نوێترین جۆری چالاکی لە مۆزیک و شێوەکاری ئەنجام دەدەن.. بۆ رەوینەوەی تەمی بێزاری رۆژگارء ساتێک رامان لە توانای داھێنەرانەی گەنجانی سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە، تازەترین جۆری چالاکی لە ھۆڵی سەنتەر ئەنجامدرا، کە ئەمیش بریتی بوو لە ئاوێتەکردنی ھونەری شێوەکاریء موزیک، چالاکیە شێوەکاریەکە بریتی بوو لە ئامادەکاری ھۆڵەکە بەشێوازێکی ھونەریانەو بەکارھێنانی ھونەری نوێ تیایدا، ھەروەھا ١١ گەنجی بەشی موزیک بە پێشکەشکردنی چەند بەرھەمێکی موزیک، دیوەکەی تری چالاکیەکەیان نمایش کرد، ئەم چالاکیە کە رێژەیەک گەنج تێیدا ئامادەبوون لەلایەن مامۆستایان (رێباز قادر) مامۆستای بەشی شێوەکاری سەنتەرو (ھیوا بابەکر) مامۆستای بەشی موزیک سەرپەرشتیکراو جێی دەستخۆشیء رەزامەندی ئامادەبوان بوو.