مەنەجەڕی هونەرمەند چۆپی (ئیحسان فەتاح) پێیڕاگەیاندین دوای ئەنجامدانی دوو فیستیفاڵی نێودەوڵەتی کە لە لایەن دەزگایەکی سوێدییەوە ڕێکخرابوو یەکێکیان لە یۆتۆبۆری لە ٢٥/٣/٢٠١١ و ئەوی تریشیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد لە ٢٦/٣/٢٠١١ .
چۆپی و گروپی مۆزیك بە سەرکەوتوویی هەردوو فیستیفاڵەکەیان ئەنجامدا و گەڕانەو هۆڵەندا،هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد گرنگ بوو لە فیستیفاڵێکی ئاوادا جێی دەستی کوردیش دیار بێت، بە تایبەت گروپی مۆزیك و چۆپی بە جلی کوردییەوە ئامادەی سەر ستەیج بوون وپرۆگرامێکی جوانیان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و ئامادەبوانیش بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازییان لە بەرنامەکە کرد،جێی ئاماژەیە کە ئەو فیستیفاڵانە بۆ ئەو نەتەوانە ڕێكخرابوو کە پەیوەندیان بە جەژنی نەورۆزەوە هەیە.
بە باشیان زانی سوپاسی گروپی مۆزیك بکەن کە پێك هاتبوو لە هەر یەك لە:
– ماموەستا فاروق باپیر(کەمان)
– هونەرمەند نەجات جەوهەر(دەف و دەهۆڵ)
– هونەرمەند کەکۆ ئاکرێی(ساز)
– هونەرمەند شازاد( کیبۆرد)
– هونەرمەند کەمال ( زوڕنا)