زانا دڵشاد دزەیی: گۆرانیبێژ موژدین ساڵح وەڵامی روونکردنەوەکەی بڵند عەبدوڵڵا دەداتەوە، کە گوتبووی “من ھەستی خۆشەویستیم بۆ موژدین نەبووە، بەڵکو موژدین لەخۆیەوە قسە دەکات و ھەوڵدەدات بەھۆی منەوە ناوبانگ دروست بکات”، موژین لەوەڵامەکیدا دەڵێت “بەدڵنیایەوە بڵند ھەستی خۆشەویستی پێدام، ئێستاش ھەرچی دەڵێ حیساب بۆ خۆی و قسەکانی ناکەم”.
گۆرانیبێژ موژدین ساڵح، دانیشتووی وڵاتی ھۆڵەندا، لەپەیوەندیەکیدا لەگەڵ “سڤیل” وەڵامی قسەکانی بڵند عەبدوڵڵا دەداتەوە، کاتێک لەبارەی موژدینەوە گوتبووی “ئەگەر موژدین منی خۆشویستبێت، بەڵام من ئەوم خۆشنەویستووە، موژدین جەماوەری منە و ھاوکاری ھونەریم کردووە، بەڵام ئێستا دەیەوێ بەھۆی منەوە ناوبانگ دەربکات”. بەڵام موژدین لەو پەیوەندیەی لەگەڵ “سڤیل” لەبارەی قسەکانی بڵند، دەڵێت “بڵند زۆر ھەڵەیە، لەبەرئەوەی من رەخنەگرێکی گەورەی دەنگی بڵندم، کە ھیچ ھونەرێکی دەنگی نییە و تەنیا دەرمانسازە، پێویستم بەوە نییە بەھۆی کەسێکی دەنگ لاواز ناوبانگ دەربکەم، ھیچکات جەماوەری دەنگە لاوازەکەی بڵند نەبوومە، با بڵند ئەوە بزانێت ئێستا ھیچ حیساب بۆ خۆی و قسەکانی ناکەم” ھەروەھا موژدین گوتیشی “پێکەنینم بەوە دێت کاتێک بڵند باسی ئەوە دەکات ھاوکاری منی کردووە، ئاخر ئەو بە دووقات پارەی لە من وەرگرتووە، ئەگەر ھاوکارییە ئەی بۆچی پارەی لێ وەرگرتم؟”. موژدین ئاماژەی بەوەشدا ئێستا پەشیمانە کە بڵندی خۆشویستووە، چونکە ئەو وەک دەڵێت “من بە ھەڵە لە بڵند تێگەیشت بووم، وامزانی کەسێکی بەھەستە، پەشیمان بوومەوە لەخۆشەویستی ئەو”. موژدین ئەوەشی بە”سڤیل” گوت “پێوستە بڵند خەون بەوە نەبینێ خۆشم بوێت، زۆر ھونەرمەند کە پلەی جیھانیان ھەیە ھاوڕێی منن و ئەگەر بمەوێت دەتوانم یەکێک لەوانە ھەڵبژێرم و خۆش بوێت، کە دە ھێندەی بڵند بە ناوبانگ و بە ناوەڕۆکترن”.