ڕۆژنامه‌نوسێك:هه‌ردی پێ ی وتم سیناریۆیه‌ك دروست بكه كه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی سه‌دامدا هه‌یه!
به چ حه‌قێك ئاوازی ئیمرای گۆرانبێژی توركی بردووه و به‌ناوی خۆی بڵاویكردۆته‌وه
دروستكردنی سیناریۆی جۆراوجۆر‌و وهڵامنهدانهوی هه‌ندێ پرسیاری گرنگ هه‌ردی سه‌لاح ناگه‌رێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زێرین
ده‌نگ:هاوكار نامۆ
هه‌ردی سه‌لاح یه‌كێكه له‌هونه‌رمه‌نده گه‌نجه ده‌نگخۆشه‌كان، له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو ئه‌لبوم به‌ته‌واوه‌تی ناوبانگی ده‌ركرد، به‌راده‌یه‌ك هه‌م وه‌ك گه‌نجێكی قۆزو هه‌میش وه‌ك ده‌نگی، تایبه‌ت لای كچان بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆره له كچان، به‌ڵام زۆری نه‌برد ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌شێوه‌یه له‌شێوه‌كان سه‌رده‌می زێڕینی له‌ده‌ست چوه و ئێستا یه‌كێك نی یه له هونه‌رمه‌نده ڕهقهمهكان، به‌پێی ئه‌وز زانیارییانه‌ی كه‌ده‌ست گۆڤاری ده‌نگ كه‌وتووه له‌ئێستادا كه‌وتووه‌ته سیناریۆی جۆراوجۆر، ئیتر نازانین مه‌به‌ست له‌م سیناریۆیان چییه؟ جگه‌له‌وه‌ی بیه‌وێت بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زێڕینی له‌رابردودا.
dangpress.com
چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌نوسێك په‌یوه‌ندی كردووه بهههردی سه‌لاحه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ سازبدات، هه‌ردی سه‌لاحیش وه‌ك عاده‌تی هه‌میشه‌یی خۆی كه به‌رده‌وام بۆ ناوبانگ هه‌وڵده‌دات، بهرۆژنامهنوسێكی وتووه سیناریۆیه‌ك بنووسه گوایه كچی سه‌دام حوسێن داوا ده‌كات هه‌ردی سه‌ڵاح ببینی، رۆژنامه‌نوسه‌كه پێی وتووه هه‌واڵێكی جوانه ده‌ی بۆ داوا ده‌كات و پێشتر ئه‌وت ناسیووه، به‌نیازی بیبینی؟
هه‌ردی سه‌لاح له‌وه‌ڵامدا وتی: نه‌وه‌ڵا، به‌س خۆت شتێك بنووسه له‌خۆته‌وه بۆ من باش بێت، به سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵێكی له‌و جه‌شنه دروست بكه، له‌ژماره داهاتوو ئینجا چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ بكه له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له، به‌ڵام رۆژنامه‌نوسه‌كه پێی وتووه من ناتوانم ئه‌گه‌ر شتێك راست نه‌بێت ناتوانم له‌خۆمه‌وه بینوسم، چونكه سهرنوسهرم داوای به‌ڵگه‌و دیكۆمێنت ده‌كات، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌خلاقی راگه‌یاندنیش رێگام پێنادات زانیاری به‌بێ دیكۆمینت بڵاو بكه‌مه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر من بزانم ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه، پاشان كچی سه‌دام له‌ژیاندا ماوه، ببوره من ناتوانم كارێكی وا بكه‌م، به‌ڵام بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ت رازیم، ئه‌ویش وتی نه‌خێر ده‌نا چاوپێكه‌وتن ناكه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای چه‌ند مانگێك ئه‌و سیناریۆیه‌ی هه‌ردی سه‌ڵاحم له گۆڤاری هۆنیا بینی،
