گۆران سۆزدار پاش ماوەیێک لە ئەزمونی هونەری خۆی توانی بۆ یەکەم جار گۆرانیێک بە ناوی ئوستا بە زمانی تورکی تۆمار بکات ، ئەم گۆرانیەش لە ئاوازی سەلامی شاهینەو و تێکستی عبدوڵا کالوین چو کە لە بەر سەرکەوتوویی ئاوازەکە زۆربەی زۆری هونەرمەندای تورک وتوویانەتەوە ،
گۆران سۆزداریش وەکو هونەرمەندێکی کورد لەبەر گرنگی ئاوازەکە وتاوەکو نیشانی بدات هونەرمەندانی کوردیش توانای زاڵبونیان بە سەر ئەم جۆرە ئاوازانە هەیە ئەم سنورەی شکاند و پێی باش بوو بە هەمان زمانی ئۆڕگناڵی تورکی ئاوازەکە بڵێتەوە، جێگای ئاماژە پێکردنە گۆران سۆزدار لە ماوەیێکی تردا یەکەم بەرهەمی خۆی بە زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە کە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنیەتی.