تیپی مۆسیقای چرا تیپێکی مۆسیقای ڕۆژههلاتییهو له کۆمه‌لێک هونه‌رمه‌ند و موزیکژه‌نی گه‌نج له زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان پێکهاتوون و له نێوان ساڵانی ( 2008 – 2009 ) به فه‌رمی مۆڵه‌تی کارکردنی له بواری مۆسیقا له( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر-هه‌ولێر) وه‌رگرتووه و ماوه‌ی دوو ساڵه به شێوه‌یه‌کی ئه‌کتیڤ چالاکی و کۆنسێرته‌کانی خۆی له سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به ئه‌نجام گه‌یاندووه
له‌م ماوه‌ی ڕابردوو یه‌که‌م کۆنفرانسی تایبه‌ت به تیپه‌که به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ( وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ره‌کان و لێژنه‌ی دادوه‌ری دادگا ) سازکرا و تیایدا سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی به شێوازی هه‌لبژاردن ده‌ست نیشان کران و بۆ خولی دووم مۆڵه‌ته‌که‌ی له هه‌مان سه‌رچاوه بۆ تازه کرایه‌وه و ئه‌نجامه‌کانیش به‌م شێوه‌یه بوون :
– ( ئاسۆس محمود – به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو ) بۆ جاری دووه‌م وه‌ک سه‌رۆکی تیپه‌که ده‌ست نیشان کرایه‌وه
– ( به‌یان کریم ) پله‌ی جێگری سه‌رۆکی پێ به‌خشرا
– ( نه‌وژین خالد ) وه‌ک به‌رپرسی چالاکیه‌کان ده‌ست نیشان کرا
– ( دێکان دلێر ) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کان
– ( دانه‌ر پیرداود ) به‌رپرسی دارایی پێ به‌خشرا
– هه‌ریه‌ک له ( هادی رسول و عیماد صابر ) وه‌ک ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ده‌سته‌ی کارگێری ده‌رچوون …
دوای دوو ساڵ له کارکردن و چالاکی ئه‌نجامدان وه به هۆی فراوان بوونی ژماره‌ی ئه‌ندامان و له‌گه‌ل ده‌ست به‌کار بوونی ستافی تازه‌ی تیپه‌که هه‌ستاین به دروست کردنی گروپێکی دیکه له‌هه‌مان تیپ به‌ڵام به ستایلێکی دیکه‌ی جیاواز ئه‌ویش ( گروپی موزیکی سوننه‌تی چرا) واته ئیش کردن به شێوه‌ی سوننه‌تی و عیرفانی که زیاتر تام و بۆی کوردی و ئێرانی ده‌دا به به‌شداری چه‌ند موزیککارێکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات و پاڵپشتی سه‌رۆکی تیپ ئه‌م به‌شه له تیپی مۆسیقای چرا کرایه‌وه ..
ئێمه وه‌کو تیپی مۆسیقای چرا له ئێستادا سه‌رقاڵین به خۆئاماده‌کردن بۆ سازکردنی کۆنسێرتێکی به‌رفراوانی هونه‌ری به بۆنه‌ی سێیه‌م ساڵه‌ی دامه‌زراندنی تیپه‌که‌مان به به‌شداری چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و موزیکژه‌ن و وا بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌کی ساڵی 2011 له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێ و دواتر زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی کات و شوێنی کۆنسێرته‌که ڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌و ئومێده‌ین چرایه‌ک بین به ڕووی هونه‌ر و موزیکی کوردی دابگیرسێین و بلێسهیهک بین له‌و تیشکه فراوانه‌ی دونیای هونه‌ر …
ڕاگه‌یاندنی تیپی مۆسیقای چرا – هه‌ولێر