لەڕۆژێکی وەک ئیمڕۆ دا کەلە هونەرمەندی شێوەکاری کورد دکتۆر محەمەد عارف تاهەتایە چاوی لێک ناو ماڵئاوایی لە گشت ئێمەولە هونەری شێوەکاری کرد….. گەلۆ من لەو چەند ٍڕستەیەم نامەوێت لێکۆڵینەوە لەسەرمردنەکەی بکەم بەڵام مامۆستا محەمەد بەهۆی گەندەڵی نەخۆشخانەی پایتەخت ژیانی لەدەست دا…
ئەوەی من لێرە مەبەستمەو دەمەوێت بیوروژێنم ئەوەیە ئایا چۆن دەبێت دەسەڵات ئەوەندە خەم سارد بێت ئاوا زۆر سادەو ساکار تەواوی خزمەتووئارەقەی ئەو کەلە هونەرمەندی لە بیرچێتەوە کە لەخزمەت هونەری شێوەکاری ژیانی خۆی بۆبەخت کرد کەچی ئەوانەی ئیمڕۆ کاربەدەستن نەتوانن لە ناوگۆڕەکەی تۆزێک دڵی شاد کەن .. ئەوەی شوێنی داخە ئەوەیە من نازانم ئەو هەموو بە ناو ڕۆژنامەوانەی کوردستانی باشوور بەو هەمووکەنالە ئاسمانیە ئایا نەدەبوو ڕۆژنامە وانێکی بوێرو خاوەن ویژدان بەرنامەیەکی بۆ ئەو ساڵ یادە ئامادە کردبا و نەختێک باس لە ئەزموونە هونەریەکەی مامۆستا کرابا .. نەخێرخۆ مامۆستای هونەرمەند ئەو کیژۆڵە چاوجوانوو دەنگ نەشازانەنیین بە نیگایەکی چاویان بۆ هەرزەکارانی نێومیدیاکان دەیان بەرنامە سازکەنوو ڕووی هەمووبەرگوو ڕۆژنامەکانی هەرێمی پێ بڕازێنەوە هەر لە هونەرمەندی دەنگ خۆشوو خنجیلانە تادەگاتە مۆدێرنوو هاو چەرخ و سێکسی لێهاتوو کەچی هەردوێنێش هاتۆتە ناو دونیایی نەشازی هونەر… گەلۆسەبارەت بەو ڕەوشە نالەبارەی ئیمڕۆی میدیای کوردی دەمەوێت شتێک بیرخۆم بهێنمەوەو ئێوەشی لێ ئاگادارکەمەوە لە سەردانێکم بۆ وڵاتی فینلەندا کە لە وەرزی زستان بوو شەوێک لە بەردەرگای ماڵوو زۆربەی دوکانوو داموودەزگاکانی شاری هێلسنکی مۆمێک پێکرا بوو بەو جۆرەی تا پلەیەک شار وەک ڕۆژی ڕووناکی لێهاتبوو هەرچی خەڵکی شاریش بوو لە بەردەرگای ئەو شوێنانە وەستابوون یان ڕێزیان گرتبوو بۆ جۆرێکی تایبەت لە کێک کڕین لە ڕاستی ئەو شەوە بۆ من دیمەنی شار تابڵێیت تایبەت بوو سەریشم لێدەرنەدەچوو ئەو خەڵکە ئەم شەوبۆوا سەرقاڵن هەربۆ ئەو مەبەستەش پرسیارێکم لە ژنی براکەم کرد کە خەڵکی ئەو وڵاتەو ئەو شارەیە لە وەڵام پێی ووتم ئیمڕۆ ساڵ یادی یەکێک لە شاعیرانی گەورەی وڵاتی ئێمەیە هەر بەو بۆنەش لەبەردەمی گشت ماڵێک مۆمێک پێدەکەین منیش پێم ووت ئەی ئەو هەموو قەڵە باڵغیە چیە لەبەردەم ئەوشوێنانەی شیرنی دەفرۆشن ووتی ئیمڕۆ لەو شوێنانە تەنها یەک جۆر لە کێکێکی گەورە دەفرۆشێت ئەویش هەر بە ناوی ئەو شاعیرەیە و تەنهاش ساڵانە یەک جاردرووست دەکرێت لەو ڕۆژەدا کە کۆچی دوایی کردووە ..
لە ڕاستی لە لایەک پڕ بەدڵ دەموویست تەواوی شاروو خەڵکەکە لە باوەشی خۆم کەموو پیرۆزبایی بە ڕێزوو ڕاگرتنی ئەو ڕۆژەیان لێبکەم لە لایەکی تریش دەموویست لە هارژنی گریان دەم بۆ تێپەٍڕ بوونی سەدساڵ بە سەر کۆچی دوایی کەلە شاعیرێکی وەک حاجی قادری کۆیی لە باشوور لەبیریان چووبوو تەنها لەلایەن ڕەهبەری برام لە ڕۆژی خۆی ئەو یادەوئەو ڕۆژە بەرز ڕاگیرابوو دوای چوارمانگ تێپەڕبوون لە کوردستان ئەو یادە کرابۆوە ئێسلاش دەبێژم خوا خێریان بنووسیت دەبا گەلی براو برادەرینە ئێوەش ئەوەندە چاوتان لە میدیاو داموودەزگاکانی هەرێم نەبێت خۆساڵێکی تر هەریەکە لە ئێوە دەتوانن مۆمێک لە بەردەرگاکانتان بۆ مامۆستا محەمەد یان هەرمرۆڤێکی مەزنی وڵاتەکەتان داگیر سێنن و جۆرێکیش لە شیرنەمەنی تایبەتی بۆ درووست بکەن بۆ وەی ئەو ترادسیۆنە واتە خەسڵەت یان ئادەت لە لای ئێمەش ببێت بە مۆدو ڕۆژی کۆچەکەیان بەرز ڕاگیرێت…. شێرکۆجەلال