ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری مه‌زنی گه‌له‌که‌مان، مامۆستای ناوداری کوردستان و جیهان پرۆفیسۆر د. محه‌مه‌د عارف دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان که‌وت، ئه‌و کۆچه ناوه‌خته داخ و که‌سه‌رێکی زۆر و که‌لێنێکی گه‌وره‌ی خسته نێوانمان، کۆچکردنی هونه‌رمه‌ندێکی به‌تواناو ده‌ست و خامه ڕه‌نگین و به‌هره‌مه‌ند، خه‌مێکی به ئازار و سوێیه‌کی قوڵ له کۆڵ ده‌نێ و ده‌بێته کانییه‌ک له ئه‌شکی حه‌سره‌ت و ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش له ئاسمانی به‌رینی کوردستان خامۆش ده‌کات و که‌لێنێکی گه‌وره ده‌که‌وێته ڕه‌وتی کاروانی هونه‌ری شێوه‌کاری، که هیچ هێزێک نییه ئه‌و شوێنه چۆڵه‌وانی یه تایبه‌مه‌ندیه‌ی هونه‌رمه‌ند پر بکاته‌وه، ئه‌و که‌ڵه هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌ی گه‌له‌که‌مان که‌م که‌س هه‌یه له هونه‌رمه‌ند و هونه‌ر دۆست و مامۆستا و خوێندکار و سیاسه‌تمه‌دار ئاشنایه‌تیان له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند نه‌بێت، له ڕێگای تابلۆ ڕه‌نگین و دڵڕه‌فێنه‌کانی و وانه‌بێژی ئه‌کادیمی و به‌رنامه هونه‌ریه‌که‌ی، که له که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی په‌خش ده‌کرا.
هونه‌رمه‌ندانی کوردستان ئه‌و مرۆڤه ڕوح سوکانهن، که بهماندبوون و ڕه‌نج و شه‌ونخونی خۆیان به‌هره‌مه‌ندبوون، پێشمه‌رگه ئاسا بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێک به گه‌ل و نیشتیمان بگه‌یێنن، هه‌ربۆیه ئه‌و به‌هره‌مه‌ندانه به‌رزو پیرۆز و گه‌وره‌ن، که ژیانیان کردۆته مۆمێکی دره‌وشاوه بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی تاریکی چواردهوهرهیان، ئه‌و به‌رزه‌فڕانه ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ن، که به‌درێژایی ته‌مه‌نیان له پێناوی گه‌یاندنی په‌یامێکی ڕاستگۆیانه تێکۆشاون، تاکو بگه‌نه هزرو ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ.
دیاره ئه‌سته‌مه بتوانین به گه‌ڵاڵه‌کردن و کۆکردنه‌وه و ڕیزکردنی چه‌ند ووشه‌یه‌ک بۆ یادی هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌ی ووڵاته‌که‌مان، که هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ خزمه‌تکردنی گه‌ل و نیشتیمان بردۆته‌سه‌ر، که شایسته‌ی گه‌وره‌یی و وه‌فاداری ئه‌و هونه‌رمه‌نده کۆچکردووه مه‌زنه بێت، چونکه ئه‌گه‌ر به ووردی له تابلۆکانی بڕوانین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت بیری نه‌ته‌وایه‌تی زۆر قوڵ و به‌رزه، هه‌میشه باوه‌ڕی به‌وه هه‌بووه که هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی خۆی نی یه و ئه‌بێت له خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی بێت، باوه‌ڕێکی زۆری به‌سه‌ربه‌خۆی کوردستان هه‌بووه، ئاوات و ئامانجی ئه‌وه‌بوو، ڕۆژێک له ڕۆژان کوردستان ببێته خاوه‌ن قه‌واره‌ی تایبه‌تی خۆی، هه‌ر لایه‌نێک و حزبێکی سیاسی کوردی په‌یوه‌ندی پێوه‌کردبێت بێ دوو دڵی و جیاوازی، هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری کردوون، به‌ڵام نه‌بۆته ئه‌ندام له هیچ حزبێکی کوردی‌دا، چونکه خۆی به موڵکی هه‌موو میلله‌تی کورد زانیووه..
