ھاوکار نامۆ : ناسلی و میرا گۆرانی (کورودینۆ) یان کلیپ کرد کە یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبومە نوێ یەکانیان، شایەنی باسە ئەم گۆرانی یە لە میلۆدی ھەڵکەوت زاھیر و تێکستی زانا جەبەلی و دەرھێنانی کلیپەکەش لە لایەن حەسەن ئەمیرەوە کراوە لە ناو ستۆدیۆ، ناسلی خاوەنی ئەلبومێک و چەند کلیپێکە و یەکەم دەرکەوتنی لە کلێپێکدا بوو بە ناوی (بەقسەم کە)،
ھەوەھا میرا خاوەنی چەند ئەلبوم و چەند کلیپێکە، یەکێک بوو لە ستارەکانی بەرنامەی تەلەفزوێنی (ستۆدێوی ئەستێران)، بڕیارەی لە سەرەتای مانگی ئاب ی ئەم ساڵدا ئەلبومێکی زۆر جیاواز لە ئەلبومەکانی پێشوتری بڵاو بکاتەوە، لە لێدوانێکدا ھەریەکە لە ناسلی و میرا بەڵێنی بەردەوامی و خزمەت کردنیان بۆ ھونەری کوردی و بۆ جەماوەرەکەیان دەربڕی، ناسلی پێ ی راگەیاندین با جەماوەرەکەم چاوەڕوانی سوپرایزێکی زۆر گەورە بن و ھەوەرھا میراش ڕایگەیاند کە لە مانگی ئابدا ئەلبومێکی نوێ لە شێوازێکی تازە بڵاو دەکاتەوە و جارێ ئەو نھێنی یە ئاشکرا ناکات.