هونەرمەند دیدار خالید بۆ جاری دووەم سەرقاڵی کارێکی هونەری نوێیەتی. ئەمجارە لە بەریتانیا و وێنەگرتنێکی مۆدێرنانە بە هاوکاری دەرهێنەری لێهاتوو هەردی عومەر ( ئەوینی شیعر ) تۆمار دەکات. لە هۆنراوەی شاعیری ناودار ئەحمەد محمەد و موزیکی هونەرمەند سەروەت کۆییە.
ماوە بڵێین کاستێکی بەرچاو بەشداری لەم بەرهەمە هونەرییەی کردووە و لە ئایندەیەکی نزیک لە شاشەکانی تیڤیە کوردییەکان و ماڵپەڕە هونەرییەکان بلاو دەبێتەوە.