دواى کار کردنێکی زۆر لە بەرهەمێکی هونەرمەند مەبەست عەبدوڵڵا ، مەبەست ئێستا کۆتایی هێناوە بە دوا بەرهەمی خۆی ئەویش گۆرانیەکی دوێتە لەگەڵ هونەرمەند گۆران ساڵح، مەبەست سەبارەت بەم گۆرانیە رای گەیاند : دواى ماندوو بوونێکی زۆرمان لەم گۆرانیە توانیمان کۆتایی بە هەموو کارەکانى بهێنین،
ئەم گۆرانیە لە تێکستی شاعیر(ڕێدار سابیر)ە و لە ئاوازی (سەنگەر سەربەست ڕواندزییە) و کارى دابەش کردنیش (رێناس کورداخ) لە ستۆدیۆ( سینیۆ) کارى تۆمار کردنی دەنگی بۆ ئەنجامدراوە، هەورەها ژەنیارانیش پێکهاتوون لە ( هەڵوێست بە کلارنێت و میڤان بە قانوون، موکریان بە چەلۆ هەروەها مەدیح بە ئامێرى گیتار )سەبارەت بە کلیپ کردنی ئەم گۆرانیە مەبەست وتى:ئەم گۆرانیە لایان کاوە موحسینەوە کارى وێنە گرتن و دەرهێنانی بۆ ئەنجام دراوە و کارى رووناکیش لە لاین فوراتەوە بۆی ئەنجام دراوە و هەورەها کارى مۆنتاژ لە لاین دڵدار جافەوە بۆی دەکرێت و کاری دیکۆریش ( عەلی ئەڵوەندی) ئەنجامی داوە، بە هیواى ئەوەم کە بە زووترین کات ئەم بەرهەمم بخەمە بەر گوێ و چاوی بینەران لە ماوەیەکی کورت دا بە هیوای ئەوەشم کە خزمەتێکی دیار و بەر چاو بێت بۆ هونەرى ڕەسەنى گۆرانی و موزیکی کوردی .
ئامادەکردنی : رێکەوت سەلام