78ساڵ ته‌مه‌نێکی درێژ‌و پر دژواری و سه‌رگوزشته و رۆشنبیری و که‌لتووری له ژیانی مامۆستایی نوسه‌ردا مه‌حه‌مه‌د سابیر مه‌حموود..
ئاشتی گه‌رمیانی .. که‌رکووك : ئه‌و مرۆڤه‌ی که ته‌مه‌نی نیو سه‌ده‌یی ی له ناو رۆژنامه‌و که‌لتوورو رؤشنبیری کوردی‌دا به‌سه‌ر بردوه ، ئه‌و مرۆڤه‌ی که له ناو شاری که‌رکووکدا رۆڵ و ده‌وری گرنگی هه‌بووه بۆ ناساندنی زمان و که‌لتووری کوردی که له رۆژانێکدا که ووشه‌ی کوردی قه‌ده‌غه بووه بۆ ئازادی مرۆڤ و بیر‌و بۆچونی ئازادی نه‌ته‌وه‌ی ،
رۆژانێك که‌له‌ناو میلله‌تی کوردا رۆشنبیر‌و نوسه‌ر به په‌نجه‌کانی ده‌ست ده‌ژمێردران ئه‌و مرۆڤانه‌ی که باوه‌ری ئه‌ده‌بی و سیاسیان هه‌بووه له‌کوردستاندا ئه‌و کوردستانه‌ی که ته‌نها به گازوو بارووت و توند‌و ریژی ده‌سه‌لاته‌کان گه‌وره بووه وه لاوه‌کانیان پێ گه‌وره کردوه ، وانه‌کانی رژێمی عه‌ره‌بی ده‌سه‌لات دار ، وانه‌کانی تۆقاندن و له‌ناو بردن ، هۆشیار کردنه‌وه‌ی لاوان و قوتابیان و خویندکارانی کورد له که‌رکووکدا، مامۆستا مه‌حه‌مه‌د سابیری نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس و سیاسه‌ت مه‌دار توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه پر له تاقی کردنه‌وه‌و سه‌رقاڵی یه‌دا قه‌ڵه‌م و هه‌ناسه‌ی دژ به نامرۆڤایه‌تی له‌ناو کێڵگه‌ی خه‌باتی شاری که‌رکووکدا بچه‌قێنێته وه خه‌باتی بۆ بکات.
کورته‌یه‌ك له ژیانی نوسه‌ر:
مامۆستا مه‌حه‌مه‌د سابیر له ساڵی 1932 له شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌دایك بووه ، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌و شاره ته‌واو کردوه ، له حوجره‌ش قورئانی پیرۆزی خه‌تم کردووه ، قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی وه دوا ناوه‌ندی له شاری که‌رکووك ته‌واو کردووه ، له کۆلیژی خانه‌ی مامۆستایانی باڵا له‌به‌غدا بروانامه‌ی لیانس ی له زمان و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا ساڵی 1956 وه‌ده‌ست هێناوه.
سه‌ره‌رایی بلاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێکی هه‌مه ره‌نگ له ووتارو شیعر‌و چیرۆك و بابه‌تی وه‌رگێران له رۆژنامه‌کان و گۆڤاره‌کاندا بلاو کردۆته‌وه، کۆمه‌ڵه په‌رتووکێکیشی به چاپ گه‌یاندووه.
- 1. بیست چیرۆکی کوردی ساڵی 1985 .
- 2. الارجوان ساڵی 1989 .
- 3. شانۆگه‌ری وه‌لی دێوانه‌و شه‌م .
- 4. معلقه لطیف هلمت سالی 2004 .
- 5. قطوف کۆمه‌ڵه شیعرێکی کوردی هاوچه‌رخ ساڵی 2008 .
وه‌رگێران له زمانه‌کانی کوردی بۆ عه‌ره‌بی .
