زۆرن ئەوانەی خزمەتی هونەری کوردی دەکەن ،تەنانەت هەندێکیان هونەر بۆتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەیان هونەرو ژیانیان کردۆتە ئاگر و ژیلەمۆ،یەکێک لەم هونەرمەندە دەنگ خۆشانە (ئەیوب عهلی) یە،کە ساڵانێکی زۆرە خزمەتێکی باشی هونەری کوردی کردوە و بەردەوام بە کاری جوانەوە هاتۆتە ناو هەوادارانی.ئەیوب عهلی یەکێکە لەو دەنگە ڕەسەنە کوردیانەی کە هەست بە ئارامی دڵ ئەکەی کاتێک گوێت لە تۆنێکی دەنگی دەبێت بۆیە ئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرێت کە کاری جوان بکات.
دوای ئەوەی بەرهەمی مۆمی بڵاوکرەوە لە ٢٠٠٩ کە بەچەند ئاوێزێکی بییانی و لەیەکچو کە نە لەگەڵ ئەوستایلەی ئەو دەگونجا نە ئەو کارە پڕۆفیشناڵە بو کە گوێگری پێ سەرسام بێ و ببێتە بەشێک لە کارە جوانەکانی پێشوی،بۆیە دەبوایە هەرچی زوترە بەرهەمێکی وا ئامادە بکات کە دڵی جەماوەرەکەی ئاشت بکاتەوە چونکە نە خۆی و نە هەوادارانی لە بەرهەمی پێشوی ڕازی بون.بەڵام ئەیوب عهلی لە دوایی ئەو ئەنجامە خراپە نەیتوانی دەست بەرداری کارە هونەریەکانی بێت کە بۆتە تابلۆیەک لە ژیانی ڕۆژانەی وە هەرچی هێزو هەوڵی هەبوو خستیە کار بۆ ئەوەی جارێکی تر بێتەوە ناو جەماوەرەکەی پێیان بڵێ ئەسوتێم ئەسوتیم شەو و ڕۆژ بۆ تۆ هەر گریانە دەگریم بۆ خۆم و بۆ تۆ،بۆیە جارێکی تر دڵی ڕەنجاوی هەوادارانی ئاشت کردوە و وەک دیارییەک ئەو بەرهەمە ناسک و جوانەی پێش کەش بە هونەر و هونەردۆستان کرد کە بەرهەمەکانی ئەوەندە ناسکن هەست بە ئارامییکی دەرون دەکەی کە گوێبیستی بی کە تراک دوای تراک گۆرانی دوای گۆرانی زیاتر حەزت دەچێتە سەریان حەز ناکەی وشەکانی تێپەڕێنیت و گوێی لێ نەگریت وە هەندیک جار وشەکانی هێند ئاشقانەن کە دڵ پڕ دەکات لە خەمێکی بێ کۆتایی و هەستێکی وا دەبەخشێت کە هەمیشە دڵ فێنک دەکاتەوە،بۆیە دەڵێم دەنگتت خۆش و پڕ نەغمە بێ کاک ئەیوب گیان وە هەردەم ئاوا بە کاری جوان بە دیدارت شاد بین وە مۆرکێک بی بۆ هونەری کوردی ڕەسەن و نمونەیەک بی بۆ ئەو هونەمەندانەی دەیانەوێت هونەری کوردی بشێوێنن
ئاودێر حمەخان…لەندەن