دیاره ووشه ی سینه مایی کوردی لامان نامۆ نیه و جار جار یه ته به رگوێمان و ئه بیسین له فیسیڤاڵه جیهانیه کان فلیمی کوردی به شداره و زۆر به ی فلیمه کان هونه رمه نده ئێرانیه کان کاری ده رهێنانی بۆ ئه که ن دیاره و له به رچاوه که بایه خی باشیان پێ ئه درێت.به ڵام له گه ڵ ئه م کاره ساته گه وره یه دا که هونه رمه ندانی خۆمان هێشتا به دڵی خۆیان
و به پێی پێویست داواکاریه کانیان جێبه جێ نه کراوه و که ره سته ی سینه ماییان له به رده ستیانا نییه و ئه مه ش گرفتێکی گه وره یه ڕووبه ڕوی هونه رمه ندان بووته وه …. به ڵام له هه مووی سه یرتر ئه وه یه له م دووساڵای دوویدا به قه ده ر فلیمی هیندی فلیم به رهه م هێنراوه و هه ر ئه بیستین و له سایته کانا ئه بینین فڵانه فیلیم له چه ندین فیستڤا ڵا به شداربووه و دووایی وون ئه بێت بۆ……
کووان کورته فلیمه کان چه ندین فیستیڤاڵ کران. نه کورته فلیمه کانمان بینی نه فلیمه کانی تر..هێشتا که ناڵه ئا سمانیه کان نه گه یشتوونه ته ئه و ئاسته ی له هه فته یه کا شه وێک ته نها شه وێک باس له کاری هونه ری بکات و به رهه مێک به ته واوی نیشانی بدات….تایتانیک به و گه و ره و گرانییه ی خۆیه وه دووایی سالێک که وته بازاڕه وه و هه موو دنیا بینی…به ڵام کووان فلیمه کوردیه کان هه موو فیسڤاڵێک زیاتر له بیست فلیم به شدارن کووان فلیمه کان..ته نها ئه و که سانه ئه یبینن که ئه چنه فیستڤاڵه که وه یان له وانه یه له هۆڵێکدا بۆ جه ند ڕۆژێک پیشان بدرێت ته نها چه ند که سێک ئه یبینێت و به س.. بینه ر یاخوود بینه ری تاراووگه پێوویستی به بینینی ئه و فلیمانه هه یه ..بۆ تا ئێستا به رنامه یه ک نیه بتووانێت هه ستێت به و کاره ..کێشه که له کوێدایه له کڕینی به رهه مه کانه یان چی..ئه مانه هه مووی پرسیارن.
ئه گه ر سینه ما ببوایه به پرۆژه ئه م گرفتانه درووست نه ئه بوو..واته ئه بێت ده زگایه ک هه بێت هه ڵسێت به و کاره وواته خۆی هه لسێت به به رهه مهێنانی فلیمه که و بڵا وی بکاته وه له سینه ماکانا و له پاشا ئه تووانێت به کوالێتێتی باش له بازاڕا بڵاوی بکاته وه خۆی سه ربه سته له وکاره دا..به ڵام سینه مایی کوردی بووه به خزم خزمێنه فلیمه که ته واو ئه کرێ و له فیسڤاڵێکا نیشان ئه درێ و به س…
ئه بێت سینه ما ببێت به پرۆژه واته عه رزوطه له ب له گه ڵ بوونی ئه م هه موو پرۆ ژه جوانانه دا که ئه کرێت له کوردستان بۆ تا ئێستا بیر له وه نه کراوه ته وه کۆمپانیایه ک دابمه زرێنرێت تایبه ت بێت به کاری هونه ری .که ی ئێستا باوی مه رایی کردن و خزم خزمێنه ماوه به سه هه تاکه ی بێگانه په رستی با هونه رمه ندانی خۆمان به یه خیان پێبه یین هونه رمه ندانی خۆمان زۆر به ئه زموون ترن له و که سانه ی که له ئێرانه و ئه یانهێنن پاره یه کی بێشووماریان بۆ سه رف ئه که ن ..