ئه‌وه‌ی له سیمفۆنیای هونه‌ری هونه‌رمه‌ند به ئاشکرا هه‌ستی پێ ده‌کرێ هه‌موو تابلۆکانی بایه‌خێکی به‌رزی هونه‌ریان هه‌یه، هه‌روه‌ها له زۆربه‌یاندا ده‌ربڕینی واقیعی کوردستان به دیار ده‌که‌وێ، که به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌ری زۆر وورد نه‌خشێنراوه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که فلچه‌ی هونه‌رمه‌ند له پێنوس و تفه‌نگ که‌متر نی یه بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان.
ئه‌مه‌ش کورته‌یه‌که له مێژووی ژیانی
هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو پرۆفیسۆر د. محه‌مه‌د عارف.
له ساڵی 1937 له شارۆچکه‌ی ره‌واندز سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له دایک بووه،
له‌ساڵی 1956 دبلۆمی هونه‌ری له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدا وه‌رگرتووه،
له‌ساڵی 1967 ماجستێری به پله‌ی ئیمتیاز له هونه‌ری نیگارکێشان له ئه‌کادیمیه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی مۆسکۆ وه‌رگرتووه، ئه‌ندامی سه‌ندیکا و کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کاری عێراقی یه، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخی به‌غدا بووه.
ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی جیهانی سه‌ر به یۆنسکۆ له پاریس.
مامۆستای هونه‌ری نیگارکێشان بووه، له ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدا و بابل و مامۆستای هونه‌ری نیگارکێشان بووه له زانکۆی صه‌ڵاحه‌دین.
به‌شداری زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری پیشانگا ناوخۆ و ساڵانه‌یی یه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کار له به‌غدا بووه له‌ساڵی 1969.
به‌شداری پیشانگای گشتی هونه‌رمه‌ندانی کورد بووه له هه‌ولێر.
به‌شداری پیشانگای عێراقی هاوچه‌رخ له:( کوێت، به‌حرێن، جه‌زائیر، سوریا، مه‌غرب، تونس، یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، ئینگلتره، فه‌رنسا وتریناڵی هونه‌ری له هند)، به درێژایی ته‌مه‌نی به‌شداری ده‌یان پیشانگای کوردی و عێراقی و جیهانی کردووه، له‌شاری هه‌ولێر له گه‌ڕه‌کی مه‌لایان گالیرێی تایبه‌ت به تابڵۆکانی خۆی به‌ناوی گالیرێی محه‌مه‌د عارف هه‌یه، ئه‌و گالیڕێی یه سه‌دان تابلۆی ڕۆنی و ئاوی له‌خۆگرتووه، ده‌یان پۆرترێتی ناوداره‌کانی کوردی تێدایه، ده‌یان په‌رتووکی ناوداره‌کانی جیهان و کتێبه کوردیه‌کان به‌رگه‌که‌ی له لایه‌ن هونه‌رمه‌نده‌وه نه‌خشه‌ی کێشکراوه.. هتد
له یادی یه‌ک ساڵه‌ی ئه‌و نه‌مره‌دا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش و وه‌فاداری بۆ به‌رده‌م گڵکۆی ئه‌و نه‌مره و هه‌موو کۆچکردووان هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌رانی به هه‌ڵوێست و شه‌هیدان و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌نده نه‌مره‌کانی کوردستان داده‌نه‌وینین، که به‌درێژایی ته‌مه‌نیان له خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌که‌یان دابوون، به‌رزو پیرۆزبێت یادی یه‌ک ساڵه و یاددت به‌خێر بێت ئه‌ی هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌که‌ی گه‌له‌که‌مان.
کادیرو پێشمه‌رگه‌ی دێرین
م. عه‌ونی خۆشناو