رۆژنامه نوسه‌كه زیاتر وتی”ئیستا ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم كه ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌م نه‌خوێندۆته‌وه ته‌نیا مانشێتێكم بینی گوایه هه‌ردی په‌یوه‌ندی خۆی و كچی سه‌دام ئاشكرا ده‌كات، بۆیه من له‌گۆڤاری ده‌نگه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم ئه‌وه جگه له سیناریۆی هه‌ردی خۆی هیچی تر نییه، له‌به‌ر ئه‌وه پێشتر داوای له‌خۆم كرد سیناریۆكه‌ی بۆ دروست بكه‌م، دڵنیاشم له‌وه كه كچی سه‌دام حوسێن هه‌ردی ناناسێت، ئاخر مرۆڤی ئاقڵ ده‌بێت بپرسێت كچی سه‌دام حسێن ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كام هونه‌رمه‌نده عهرهبو ئه‌وروپی و ئه‌جنه‌بی گه‌وره هه‌یه ده‌توانێت به‌ئاسانترین شێوه ببینێت، یان هه‌تا چ سیاسیه‌كی بوێت له‌ده‌وڵه‌ته عهرهبیهكانو به‌سه‌ركرده سیاسیه كورده‌كانیشه‌وه به‌خۆشیه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت، ده‌بێت كچی سه‌دام چ كارێكی بهههردی سه‌لاح هه‌بێت؟، فه‌رمو كاك هه‌ردی ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌یت ساده‌ترین به‌ڵگه‌ت بخه‌ره ڕو، زۆریشم به‌لاوه سه‌یره كه‌هه‌ندێ رۆژنامه‌نوس دیدار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ده‌كات هه‌رچی بڵێت به‌بێ وردبونه‌وه‌و قوڵبونه‌وه بیركردنه‌وه ئه‌و قسانه داده‌به‌زێنێت، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ندێكی كورد چۆن رێگه به‌خۆی ده‌دات ئه‌م قسانه بكات‌و دواتریش له‌میدیاكان بڵاو بێته‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت به‌كه‌سێكی تره‌وه خۆیان گه‌وره بكه‌ن هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌ی هه‌ردی سه‌لاح ببێت به‌ده‌رس بۆیان، چونكه راستی ناشارێته‌وه، ئه‌گه‌ر دره‌نگ یان زوو بێت.”
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه زانیاری زیاتری بۆ گۆڤاری ده‌نگ خسته رو كه‌چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا دیسان وه‌ك عاده‌تی هه‌میشه‌ی خۆی سیناریۆی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه گوایه (هۆلیا ئه‌فشار) هونه‌رمه‌ندی تورك، كه‌له‌كوردستان به(ماڤی)ناسراوه داوا ده‌كات گۆرانییه‌كی هه‌ردی بڵێته‌وه، به‌ڵام رازی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌ڵبه‌ستنی خۆیه‌تی و ناچێته باوه‌ڕه‌وه، ئه‌مانه كه‌هونه‌رمه‌ند نازانم چۆن رێگا به‌خۆیان ده‌ده‌ن ئه‌م هه‌مووه سیناریۆ هه‌ڵبه‌ستراوه دروست بكه‌ن، یان ڕه‌نگه هه‌ردی سه‌لاح له‌م رێگایه‌وه بیه‌وێت خۆی فه‌رز بكات به‌سه‌ر هه‌ندێ له‌هونه‌رمه‌نده كورده‌كانی تردا، ئه‌مه‌ش كۆتای هاتنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و زه‌وییه‌ی كهههردی سه‌لاح و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر پێكه‌وه وه‌ریان گرتووه، بریاروابو پرۆژه‌ی هونه‌ری له‌سه‌ر دروست بكات، كه‌چی هه‌تا ئێستا نایه‌وێت هیچ رۆژنامه‌نوسێك ئه‌و پرسیاره‌ی لێبكات، من هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌ڵێم هه‌ر رۆژنامه‌نوسێك به‌و مه‌رجانه‌ی هه‌ردی سه‌لاح رازی بێت بۆ دیداری رۆژنامه‌وانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانم پێی بڵێم رۆژنامه‌نوس، چونكه هیچ ئه‌خلاقیاتێكی رۆژنامه‌نوسی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه، ئاخر رۆژنامه‌نوس ده‌بێت به‌دوای هه‌می گشتیه‌وه بێت، هه‌ر بۆ نمونه ئه‌و زه‌وییه‌ی كهههردی وه‌ریگرتووه، چی لێكردووه؟ ئایا حكومه‌ت تاكه‌ی چاو داده‌خات له‌م زه‌وییه‌ی زۆره؟ ئایا ئه‌گه‌ر تا 10 ساڵی تر هه‌ردی هیچ شتێكی دیار نه‌بووه، یان زه‌وییه‌كه‌ی فرۆشت ئه‌وكات حكومه‌ت به‌خۆی ده‌كه‌وێت؟یان وه‌ك چۆن رۆژانه موڵك‌و ماڵی ئه‌و خه‌ڵكه ههژهرهی هه‌رێمی كوردستان به تاڵان ده‌برێت كه‌سێكیش نابینین بدرێت به‌دادگا، ئه‌مه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی سه‌روه‌ری یاسا‌و ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌ییه كه‌له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌مو شتێ زیاتر ئیدیعایه‌ی بۆ ده‌كرێت،
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه زانیاری زیاتر بۆ گۆڤاری دهنگو خوێنه‌رانی ده‌خاته‌روو، باس له‌وه‌ش ده‌كات كهههردی سه‌لاح وه‌ك هه‌میشه نایه‌وێت لهدیدارهكانیشیدا هه‌ندێ پرسیاری زۆر تایبه‌تی لێبكرێت كه‌په‌یوه‌ندی به‌ژیانی گشتیه‌وه هه‌یه، یانی بهكوردیو به‌كورتی ئه‌م براده‌ره كاتێ دیدارێ ده‌كات دنیایه‌ك مه‌رجی هه‌یه، له‌راستیدا هه‌ردی پرسیار لهرۆژنامهنوسهكه دهكاتو چاوپێكه‌وتنی ده‌كات، ئێوه‌ش رۆژنامه‌نوسن بزانن له‌كوێی كاری رۆژنامه‌نوسی جیهانیدا شتی وا جێگای ده‌بێته‌وه جگه‌له هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ركه‌سه‌و هه‌ڵده‌سێ خۆی ده‌كات بهرۆژنامهنوسو ههكهسهو ڕه‌قه‌می مۆبایلی 2 هونه‌رمه‌ندی له‌لایه خۆی ناوناوه ڕۆژنامه‌نوسی هونه‌ری، هه‌وه‌ها حزبیش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه بشوێنێتو كاری رۆژنامه‌نوسی بێ به‌ها بكات هاوكاری مادیی ته‌واو یان ده‌كات، شتێكی له‌هه‌موی سه‌یر تر ئه‌وه‌یه هه‌ردی سه‌لاح هه‌رگیز رێگا نادات رۆژنامه‌نوس پرسیاری ئه‌وه‌ی لێبكات، بۆچی مووچه وهردهگرێتو ده‌وام ناكات‌و مانگانه پاره‌ی بۆ ده‌چێته ماڵ، ئایا هه‌ردی له‌كێ زیاتره؟ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ناوێت كه‌چۆن به چ حه‌قێك ئاوازی ئیمهرئی گۆرانبێژی توركی بردووه و به‌ناوی خۆی بڵاویكردۆته‌وه، كه‌ئه‌مانه كارێكه پێچه‌وانه‌ی پاراستنی مافی هونه‌ری و له‌به‌رگرتنه‌وه‌یه، كارێكه كه‌هه‌ندێ هونه‌ر مه‌ندی كورد ده‌ستی تێداوهو هه‌ر به‌لاشیه‌وه ئاساییه، به‌ڵام له داهاتودا توشی توندترین لێپرسینه‌وه ده‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌رشیف و مۆركی هونه‌ری كوردی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێ بۆ ئاوازدانه‌ره‌كه بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێ خوانهخواستو ئاوازێكی ئه‌مان بدزێت دنیای لێ تێده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها هه‌ردی سه‌لاح ئه‌وه‌شی ناوێت كه‌پرسیاری لێبكرێت كه‌بۆچی جامی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ره‌ش كردووه؟ هه‌روه‌ها ناشیه‌وێت لێی بپرسیت كه‌بۆچی هه‌وڵیدا كوردستان جێبهێڵێ كه‌چی په‌شمان بۆوه؟ ئه‌مه چۆن بو؟ به‌چ مه‌به‌ستێك بو؟؟
هه‌ردی سه‌لاح باسی له‌وه كردبو گوایه درامایه‌ك ده‌كات زۆر سنور ببه‌زێنێت و ددهگاته كه‌شكه‌لانی فه‌له‌ك و تورك ئیشی بۆ ده‌كات و ده‌بێته مه‌مه‌دی كوردی، ئه‌م درامایه‌ش ئه‌وه چه‌ند ساڵێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ریوه كه‌چی نهدرامامان دیو نهههردیش بو به‌و پاڵه‌وانه‌ی كه‌هه‌موان چاوه‌رێی بوین.