هونه رمه ندی سینه ماکاری باشمان هه یه ده رهێنه ری باشمان هه یه بائیش که ن با ده رگای هۆ ڵی سینه ماکان کراوه بن له کاری هونه ری کوردی خۆمان گرنگ نیه هه موو کارێکی سینه مایی پڕجه ماوه ر بێت و.. هۆڵه کان چۆڵ بن .له گه ڵ ئه و کارانه شدا کاری باش ئه کرێت و که سانی کارامه و به ئه زموون ده ر ئه که ون وای لێدێت سینه ما ئه بێت به پرۆژه و جه ماوه رێکی زۆر روو له هۆله سینه ماییه کان ئه کات …به ڵام کێشه که له وه دایه ده وڵه مانده کانمان بیر له پرۆژه یه ک ئه که نه وه له سه دا سه د قازانج که ن …بۆ بیر له پرۆژه یه کی وا به نرخ ناکه نه وه ناوتان بچێته مێژووه وه بۆ کا ری هاو نیشتمانی که خزمه تی میلله ت بکات نایکه ن که له سینه مادا له و فه زایه دا که هه زارن کێشه و گرفت و مێژووی گه له که مان باس ئه کرێت له سینارێو کانا ئه م نه وه ییه ی که هه ن بابزانن ئه م کوردستانه به چه ندین قۆناخدا ڕۆیشتووه به هه زاران شه هیدی داوه تا گه یشتۆته ئه م ئا سته به رزه………. زمانی سینه ما زۆر گه وره یه زمانی سینه ما زۆر له و سه روه تو سامانی ئێوه گه وره تره .بیر له پرۆژه یه کی وابکه نه وه با ناوتان بچێته مێژووه .ئه م فلیمانه ی که ئێستا ئه کرێن هه مووی فلیمی فیستیڤاڵن ده رهێنه ره کان ده قێک هه ڵئه بژێرن که شیاو بێت به فیستیڤاڵ.بائه م کارانه ش بکرێت له گه ڵ ئه م کارانه شدا باکێشه کۆمه ڵایه تیه کانیش فه رامۆش نه کرێت وای لێهاتووه فلیمه کان هه مووی له یه ک ئه چن لۆکێشنه کانیش دووباره ن کووان باسی ئیمرۆی سینه ما ئێست له قۆناخێکی تردایه .ئێمه هه موومان میوانین با شتی جوان له دووای خۆمان به جێبێڵین.به سه دوکان و بازاڕ واتان له م کوردستانه کردووه سیمایی جوانیتان نه هێشتووه وا بڕوات چه ند ساڵێکی تر ئه بێت خه ڵک له دووکانا بخه ووێت ..بیر له پرۆ ژه یه ک بکه نه وه هه زاران خه ڵک سوودی لێ ببینێت گه نجی ئیمرۆتان شێت کردووه هه ر چاو. ئه کاته وه سه ری لێ ئه شێوێت ..ئه وه نه گوێی ئه گرێت له ده فته ره دۆلارو سه روه توسامانی فڵان که س و فیساڵ .که س ئه وه نه گوێ به وه نادات که خوودی خۆی کێیه و چاره نووسی چیه و چی مه به سته ..کا مه یه مێژوویمیلله ته که ی ئه م کوردستانه گه وره و گرانه له خۆیه وه دروست نه بووه . بۆیه ئه م پرۆژه یه زۆر گرنگه بکرێت زۆر که سیش سوودمه ند ئه بێت ..باخۆمان فلیمه کان به رهه م بێنین ساڵانه چه ندین ده رچووی په یمانگای هونه ره جوانه کان وئه کادیمیا قوتابخانه ته واو ئه که ن باله بوواری خۆیاندا ئیشکه ن .
با سینه مابکه ین به پرۆژه باگه شاوه تری که ین ئه م کوردستانه بامێژوومان و به دنیا بناسێنین….. له ڕێگه ی که سانی به ئه زموون وکارامه دا له ڕێگه ی چاوی کامێراوه.باکاره کانمان والێبکه ین ووڵاتانی دراوسێ کاره کانمان وه رگێڕنه زمانی خۆیان ئێمه ش هیچمان که متر نیه له گه ڵ هونه ره که ی ئه وان.
شێرزاد قادر ئه مین
25.10.2010
شتووتگارت