ئەحمەد موستەفا: خەڵکى هەیە.وەلێ هەموو ئارامى و چاوەڕوانیەک سنوورى هەیە. بۆ جارى یەکەم کە سەیرى بەرنامەى بەرسڤى تۆم کرد لە کەنالى ئاسمانى کوردستان تیڤى چەندین تێبینى و ڕا و ڕەخنەم هەبوو.ڕاستى ئەوەیە کە هەموو ئەو شتانەم بۆ چاکتربوونى بەرنامەکە نەبوو ، بەڵکو بۆ خستنە ڕووى ڕاستیەک بوو بۆ کارگێر و هەڵسوڕێنەرانى ئەو کەناڵە ئاسمانیە و لە ژیانى خۆمدا هەرگیز ئەو هەقەم بەخۆم نەداوە کار و کردەوەیەک زیانى بۆم نەبێت خۆمى تێهەڵقورتێنم و قسەى زیادەى تێدا بکەم.
هەموو کاتیش ڕقم لە ئینسانە فزولیەکانە.کاتێک بەبێ پرسیار بەرسڤیان بۆ هەموو جولانەوەیەکى ئامۆژگاریەکیش بوو بۆ (پەروەر)ى پێشکەشکارى بەرنامەکە بۆ ژیانى ڕۆژانەى خۆى.ئەو بەڕێزە خەریکى پێشکەش کردنى بەرنامەیەکى بێ ئامانج و بێ سوودە بەڵام بەمەبەست.ئەویش نیشاندانى ئافرەتى کوردە لە شاشەکەیان بە جۆرێک بەرنامەکە بۆتە بەرنامەى نمایشکردنى کچ و ئافرەتى کورد.بۆ کێ ..نازانم.
بە بەردەوامى مایکى ئەو بەرنامەیە لەبەردەمى ئافرەتە بەرچاوەکانى ئەو میللەتەى خۆمانە. مەبەستیش لەو کارە ڕوونە.ئەویش بریقەدارکردنى شاشەکەیە لەسەر حیسابى نمایشکردنى جوانى ئافرەتى کورد بەجۆرێک کە وێنەکەى لە گۆشە نیگاى بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى پرسیارئامێز ناکا ئەوەندەى نموونەى کلیپى گۆرانى و ورووژاندنى هەستى هەموو ئەو لاوە بەستەزمانانەن کە لە هەموو لایەکەوە کەبت کراون.لە لایەکى ترەوە پێشکەشکارى بەرنامەکە خۆشى جۆرێک نمایش بۆ بەشداربووانى بەرنامەکە دەکات وەکو ئەوەیە هونەرمەندێکى زۆر خوێن شیرین بێت.بەڵام بە ڕاى زۆربەى بینەرانى ئەو بەرنامەیە کارەکە پێچەوانەیە و ڕوونبۆتەوە کارەکەى پەروەر بۆتە سەرنج ڕاکێشانى کچە بەشداربووەکانى بەرنامەکە نەوەک نیشاندانى تواناى خۆى لە کارەکە.ئەوەى بینەر بێزار دەکات لە بینینى بەرنامەکە زەق بوونەوەى چەند مەبەستێکى نادروست و زۆر ناشرینە بە جۆرێک ئامادەن جوانیەکانیە ڕوحیەکان و پاکى ئافرەتى کورد کاڵ بکەنەوە بەهەموو جۆرێک تەنها بۆ سوود مەندبوونى خۆیان. کاتێک دڵپاکى هەموو ئەو کچە هەرزەکارانەیان قۆستۆتەوە بۆ تێرکردنى چاوە برسیەکانى خۆیان.واش دەزانن هەموو خەڵکى ئەو ووڵاتە هاوسیفەت و هاوحەزى ئەوانە. بۆ سەلماندنى قسەکانم لەو ڕۆژنە یەکێک لە هاوەڵەکانم کە کارمەندى ئەو تەلەفزیۆنەیەئاشکراى کرد کە پێشکەشکارى بەرنامەکە چەندین جار لەلایەن بەڕێوبەرى کەنالەکە بێزارکراوە و موچەى کەم کراوەتەوە بەڵام ئەو هەر ڕازیە و سوورە لەسەر بەردەوام بوونى ئەگەر موچەکەشى ببڕدرێت.چونکە مەبەستى ئەو بەرنامەیە پارە نیە بەڵکو چونە ناو قوتابخانە و پەیمانگا و گەشتەکانى کچانە بە تایبەتى لە شارى دهۆک.ئەو مەبەستە بۆ بینەران و بەڕێوبەرانى تەلەفزیۆنەکش ڕوون بۆتەوە. بێ دەنگ بوونى لێى. ماناى ڕازى بوونى کاک کاروان ئاکرەیی بەڕێوبەرى کەناڵەکەیە بۆ هەرزان فرۆشى ئابڕووى کچە هەرزەکار و لاوەکانى کوردستانە بۆ بەناو ڕەونەقدارکردنى شاشەکەیان.لەکاتێک پێویستە باش بزانن ئەو بەرنامەیە لە قورسایى شاشەکەیانى هێناوەتە خوارەوە بۆ ئاستى بێ لەزەت بوون.