نوسیـنی ســعـیـد گــرجــانــی : ناوبانگ ئەو چەمکە مەعنەویەگەورەیەیە کە هەر مرۆڤێک ئاواتەخوازی بەدەست هێنانیەتی لە و بوارەی کە مرۆڤەکە خۆی تیادا ئەبینێت جا چ بواری هونەری، سیاسی یان کارگێڕی…..هتد. هەندێ جار ئاسان و کتوپڕ هەندێ جاریش پشوو درێژیەکی زۆری گەرەکە تا بەرجەستە ئەبێت. دواتر توانایەکی زۆر لەیەکەم جار زیاتری پێویستە تا بەرگری لەڕاگرتن و مانەوەی ئەو چەمکە بکات.
لە سەرەتادا نوسەر و ڕۆژنامەنوس دەستێکی باڵایان هەیە لە گەیاندنی پەیامی عیشق و خۆشەویستی و سۆزی کــۆمەڵ بۆ ئەو تاکە تا ئەگاتە ئەو پایەیە ئامادەی شەو نخونیەکی زۆرن تا چی لەدڵی کۆمەڵدایە بیخەنەسەر پەرەی ڕۆژنامە و گۆڤار و سایتەکان، بەڵام کاری ئەوان لێرە کۆتایی نایەت بەڵکو دوای دەرکەوتن ئەبنە چاو تیژ بەسەریەوە لە هەر هەڵە و لاریەک بە پێچەوانەوە ئەم جارەیان بۆ جەماوەر ئەیخەنە سەر پەڕەی ڕۆژنامە و گۆڤەر و سایتەکان واتا چاوی ڕاست بینی ئەوان ڕەحم و بەزەیی تیانیە. ئەوەی من ئەمەوێت لەناوەڕۆکی ئەم بابەتەدا لەسەری
بدوێم (ســوێـند)ە کەی مەلیکی گۆرانی کوردی زیـــاد ئــەســعـەدە.
ئە و زیاد ئەسعەدەی لە کۆتایی هەشتاکاندا و لە سەرەتای نەوەدەکاندا یەکێک لە هەرە دیار ترین و بەناوبانگترین گۆرانی بێژەکانی کوردستانی باشور بوو خاوەن جەماوەرێکی زۆر و بەرفراوانی تایبەتی خۆی بوو، دوای سەفەر و گیرسانەوەی لە ووڵاتی ســویــد بووە هۆی دابڕانی لە ڕێژەیەکی زۆری جەماوەرەکەی ئەگەرچی کەم تا زۆرێک بەدەنگە ناسک و پڕ لە سۆزەکەی جار جار جەماوەرە عاشق و سەرمەستەکەی ئەهوەن ئەکردەوە بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ تێر کردنی جەماوەرێک کە دەنگی ناسک و ئاواز و هۆنراوە عیشق ئامێزەکانی ئەو هونەرمەندە ئاوێتەی خوێن و دڵیان ببوون. چاوەڕوانی و دڵشکانی جەماوەرەکەی لەو هونەرمەندە لەگەڵ لەبەرچاو گرتنی هەموو ئەو کارەجوانانەی کە پێشکەشی هونەرمەندانی تری کردن و چەندین هونەرمەندیش کەلەسەر دەست ئەو پێگەیشتن کە ئەویش بوە ناوو ناوبانگێکی تر بۆ ئەو! بە(ســوێـنـد) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جارێکی تر دڵی جەماوەرەکەی خۆش کردەوە تەنانەت بەهایی هونەری گۆرانی کوردی گواستەوە بۆ قۆناغێکی تر ڕونتر بڵێـم گەورەترین کێشەی هونەرمەند و بازاڕی گواستەوە بۆ کێشەی کۆمپانیا و بازاڕ یان کێشەی کۆمپانیا و دەسەڵات کە خۆی لە بەرجەستەکردن و مافی پاراستنی بەرهەمە، ئەوەی ئەمێنێتەوە تاودانی ئەسپی ڕەسەنایەتی هونەری کوردیە لە لایەن هونەرمەندان لــــــــە گۆڕەپانەکەدا، بەو پێیەو ئالەم کاتەشدا مەلیکی گۆرانی کوردی براوەی گۆڕەپانە چ لە ڕووی ڕەسەنایەتی و پاراستنی هونەری گۆرانی کوردی چ لە ڕووی ئەو نرخەی کە بۆ بەرهەمە تازەکەی ئەو گەورە هونەرمەندە دانراوە، بەڵام ئەوەی هەم جێگای ترس و هەمیش پرسیارە دوای(سوێند) و گەرانەوەی بۆ کوردستان زیـــــــــــــــــــــــــــــــــــاد بەرەو کـــــــــــوێ؟ توانەوەی زیاتر لەناو هونەر و بەرەو پێش بردنی و بەرگری لەو چەمکە مەعنەویەی کە چەندین ســاڵ بەشەو نخونی و ئاوارەیی وبەلەخۆبردوویی کارکردن بۆی و پاراســتــــنـــــی؟ یــــانــیــش کەوتنـــە داو و تێچـون لەو چـــاڵانــەی ســەریــان زێــڕاوەو ناوەوەشیــان پڕ لە ڕق و کینە و نەفرەتیە؟