به‌درۆ و سستی هونه‌رو بێ پسپۆری له شاره‌که‌دا که‌لتوور و لایه‌نه رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و مرۆڤایهتیهکهش وا خه‌ریکه له‌ده‌ستی ده‌ده‌یین
ئاشتی گه‌رمیانی.. که‌رکووك
هیچ کات چاوه‌روانی ئه‌وه‌م نه‌ده‌کرد که رۆشنبیری شاری که‌رکووك یان باری که‌لتووری شاره‌که‌م ئاوها سست و مروو بێت لاواز بێت له چالاکی هونه‌ریدا، وه بێ پسپۆر‌و شاره‌زاو بێ کادرو بێ پلان بێت. له‌کاتێکدا که که‌رکووك له دێر زه‌مانه‌وه پر بوه له چالاکی هونه‌ری وه کاری ئه‌ده‌بی وه رۆژانه کۆرو کۆبونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ساسی داهێنان و تازه‌گه‌ری و نوێ بونه‌وه له کاره‌کاندا، له کاتێکیشدا نوسه‌ران و رۆشنبیران له شاره‌کانی تری کوردستانه‌وه سه‌ردانی ئه‌م شاره‌یان ده‌کرد وه ده‌هاتن بۆ پێش که‌ش کردنی چالاکی هونه‌ری وهکوساڵی 1970 کان 1980 کان به‌تایبه‌ت من ده‌ست نیشانی یه‌ك مێژوو ده‌که‌م که زه‌حمه‌ترین کات بووه له مێژووی ئه‌م میلله‌ته‌دا که له که‌رکووك که س نه‌مامێکی نهچاندوه هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵی کێشاوه، ساڵی 1987 هێنانی مامۆستایان ئه‌حمه‌د سالار وه به‌دیعه دارتاش وه مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی وه مه‌حه‌مه‌د عه‌بدول ره‌حمان زه‌نگه‌نه وه سه‌لاح مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین وه محی ا‌لدین زه‌نگه‌نه وه پێشانگای مندالان له نه‌ورۆزی 1987 له‌گه‌ڵ مامۆستا عهبدووالله سه‌راجی نوسه‌رو دا وه پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی که‌رکووك له سالی 1986 وه کۆری شاعرانی که‌رکووك له کتێبخانه‌ی گشتی که‌رکووك…. هتد . هه‌روه‌ها کۆبونه‌وه‌ی شاعیران له‌و کات وسه‌رده‌مه‌دا له گه‌نجان وه له پێشه‌واکان. مێژوو شاهیدی ئه‌و رۆژانه‌یه وه خه‌لکه‌کان که ماون له‌نوسه‌رو رۆشنبیران به‌داخه‌وه رێزم بۆ ئه‌و نوسه‌رانه‌ی که شه‌هید بوون وه کۆچی دواییان کردوه ، که‌لتووری که‌رکووك له سالانی 1980 کاندا که دژوارترین کات بوه که‌چی چالاکترین و وه نوێ کات ترین کات بوو بۆ چالاکی هونه‌ری ، له‌دایك بوونی ئه‌و وه‌زع و زروفه به‌جێ هێشتنی شاره‌که‌وه روو کردنه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی شاره‌که یه‌شتان لاوانێك مانه‌وه که توانیان کۆمه‌ڵه چالاکی یه‌ك نمایش بکه‌ن وه خه‌ڵکانێك مان باوه‌ریان به تازه‌گه‌ری و نوێ خوازی هه‌بوو.
دوای ساڵی 1990 وه به‌راستی باروو دۆخێکی تایبه‌ت رووی له شاری که‌رکووک كرد به‌دروست بوونی هونه‌رو که‌لتوورێکی مردوو ئه‌و بار‌و دۆخه‌ش رژێم دروستی کرد وه که‌سانی شاره‌زا نه‌مان له شاره‌که‌دا تا بتوانن خزمه‌ت و داهێنان بخه‌نه پێش ده‌ستی ئه‌و که‌سانه، ئیدی روه‌و خوار تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی که دروست بوون تووشی شه‌له‌ل و ئیفلیجی سه‌رده‌م هات؟ مانه‌وه‌ی هه‌ندێك که‌س له شاره‌که‌دا له گۆرانی بێژوو زورنا ژه‌نه‌کانی رژێم که خزمه‌تی ئه‌وانیان ده‌کردو سوود مه‌ند بوون له‌و کات و ساته‌دا ، وه دروست کردنی ئه‌و پێگه مردوه‌ی که ته‌خته‌یه‌کی ره‌شی دروست کرد ، ئه‌مانه بوون به به‌ردی بناغه‌ی مردنی که‌لتوور له شاره‌که‌دا وه پته‌و کردنی ئه‌م مردوانه تا ده‌گاته سالانی 2004 که پرۆسی له‌ناو بردنی رژێم ئه‌و رۆژه‌ی دروست کرد که حزب ده‌بێته بریارو هونه‌رو که‌لتووریش بۆ ناو سه‌به‌ته‌ی خۆڵه‌که؟
باوه‌ر کردن به‌و مرۆڤانه‌ی که ده‌لیلی که‌رکووکن؟ کێن وه چین ؟ وه له کوێ وه هاتوون ؟ وه ژماره‌ی رۆشنبیریان چی یه؟
من دیسان دێمه‌وه سه‌ر ستایلی ئه‌وه‌ی که حزبایه‌تی بۆ که‌لتوور واته کوشتن و شه‌هید کردنی که‌لتوور؟ له‌ناو بردنی هونه‌ر ، ئه‌وانه‌ی کورسی و ده‌سه‌لاتی هونه‌ریان وه‌رگرت له شاره‌که‌دا که‌سایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی شاری که‌رکووك بوون، واته که‌رکووکین به‌لام 15 ساڵه ئاگاداری ئادای هونه‌ری و ئه‌ده‌بی شاره‌که نین له رووی که‌لتوورو هونه‌ره‌وه ، بۆیه مردنی داهێنان هۆیه‌کی راسته‌و خۆ بوو بۆ ئه‌م رۆژه‌وه بۆ داهاتوو، هاتنه‌وه‌ی ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ست به‌کار بوونی سه‌ندیکاو رێکخراوه هونه‌ری یه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و پلان و راستی یه بوو که زۆر به‌که‌می ئه‌و که‌سایه‌تیانه شاره‌زای نزیکی ره‌وشی که‌سایه‌تی یه داهێنه‌ره‌کان و نوێ خوازه‌کان بن ؟ نه‌یان ده‌زانی کێ کێ یه ؟ ئه‌وه‌ی که هه‌بوو مردوو بوو زیندوو نه بوو، بۆیه کۆکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی یه مردوه کان وه بریاری رێز لێ نان له که‌سایه‌تی یه مردوه‌کان بۆ هونه‌ر ماڵی هونه‌روداهێنان و نوێ خوازی هونه‌ری کوردیان کاول کرد، رێز لێ گرتن واته دابه‌ش کردنی یارمه‌تی به‌رانبه‌ر به داهێنان ، ئه‌و کاره‌ساته‌ی لێ که‌وته‌وه که هه‌ریه‌ك 30 ساڵ به دروۆ دروست بکات له‌سه‌ر ئه‌ساسی براده‌رایه‌تی وه خزمه‌یاتی ، 40 ساڵی خزمه‌تی درۆ؟ که ئه‌گه‌ر پرسینه‌وه هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه هونه‌ریانه ئیستا من بێگومانم تاوانبارن به‌رانبه‌ر به‌که‌لتووری شاری که‌رکووك وه به‌رانبه‌ر به‌دادگا؟
ئه‌و خاