هه‌موو کاتێ گۆرانیبێژ مافی خۆی وه‌رده‌گرێ له‌ناوبانگ ، خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ، هه‌ندێ جاریش بڕێک سه‌رمایه‌ی مادی هه‌روه‌ها که‌سی دیاری خاوه‌ن ئه‌لفوبێ تا یێ ی به‌رهه‌مه‌که‌یه مۆرکی مێژووی پێوه دهسڵهمێنێ . ژه‌نیاره‌کان به‌په‌له‌پڕوزێ یان به‌زۆر پاره‌ی مافی ماندوبونیان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن وه‌ک مه‌رجی به‌شداری یا ئاماده و دابه‌شکردنی موزیک . هه‌ڵبه‌ستوان بێ مافترین به‌شداری کایه‌که‌یه که هۆنراوه‌که‌ی بڵاوده‌کاته‌وه زۆرجار دوای مردنیشی یان هه‌ر بێئاگایه لهتسێدێ و بهرکامیرا وشه‌کانی بهچڵهدوکهڵ ده‌سوتێنن ،
ئاوازدانه‌ریش سازکاری هه‌سته ڕۆحده‌ری وشه و ههڵبهستهکانه به‌تۆن و میلۆدیه ڕۆمانسیه‌که‌ی ده‌روون ده‌دوێنێ لهگوێچکهوه جه‌ماوه‌ر به‌حه‌یران دێنێ کۆیان ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر ناسراو نه‌بێ ڕه‌نجی ئه‌ویش له‌به‌ر زه‌وق و خواستی هه‌ندێ گۆرانیبێژ تۆزی به‌ر ڕه‌شه‌بایه . بۆ گۆرانیبێژه‌کان هه‌مان که‌ره‌سته و به‌رهه‌م جگه لهڤیدیۆکلیپ و ته‌له‌فزیۆن ، کاسێت و تسێدێ قازانجی مادی لێ ده‌که‌ن ئه‌وجا لهههربۆنه و ئاهه‌نگێکیش ڕاسته‌وخۆ دیسانه‌وه جارێکی دی کۆڵێ پاره‌ی تری پێ وه‌رده‌گرن مافی ئه‌وان پێشێل ده‌که‌ن به‌تایبه‌تیش هه‌ڵبه‌ستوان و ئاوازدانه‌ر که‌له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی پشتگوێخستنیان دراوه یا نایانه‌وێ مافی ئاساییان بده‌نێ تابکرێ هه‌ر به‌لووشی یه ! دهشپاڕێنهوه تاسێدێمان کۆپی ده‌کرێ یا له‌م به‌رهه‌مه زیانمان لێکه‌وت ! یاسا و ڕێسای پیشه‌سازیکردنی هونه‌ری و به‌تایبه‌تیش گۆرانی ماف و ئه‌رکی هه‌موو به‌شداربووانه ، ڕه‌وایه وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی بازرگانی په‌یڕه‌وبکرێ و ده‌بێ به‌سودی هه‌مووان ته‌واوبێ .. لهههڵبهستوان ، ئاوازدانه‌ر ، ژه‌نیار و به‌رهه‌مهێنه‌ر ئه‌گه‌ر گۆرانیبێژه‌که جارێکی تر هه‌رخۆشی نه‌بێ ؟
دڵشاد تاقانه