- 1. عشرون قصه کردیه
- 2. الارجوان
- 3. مسرحیه الدرویش ولی وشم
- 4. معلقه لطیف هلمت
- 5. قطوف
له‌زمانی عه‌ره‌بی یه‌وه بۆ زمانی کوردی
- 1. بنه‌ماکانی ره‌خنه‌یی ئه‌ده‌بی
- 2. یاریزانی شه‌تره‌نج
- 3. په‌یامێك له‌باره‌ی لێبووردییهوه
وه‌رگێران له زمانی تورکمانی یه‌وه بۆ سه‌ر زمانی کوردی
- 1. ئاوازه‌کانی دڵـم
- 2. دیوانی شاعیری تورکمانی سامی یوسف توتنچی
وه کۆمه‌ڵێك په‌رتووکی تر که به زمانی عه‌ره‌بی دای رشتووه وه ئاماده‌یی کردوه وه ده‌ری هێناوه ، خه‌باتی رۆشنبیری مامۆستای نوسه‌ری شاری که‌رکووکم پره له‌و داهێنان و تازه‌گه‌ری و خه‌باته‌ی که کتێبخانه‌ی کوردی و رؤشنبیری کوردی و عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ند کردوه بۆ گه‌نجان و رۆشنبیرانی نوێ ، کاری وه‌رگێران ئاره‌زووه وه حه‌زێکه که هه‌رکه‌س ناتوانێت له‌و جیهانه‌دا خۆی بدۆزێته‌وه ، بۆیه مامۆستا مه‌حه‌مه‌د سابیر به هه‌موو رووح و گیانێکه‌وه لهسالانێکی دوور‌و درێژ ئم رۆڵه‌ی گێراوه وه به‌رده‌وامه له کارکردن سه‌ره‌رایی سه‌ختی وه زه‌حمه‌تی ژیان و باری سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی له شاری که‌رکووکدا .
دوا دیدارم له گه‌ڵ مامۆستای نوسه‌رم له ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژدا بوو که باسی کۆمه‌ڵه یادهوهریهکمان کرد لهسلانی هه‌شتاکان به‌تایبه‌ت ئه‌و کات په‌یکه‌ری پۆرترێتی مامۆستای نوسه‌ر عه‌بدوالله سه‌راجم دروست کرد وه به‌رنامه‌م بوو که پۆرترێت بۆ هه‌موو نوسه‌ره‌کانی شاری که‌رکووك دروست بکه‌م ئیدی زه‌مه‌ن و رۆژگاری زه‌حمه‌تی ئه‌و شاره رێگای نه‌دا ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌م وه ژیانداریم گوازرایه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری که‌رکووك.
به‌رنامه‌که‌م هه‌ر به‌رده‌وامه پاش 25 ساڵ له دووری و غوربه‌ت ، ئه‌و هیوایه‌م هه‌یه ئیستا به ریلیڤ جارێکی تر پلانی ئه‌وه دروست بکه‌مه‌وه که نوسه‌رانی شاره‌که‌م یه‌ك له‌وانه مامۆستا مه‌حه‌مه‌د سابیر پۆرترێتی به ریلیڤ واته په‌یکه‌ری دیوار به‌ندی بۆ دروست بکه‌مه‌وه، من و مامۆستا باسمان له زۆر که‌سایه‌تی شاره‌که‌م وه نوسینه‌کانی وه بابه‌ته‌کانی کرد به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵێك په‌رتووکه‌کانی پێش که‌ش کردم منیش به‌وپه‌ری رێزه‌وه ئهولاپهرانه هه‌ڵ ده‌ده‌مه‌وه که مرۆڤ لهناوهروهکی بابه‌ته‌کاندا بوون به قوربانی ووشه‌و زمان و ئه‌ده‌بی کوردی.
ته‌مه‌نێکی ووردو درێژ ده‌رباز کردن له ژیانی رۆژنامه‌گه‌ری و کاری نوسه‌ری که چرایه‌ك بوه بۆ رووناك کردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژگاره‌ی نوسین و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه به‌تایبه‌ت له ژیانداری شاری که‌رکووکدا که هه‌رده‌م جێگای ململانێ و شه‌ری سیاسی بوه وه پاراستن له ووشه‌ی کوردی.. مامۆستا مه‌حه‌مه‌د سابیر ئه‌و که‌سایه‌تی یه گرنگه‌یه که جیاگای رێز‌و رێز لێ نانه بۆ مێژووی رۆشنبیری کوردی.
ئاشتی گه‌رمیانی .. که‌رکووك