ھاوکار نامۆ : پاش دابڕانی بۆ ماوەیەکی زۆر دور و درێژ و شکاندی ئەو بێدەنگی یە، ھونەرمەند سالار مەحمود چەند گۆرانی یەکی نوێ کردەوە لەوانە(ئای چەند پەشێوە و کوشتمت بە لەنجەو لار)،
بڕیارە کلیپ بۆ ھەردوو گۆرانی ناو براو بکات، ئەمە دەبێتە یەکەمین کلیپی ھونەرمەند کە دوای دابڕانی بۆ ئەو ماوە زۆرە، سالار پاش گەڕانەوە بە نیازە چەند گۆرانی یەکی نوێ بکاتەوە و ھەروەھا چەند گۆرانی یەکی نوێ تۆمار بکات کە ئاوازەکانی لە لایەن ھونەرمەند عەتا ئەحمەد بۆ دادەنرێت، سالار یەکێکە لە ھونەمەندانەی لە ساڵی ھەشتاکان لە لوتکەدا بووە و ئێستاش گۆرانی یەکانی بەشێکن لە بیرەوەری خەڵکی و بە زیندووی ماونەتەوە، بەھۆی ناجێگیری بارو دۆخی ھەرێمی کوردستانەوە گەرانەوەکەی سالار دواکەوتووە بۆ ماوەیەکی نادیار.