لە کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژی لە ژێر ناوی سیاسەتی پڕۆژەکان لە ئیماراتەی دوبەی کە لە ٨ و ٩ ی نۆڤەمبەر بە ئامادەبوونی زیاتر لە دوو هەزار ملیۆنێری عەرەب لە سەرتاسەری جیهانی عەرەبیدا ئەمجارەش کورد لە ڕێگای هونەرەوە بوونی خۆی پیشانی ئامادەبووان دا.
هونەرمەند هەژار زەهاوی هاوشان لەگەڵ پێنچ هونەرمەندی موزیشنی تر لە سەرتاسەری جیهان بە خۆی و دەفەکەی و جلوبەرگی کوردیەوە توانی جارێکی تر کولتووری کوردی پێشانی ئامادەبووان بدات.