هێنانی هونه‌رمه‌ندانی بێگانه ئه‌مه به عهولهمهکردنی هونه‌ری کوردیه به ڕاستی، به داخه‌وه ده‌بوایه له خۆمانه‌وه ده‌ستمان پێکردبایه نه‌ک له‌هێنانی بێگانه. دائیمه‌ن ئێمه شته‌کانی خۆمان به که‌م ده‌زانین، کورد ئه‌م عاده‌ته‌ی هه‌یه هونه‌ری خۆی به که‌متر ده‌زانێت وه‌ک له میلله‌تانی چوارده‌وری خۆی و بێگانه ئه‌مه‌ش کارێکی باش نیه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات. یه‌که‌م جار وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری لێی به‌رپرسیاره دووه‌میش هونه‌رمه‌ندان خۆیانن که له‌م ڕێکخراوانه‌ی خۆیان تیاییدا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌شدارن، تا ئێستا نازانم ئیشی ئه‌م ڕێکخراوانه چیه، ماوه‌یک بوو زۆر به گه‌رموگوڕی کاریان ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش کاره‌کانیان له ئاست و خواستی هونه‌رمه‌ندان نه‌بوو. دووای یه‌کگرتنه‌وه‌شیان یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندان و کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندان تا ئێستا ئیشێکی دیاریان نیه. ئێستا دونیا هه‌مووی بۆته که‌رتی تایبه‌ت له هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه، که‌رتی تایبه‌ت له هونه‌ردا تا ئێستا به‌مجۆره نییه.
له کوردستاندا کار بۆ هونه‌ری کوردی ده‌که‌یت به‌ڵام وه‌ک هونه‌رمه‌ند له ڕووی مالییه‌وه ژیانت ته‌ئمین نییه، پاره‌یه‌کی وات ده‌ست ناکه‌وێت تا بتوانیت له ئاینده په‌ره به هونه‌ره‌که‌ت بده‌یت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆرانیبێژێکی عه‌ره‌ب یان تورک یان فارس یان بێگانه‌ی تر له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێکی خۆمان له هه‌مان کاتدا کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ببه‌ن ده‌بینیت بۆ بێگانه‌که هه‌موو مهسروفاتێک کراوه‌یه له هه‌مان کات بۆ هونه‌رمه‌نده‌که‌ی خۆمان له‌وانه‌یه ده‌نگیشی له‌م خۆشتر بێت و له هه‌مان ئاستیشدایه، ده‌بینی بێگانه‌که دوو سێ ده‌فته‌ری پێده‌درێت و بۆ هونه‌رمه‌نده‌که‌ی خۆمان دوو سێ وه‌ره‌قه‌یه‌کی پێده‌درێت ئه‌مه‌ش به ڕاستی ناخۆشه بۆ هه‌موومان.
پێویسته هه‌ر که‌س لای خۆیه‌وه هونه‌ره‌که‌ی وا به‌سووکی نه‌دات به‌ده‌سته‌وه. له ناوخۆشمانا هه‌یه هونه‌ره‌که‌ی له‌م ئاسته نییه لووتی له ئاسمان ده‌دات و خۆمانی پێ با ده‌ده‌ین. یان ئه‌واته خۆمان زۆر به موهیم ده‌زانین یان زۆر به که‌م ئاستی وهسهتمان نییه. به ڕای من ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند له خۆیه‌وه ده‌ست پێ‌بکات و هونه‌ره‌که‌ی به قه‌ناعه‌ت و له ئاستێکی به‌رزه‌وه پێشکه‌ش بکات، با به سه‌قه‌تی نه‌بێت، ئێمه تهزحییهی زۆرمان داوه به تهزحییهی گه‌وره‌تر بده‌ین له پێناویا.
ئاماده‌کردنی : هێمن زێدان – سلێمانی