زانا دزەیی : ھونەرمەند میرا، لە نوێترین کاری ھونەری خۆیدا، گۆرانییەک بۆ ئەنفالکردنی کوردستان دەڵێ، کە لە تێکستی حەمە سەعید حەسەن و میلۆدی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیرە.
لەبارەیەوە میرا رایگەیاند، ئەو گۆرانییەی بۆ ئەنفالکردنی کوردستان تۆمارکردووە، کاری تۆمارکردنی تەواو بووە و لەچەند رۆژی داھاتوو لەرێگەی رادیۆ و ماڵپەرە ئەلیکترۆنییەکان بڵاودەکرێتەوە.