بۆجەژنی نەورۆز ھانی و حەسەن شەریف لەفەرەنسا دەبن
لەچوارچێوەی ئەو چالاکی و ئاھەنگانەی بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز و راپەرین سازدەکرێت،نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەفەرەنسا،لەئاھەنگێکی فراواندا بەناونیشانی (یادێک بۆ بەرزراگرتنی نەورۆز و راپەرین)یادەکانی ئاداری مێژووی گەلی کورد بەرزرادەگرێت و بەبەشداری چەندین ھونەرمەندانی ناودار ئێوارەی رۆژی یەک شەمە ٢٠/٣/٢٠١١ ئاھەنگێکی فراوانی رۆشنبیری و ھونەری لەفەرەنسا سازدەکات.
لەو ئاھەنگەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادەکانی ئادار،ھەریەکە لەھونەرمەندان ھانی و حەسەن شەریف و عیسا حەسەن و سەمیر یەوسیپ ھونەرمەند سولێمان لەگرووپی چوارنەوای باکوری کوردستان بەشداردەبن،کەلەچالاکیەکی رۆشنبیری و ھونەریدا،لەلایەن ھونەرمەندانەوە لەفەرنساوە بەگۆرانی و موزیک رێزلە جەژنی نەورۆز و یادەکانی راپەرین و سەرکەوتن و سەروەریەکانی مێژووی گەلی کورد دەگیرێت.
نوسینگەی نوێنەرایەتی کورد لەفەرەنسا
ناونیشانی بەشداریکردن لەو ئاھەنگە .
Adresse : Parc de la Villette, ٥٩ boulevard Mac Donald’s ٧٥٠١٩ Paris
Métro : Porte de Pantin et Porte de la Villette
Voiture : Parking Nord, ٦١ Boulevard Mac Donald’s ٧٥٠١٩ Paris