بەسە توخوا بەسە بڵاو کردنەوەی هەموو بابەتێ، توخوا ڕەحم بە ووڵات بکەن و ویژدانتان بجوڵێنن. ئێمە لەوەتی بە کورد ناسراوین لەسەر زەمین هەر خۆمان یەخەی کەسە ناودار و کەلە پیاوەکانی خۆمان ئەگرین، بەسە با هەموومان چاو هەڵبێنین و کەمێک گەشبیر تر و سەردەمیانەتر بیر بکەیەنەوە. تا کەی کەسێکی وەک زەکەریا بەم قسە بێ مانایانە وەسف ئەکەن؟ تۆ پێم ناڵێیت زەکەریا کەی هێندە کەسێکی بێ ویژدان و چاوچنۆک بووە تا پارە بە ناوی مناڵانی کوردستان کۆ بکاتەوە ؟ یان ئێمەی کورد زۆرمان ماوە تا کەسێکی وەک زەکەریا فێری دەیان کار و ستایلی سەردەمیمان بکات؟
سوێند بە خاک و پیرۆزی کوردستان 11 ساڵە من خوێنەری زۆرێک لە ڕۆژنامە و بلاوکراوە کوردیەکانم هەر لەو کاتەی کە لە کوردستانیش بووم تا ئێستاشی لەگەڵ بێ زۆر جار بابەتی جۆراوجۆر بێ تاقەتیان کردووم بەڵام تا ئێستا بڕیارم نەدابوو دوو ووشە بنوسم و وەڵامی هیچ بابەتێك بدەمەوە. بەڵام هەندێ شتم بەرچاو كەوت لەم بابەتەی سۆزانخان بەراستی هەموو خوێنەرێک لەوە تێ ئەگات کە ئەم بابەتەی بەڕێزت تەنها غیرەیی بردنە بە کاری ئەم کەڵە پیاوە یان تۆ ئێستاش ئەو بابەتە بێ سوودەی چاودێرێکی هونەریت نەدیووە لە هەندێ مالپەر کە هەمان قەوانە کۆنەکەی ئەو تۆ دەیکوتیتەوە. خۆت دەبوو درکی ئەوە بکەیت نە زەکەریا و نە بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی لاپەڕەی سپی کەس هەر حیساب بۆ ئەم بابەتە بێ کەڵکانە ناکات. هەموو کەسێک مافی پرسیار و بەدواداچوونی هەیە بهڵام بەڕاستی هیچ کەس ئەو حەقەی نیە وەکو جەنابتان شت لە گیرفانی خۆتان بە چاوی خەڵک دا بەن و بێ ئەوەی تۆسقاڵێک زانیاریتان لەسەر ئەم باسە هەبێ. وە من ئەم دیاریدەیە بە خەتەرێکی گەورە وەسف ئەکەم لە مێدیای کوردی، کەسێک بە کۆمەڵێک باسی دروست کراو ناوی کەسێکی تر بزڕێنێ..
حکومەتێکی گەورەی وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی ناتوانێ ڕێگا نە بە زەکەریا و نە بە هیچ کەسی تر بدات بەم شێوازانە گیرفانی خۆیان پڕ بکەن بە ریکلام و کاری خێرخوازی. وە دڵنیات ئەکەمەوە زەکەریا کەسێکی هێندە فەقیر و بێ بازار نیە لە هونەرەکەی بەم ڕێگایە ئەلبوومی خۆی سەرف بکات. ئەوەی کە بە گرنگی ئەزانم بیڵێم تەنها زەکەریا بووە تا ئێستا باشترین فرۆشی هەبووە لە بەرهەمە ئۆرێجناڵەکانی و بگرە چەند جارێك كۆپی کرابێتەوە لە تورکیا..
ئازادی بیر و ڕا دەربڕین بریتی نیە لە هێرش کردنە سەر کەسێک یا لایەنێک، یان خسنە رووی کۆمەڵێک زانیاری کە هەموو بە شێوازی خوازراو داڕیژڕابێ زۆر بابەتی لەم جۆرە نابنە جێگایی سەرنجی هیچ كەسێکی ڕۆشنفکر لەم سەردەمەدا چونکە هەموو کەسێ توانای بابەتی لەم جۆرەی هەیە..
