هه‌ستێک بۆ ئاواز،گه‌رویه‌ک بۆ چڕین،زمانێک بۆ ده‌ربڕین، په‌نجه‌یه‌ک بۆ ژه‌نین،گوێیه‌ک بۆ بیستن و چێژ وه‌رگرتن له سروه‌ی به‌ربه‌یان و ساته‌کانی ماڵئاوای ئێواران،ئاوازی وون زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌و چرکه‌ساتانه‌یه که زه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوونی،گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگ وئاوازانهیه که لهبیرهوهریهکانماندا هه‌میشه زیندوون،گه‌یاندنی ڕوناکیه به درزه تاریکه‌کانی ڕۆح و گه‌شبوونه‌وه‌ی خونچه‌کانی میوسیکه.
گرووپی ئاوازی وون ژه‌نیار و ستران بێژه‌کانیان به به‌رده‌وامی له گه‌ڕاندان به‌دوای نویکردنه‌وه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تیدا،کۆمه‌ڵێک ڕۆحن و باڵنده ئاسا له ڕێگه‌ی په‌نجه‌کانیانه‌وه ده‌نگی پاساریه‌کانی به‌یانیان و نه‌وره‌سی که‌نار ده‌ریاکان و گمه‌ی کۆتری دره‌خته‌کانی ئاسمان به گوێماندا ده‌ڕژێنن،ئاوازی وون ئاشت کردنه‌وه‌ی ئێمه‌یه به دڵشکاوترین ژه‌نیار و ستران بێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی، ئه‌وانه‌ی که له زه‌مه‌نی وون بوونی ئاواز و ده‌نگدا په‌نجه‌کانیان تۆراندوه له ئامێره مۆسیکهیهکان.
ئه‌وان هێنده تهلیسماویانه ده‌ژه‌نن و هێنده سیحراویانه ده‌چڕن ده‌مان به‌نه‌وه بۆ ئه‌وێ، ده‌مانبه‌نه‌وه بۆ ئه‌و جێگه‌یه‌ی که له سه‌ره‌تادا خودا ئاوازی دابه‌شکرد،ئه‌وان ئێوارن مه‌ستمان ده‌که‌ن به ئاوازێک، به‌یانیان جه‌سته‌مان ته‌ڕ ده‌که‌ن به چه‌هچه‌ی ده‌نگێک.
گرووپی ئاوازی وون ماندونهناسا ئاسا و خۆبه‌خشانه له تاراوگه‌دا هه‌ڵگری په‌یامێکی هونه‌رین و له سه‌رجه‌م شاره‌کانی شانشینی به‌ریتانیادا به‌شداری چه‌ندین کۆنسێرت و فیستیڤاڵ و کاری هونه‌ریان کردوه، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می نوێی هونه‌ریه‌وه بانگهێشتی سه‌رجه‌م دۆستانی ئاواز و مۆسیکی ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌که‌نه‌وه له شاری مانجیسته‌ر له به‌رواری 25/05/2011
Saturday 25th June 2011 at 3.30pm
Zion Arts Centre
335 Stretford Road,
Manchester
M15 5ZA