سڵاو لە هەموو خوێنەرێکی خۆشەویست کە ڕۆژانە لە سایتە جۆراو جۆرەکانەوە بابەت دەخوێنەوە و بابەتی جۆراو جۆریان بەر چاو دەکەوێت و هەندێک جار بابەتی باش و هەندێک جاریش بابەتی کەموو مەبەست پیسس دێتە بەر چاویان !
نامەوێت زۆر بڵیم ماوەیەکە کەسێک بە ناوی چاودێری هونەری بلە بابەتی جۆراو جۆر لەسەر هونەرمەندان بلاو دەکاتەوە و زۆر بئ ویژدانانە دەیەوێت ئەو داماویەی هونەری کوردی تێ کەوتووە خراپتر و پیستری بکات، سەیرە ماوەیەکە ئەوەی کەسێکی بە دڵ نەبوو ئەوا یەکەم هەنگاو ی دەبێتە نوسەر و لە ماڵپەرەکاندا شاکاری ئەدەبی و مستەوای ئەخلاقی خۆی دەکاتە بابەتی سەر مالپەرەکان ، بلە چاودێر بە هونەرمەندانەو گرتویەتی و ناوی ئەسڵی خۆی نانوسێت تا بتوانێت بوختان و درۆکانی بەکار بهێنێت !
دەچمە سەر بابەتەکە دواهەمین بابەتی چاودێر بابەتەکەی کلیپی باست ناکەمی هونەرمەند (رۆژ کەریم) بوو هەرچەندە هاوکات ئەم برادەرە لەسەر زۆرکەسی تر یشتی نوسیووە بەڵام ئەوەی سەرنجی راکێشام برای چاودێر بە دەفتەری قەرزی کۆنا چۆتەوە و ئێستا بە خەبەر هاتووە، چونکە ئەو کلیپەی ئەو برادەرە باسی دەکات دەگەرئتەوە بۆ 5-4 ساڵ لە مەو بەر کاتێک ئەوو مناڵانەی ناو کلیپەکە مناڵ بوون (ئێستا گەورە بوون) هونەرمەند ڕۆژ کەریم چەند کلیپی تازەی کردووە و هەمووشیان دەتوانیت قسەی لەسەر بکرێت ئەگەر تۆ کەسێکی ووشیار بیت ! ئەگەر مستەوای هونەری کوردی ئەوەندە بەرز بێت و خەلکی رەخنە گری هونەریمان هەبێت نەک خەلکی ڕق لە دڵ و نەزان!
ناونیشانی بابەتەکەت بەناوی هەردی عومەر دەستت پێ کردووە و بابەتەکەت بەو دەرهێنەرە نەزان نووس کردووە! چوونکە دەڵێت وێنەگری مەزاتخانەکان و نەزانە !!! برام کاکی چاودێر توو وویژدانت ئەگەر هەتە ! پرسیاری ئەوەت لئ دەکەم ئایە سەدان جار حەزت نەکردووە گۆرانیبێژ بیت بۆیە هەردی عومەر کارت بۆ بکات ، ئایە ئیرەیت بەوو دەرهێنەرە نەبردوە!
من پرسیارێک دەکەم ئایە هەردی دەناسیت وا دەڵێیت دەرچووی مەزاتخانەیە!؟؟ بۆچی هەوڵت نەدا بزانیت ئەو چی تەواو کردووە! هیچ نەبێت بێدەنگی ئەووت دەووروژان و هەموان دەمانزانی!!
