له درێژه‌ی کار‌و چالاکیه هونه‌ریه‌کانی رێکخراوی هونه‌ری ده‌هۆڵ له به‌ریتانیا، ئه‌م سالیش به‌ژداری چه‌ندین فێستیڤال و ئاهه‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد له ووڵاتی به‌ریتانیا.
وه‌ک هه‌موو سالانی پێش‌و به گروتینێکی زۆره‌وه ده‌هۆڵ پێشوازی لێ‌کرا له‌لایه‌ن هه‌وادارنی له فێستیڤالی هه‌فته‌ی په‌نابه‌رانی له شاری بێرمینگهامی ئینگلترا. گروپی ده‌هۆڵ له‌کاتێکدا به‌و چاوه‌روانی و پێشوازیه‌ی زانی، خۆ ئاماده‌کردنێکی چرو شایسته‌یان کرد بۆ به‌ژداری کردنی ئهمسالیان. شایه‌نی ئاماژه‌یه هه‌ر له‌گه‌ل ده‌ستپێکی پرۆگرامی ده‌هؤڵ له فێستیڤالهکاندا جلوبه‌رگی کوردی و ئاوازی به جۆش‌و خرۆشی ره‌سه‌نی کوردی له‌گه‌ل گه‌رم و تینی مۆسیقاژه‌نان جوانترین سه‌رنجی ئاماده‌بوانیان راکێشا.
نمایشه‌کانیش له رێکه‌وتی 18/6 له هۆڵی سهمۆنیای بێرمینگهام و له به‌رواری 25/6 له سه‌نته‌ری هونه‌ری ناوه‌راست به‌رێوه چوو. له کۆتایی نمایشه‌کاندا که جه‌ماوه‌ر داوای کاتی نمایشی زیاتریان ده‌کردو لێنهدهگهران ئه‌ندامانی ده‌هۆڵ سه‌ر ته‌خته‌ی نمایش جێبهێلن. هونه‌رمه‌ند (زیره‌ک ژێدار) وه‌ک به‌رێوه‌به‌ری ده‌هۆڵ سوپاسی ئاماده‌بوانی کرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌و، خۆشه‌ویستی و وه‌فای گه‌لی کوردی پێ راگه‌یاندن و به‌لێنی دا که هه‌میشه له نمایشه‌کاندا به جوانترین شێوه‌و به ئاستێکی به‌رزه‌وه ئاماده‌بوان ئاشنا بکه‌ن به که‌لتور و هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی.
شایه‌نی ئاماژه‌یه تا کۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌هۆڵ به‌ژداری چه‌ندین کۆنسێرت و فێستیڤالی دیکه ده‌کات و زانیاری ئه‌وه‌ش هه‌یه، که ره‌نگه له کۆتایی ئه‌مسالدا بانگێشتی چه‌ند وولاتێکی دیکه‌ی ئه‌وروپا بکرێن.