ئامادەکردنی : شینا / دواى سەرکەوتنی رۆزبێ لە ئەلبوومی کۆچ ئێستا خەریکی خۆ ئامادە کردنە بۆ ئەنجام دانى کۆنسێرتێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارى سنە،رێکەوت سەلام بەرێوەبەری راگەیاندنی هونەرمەند رۆزبێ راگەیاند: ئێستا هونەرەمەند ڕۆزبێ خەریکی خۆ ئامادە کردنە بۆ کۆنسێرتێکی گۆرانی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارى سنە دێتە ئەنجام دان، ئەو کۆنسێرتە بە رێگاى یاسایەوە ئەنجام دراوە بریاریش وایە لە رۆژانی 11_12 مانگی نۆڤەمبەر لە هۆڵێ (Farvardin) ئەنجام بدرێت و لە ئێستاوە دەست کراوە بە فرۆشتنی پلیت ، رێکەوت سەلام لە کۆتایی وتى : لەم کۆنسێرتە چەندین ژەنیارى بەناوبانگی شارى تاران لەم کۆنسێرتە بەشدارن کە وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم کۆنسێرتە سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بێنێت