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌م هه‌مووه سیناریۆیه‌ی هه‌ردی سه‌لاح، كهئامانجو مه‌به‌ست چییه لێی؟ ئه‌و رۆژنامه‌نوسه بۆ گۆڤاری ده‌گ به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه، له‌راستیدا ئه‌وه‌ی من تێبینی ده‌كه‌م هه‌ردی سه‌لاح وه‌ك هونه‌رمه‌ند ده‌هۆڵی ماڵئاوایی ده‌كوتێ، ئه‌و به‌یه‌كه‌م ئهلبومو دووه‌م ئه‌لبوم ناوبانگی ده‌ركرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه‌گوایه گه‌نجان رقیان لێیه‌تی، ئه‌مانه هه‌موی بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌شێوه‌یه له‌شێوه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زۆر گرنگی پێنه‌درێت، هه‌روه‌ها نه‌توانینی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌وه‌ی كهبهربهرهكانی هونه‌رمه‌ندانی تر بكات، بۆ نمونه هه‌ردی ده‌نگی له‌سه‌ر ستایڵی زیاد ئه‌سعه‌دو زه‌كه‌ریایه، له‌كاتێكدا ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌دوای زیادو زه‌كه‌ریاوه ده‌ستی پێكردو نه‌یتوانی به‌ربه‌ره‌كانی هیچیان بكات، بۆیه هه‌رزو له‌ناو خه‌ڵكدا پاشه‌كشه‌ی كرد، به‌جۆرێك گه‌شته ئه‌وه‌ی كه‌به‌ره‌و ئاوابوون بچێت،
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌یه‌كه بۆچی ده‌رناكه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دوركهوتووهتهوه له‌راگه‌یاندنه‌كان، ماوه‌یه‌كیش زۆر ده‌وری هه‌بو كه‌چی ئێستا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان گوێت لهگۆرانیهكانیشی نابێت، ئه‌و رۆژنامه‌نوسه به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه، وه‌ك پێشتریش باسم كرد هه‌ردی خۆری ئاوابووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و دهمهشهی كه‌زۆر ده‌وری هه‌بو، هه‌ندێ هۆكار بونههۆی ئه‌وه‌ی كهههردی سه‌لاح به‌م شێوه‌یه ده‌ربكه‌وێت، ئه‌وانه‌ش یه‌كێكیان جوانی روخساری هه‌ردی بو، چونكه جوانی كاریگه‌ری زۆره نه‌ك هه‌ر به‌نسبه‌ت كچانه‌وه به‌لای كورانیشهوه ده‌وری هه‌یه، هه‌روه‌ها كه‌می هونه‌رمه‌ندی گه‌نج له‌وكاته‌دا كهههردی سه‌لاحی تیادا ده‌ركه‌وت، ئه‌مانه هه‌موی بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی كهههردی له هونه‌ره‌كه‌یدا گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته تووشی غروری بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ دهربكهوتبایه بهڵناییهوه نه‌یده‌وانی ئه‌و ناوبانگییه دروست بكات، چونكه ئێستا كۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ندی گهنجو به‌توانا له‌ساحه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن، ماوهتههوه بڵێم ئێستا هه‌ردی له‌هه‌موكات زیاتر په‌نا بۆ ئاوازی بێگانه ده‌بات، خه‌ڵكیش باش ده‌زانن و ئه‌مڕۆ دونیا كراوه‌یه به‌خوا كاك هه‌ردی ئێستا هه‌ر تاكێكی كورد له 2 زمان زیاتر ده‌زانن و ئه‌گر بته‌وێ ئاوازێكی هونه‌رمه‌ندێكی هه‌ساره‌یه‌كی تریش بهێنیت و بیكه‌یت به ناوی خۆته‌وه هه‌ر كه‌شف ده‌بێت، هه‌دی خاوه‌نی ئه‌رشیفێكی جوان و له سه‌رده‌می خۆیدا یه‌كێك بووه له هونه‌رمه‌نده ڕهقهمهكان و له ئه‌ستێره‌كان، به‌ڵام به‌پێ ی شیكاریانه‌ی رۆژنتمهوانی خۆم و ئه‌و باسانه‌ی لای سه‌ره‌وه پێم وایو هه‌ردی به‌ره‌و كوژانه‌وه دهٍوات و پێویستی به گه‌ڕانه‌وه هه‌یه بۆ ڕابوردو، هه‌رچه‌نده هه‌ردی ده‌توانێت بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌ناوبانگی به‌و مه‌رجه ئه‌و سلبیاتانهی له‌ژیانیدا هه‌یه كۆتای پێبهێنێتو به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تێكست‌و ئاوازه‌كاندا بكات، بۆ ئه‌وه‌شی كه‌ئایا هه‌ردی ده‌توانێت بگاته‌وه لوتكه، ئه‌وه ده‌بێت چاوه‌رێی زه‌مه‌ن بكه‌ین بزانین ئه‌م هونه‌رمه‌نده چه‌نده هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام دهبێتو چۆن ئیش ده‌كات له‌داهاتودا.
تێبینی: ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه لهگهلًَ رۆژنامه‌نوسێكی هونه‌ری به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندراوه، ناوه سه‌رچاوه‌كه(رۆژنامه نوسه‌كه) پارێزراوه، مه‌به‌ستیش له‌م راپۆرته خزموت كردنه به كه‌سایه‌تی هونه‌ری، ئێمه‌ش وه‌كو كورد پێویستمان به‌وه هه‌یه ئه‌ستێره‌ی هونه‌ریمان له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌بێت، به‌ڵام چۆن و كه‌ی؟ وه‌ڵامێكی قورسه