بۆ زانیاریتان من ناوم كارزان جەمالە خەلکی شاری سلێمانیم موالیدم 1980 ئازیزان ئەوە تەنها بۆ ئەوەی بڵێم کە سالی 1993 چووم بۆ تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانی سلێمانی تەمەنم 13 ساڵبوو ئەوکاتە هەردی عومەر لەوی کامێرەمان بوو ، واتە ئەوە 18 سالە کاکی چاودێر ئەم دەرهێنەرە لە ڕاگەیاندن کار دەکات ئیتر چۆن دەرچوی مەزاتخانەکەیە ! لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو ئەوانەی لە مەزاتخانەکە کار دەکان ئەمە قسەی من نیە کە خەلکی بە کەم بزانم بەلام چاودێری هونەری جیاوزی خەلکیش دەکات نەک چۆنێتی كوالیتی کار!! پاشان باسی لە لێکردنەوەی گوڵ کردوە لە کلیپی ئەم دەرهێنەرە ، من سەیرم پئ دێت تۆ مرۆڤی مەزاتخانە بە کەم دەزانیت چۆن ڕووت هات باسی بۆختانی گوڵ لێکردنەوە بکەیت! لە كام كلیپدا؟؟
یان پێش ئەوەی بابەتەکەت بنوسیت سەیرێکی کلیپەکەت بکردایە تا بزانیت سیناریۆکەی کێیە ؟؟ ئایە سیناریۆ نوسراوە؟؟ یان دڵنیام هونەرمەند ڕۆژ کەریم دەناسیت و داتوانیت پرسیاری کلیپەکە بکەیت یان بە تەلەفۆن پێی بڵێیت ! یان ئەوانە لە ئەدەبیاتی ئێستای ڕۆژنامەگەری وەک ئێوە نیە!
هەست ناکەیت ئێستا هونەری کوردی پێویستی بەوە هەیە کە بە ویژدان تر بین ئەوەندە باسی حەسەن خەفور و زەکەریاو ڕۆژ کەریم و بژار دیلان ….. هتد نەکەیت ، باشتر نیە ئەو کاتەی کە هەتە رەخنە گرێکی هونەری باش بیت ، ئەوەندەی تر ئەو داماویەی هونەری کوردی تئ کەوتووە تۆش ئەوەندەی تر داماوی نەکەیت ! کاکە بلە ئەگەر ناوت بلە بێت!! ناکرێت ئەخلاق لە فیدیۆ کلیپەوە فێر بیت ئەگەر لە تیڤی وە بتەوێت مناڵەکانت فێری ئەخلاق بن ئەوە داماو دەبیت!! چونکە فیلمی زۆر خراپ هەیە دەبێت ووریا بیت خۆت وو منالەکانت ئەگەر هەتە سەیری مەکەن!
نامەوێت بلێم دەریا بە دەمی سەگ پیس نابێت چۆنکە زۆریان وتووە ، بەڵام وویژدان و ئەدەب با لە نوسینەکانت هەبێت و ئەوەندە ڕق لە دل مەبە ، خۆ تۆ دەڵێیت نابێت گوڵ لێکەینەوە بەڵام تۆ هونەرمهندەکان لئ دەکەیتەوە!!
سەیری ناونیشانی نوسینەکانت بکە و باشتر بیر بکەرەوە ئایە تۆ دزی لە کەسایەتی خەلک ناکەیت بە ناشرین کردنیان ..
بلە گیان (چاودێری هونەری) هەوڵ بدە ناوی خۆت بەکار بهێنیت بۆ ئەوەی راستگۆیی پێشان بدەیت رەسموو ئی مایلت بنوسە، لە وانەیە تۆش هونەرمەندێکی فاشیل بیت بتەوێ بە کەم کردنەوەی خەلکی و هونەرمەندە باشەکان خۆت ببەیتە پێشەوە من نەسیحەتێکی برایانەت دەکەم هەرچەندە نامەوێت برام بیت هەوڵ بدە و کاری جوان بکە با دیار بیت بوختان و جاسۆسی باشنیە و هیچ کلتورێک نیە پێی باش بێت .
ئەم جارە لەسەر کارێکی باش قسە بکە خۆت تاقی بکەرەوە بزانە ئەتوانیت!! تۆ دەزانیت لە ناو نوسەرە کۆلکەکاندا کەس ناتوانێت باسێکی علمی و ئەدەبی بکات لە بۆختان هەڵە دەرخستن زیاتر!! تۆ دەزانیت پاشماوەیەک کە کامڵ دەبیت خۆت شەرم دەکەیت کە ئەم جۆرە نوسینانە بخوێنیتەوە ، بەسوود بە باشترە لە بێسوودیت ، خۆت فێر بکە گووڵ لێمەکەرەوە و بەرد مەهاوە بئ ئەوەی بزانیت چیت شکاندوە .
ڕیزم هەیە بۆ هەموان بە هیوام بئ رێزیم نە کردبێت و هونەری کوردی پێویستی بە هونەرمەندی باشە !!!! نەک جاسووس!!
کارزان جەمال- مالمۆ – سوید