کامە هونەرمەندە کە تۆ باسی ئەکەی سەردانی ووڵاتی تورکیایی کردووە ؟ ناوی چی یە ؟ ئەگەر هونەرمەندێک ئامادەیە هەواڵێک بگوازێتەوە ،بۆ ئامادەباشی ئەوەی تیا نی یە خۆی بابەتێک بنووسێت لە شوێن ئەوەی کەسێکی وەک جەنابت تووش بە دەیان پرسیار بکات؟ لە لایەن خوێنەر..
تۆ خۆت باسی ئەوە ئەکەیت و ئەڵێیت حەیفە ئەو پارەیە بە میوزیک ژەنە تورکەکان بدرێت کە زەکەریا لە ئەلبوومێکی ئاوا سەرفی کردووە باشە ئەگەر وایە ئەو هونەرمەندە فەقیرەی تۆ باسی ئەکەی بۆ چی لە تورکیا بوو؟ چۆن بە مووچەی مانگانە دەیەوێ ئەلبوومێک لە تورکیا تۆمار بکات؟
من تەحەدای ئەوە ئەکەم کەسێک لەم گرووپە میوزکیانەی تورکیا بەڵگەنامەیەکی لەم جۆرە پیشان بە کەسێکی تر بدەن. با ئەوەشت پێ بڵێم ئەو گرووپانە زۆر زۆر پرۆفێشنالانە کار ئەکەن و زانیاری هیچ کەسێک بە کەسێکی تر نادەن بەم شێوازەی کە جەنابت باسی ئەکەی. وە زۆر سەرسام بووم کە دەڵێیت گرووپێکی بەناوبانگی تورکیا داوا لەو هونەرمەندە بەڕێزە بکات ناوی کەس نەڵێت نەوەک نانی ئەوان ببڕێت و نازانم زەکەریا موشتەری ئەوانە؟؟؟!
ئەو خەڵکانەی کاریان بۆ زەکەریا کردووە لەم ئەلبوومە زۆری هونەرمەندی تورکیاش بە خەونی ئەوەن ئیسمایل یان مورات کار لە بەرهەمەکانیان بکەن، ئەوان هێندە بێ کار و نەناسراو نین چاوەڕێی زەکەریا بکەن تا ئەلبوومێک لای ئەوان تۆمار ئەکات یان نا. لە لایەکی ترەوە کەس ناتوانێ ئەم زانیاریە وورد و تایبەتانە بڵاو بکات خوودی هونەرمەندێکی وەک زەکەریا نەبێ. چونکە هەر تراکەی لە شوێنێک کراوە و هەر تراکەی کار و نرخی و میوزیکژەنی تایبەتی خۆی دەبێ..
ئەو پارە خەیاڵیەی جەنابت باسی ئەکەی ئەگەر دابەشی سەر تراکەکان بکرێت هەر تراکێک نزیکەی دەفتەر و نیوێك زیاتری بەر ئەکەوێت…. لە باشترین ستۆدیۆ لە تورکیا و بە 12 کەمان گرووپ و کاری ستۆدیۆ و میکس و ماستەرینگی یەک تراک 50 وەرەقەش ناچێ نەک دەفتەر و نیوێک…. ئەوە بەس بۆ زانیاریتان، دوای ئەوە زەکەریا کەسێکی بازرگانە و مافی خۆیەتی وەک هەر پۆپ ستارێکی جیهان هەرچەند مەسرووف لە کارێکی ئاوا بکات..
لە کۆتایدا بە پێویستی ئەزانم ئەوە بڵێم زەکەریا پارەی نە لە کەریم کابان و نە لە بورهان مەجید و نە لە حەمەی نێرگز نەدزیوە تا کاری هونەری پێ بکات…. زەکەریا ئەو کەسەیە کە بوو بە شۆرشگێڕێک لەم سەردەمی هونەری ووڵاتێکی دەستبەسەرکراو، ئەسپی خۆی تاودا و توانی دەیان دەرگای داخراو لە هونەر و داهێنان بکاتەوە..
ههژار کامیل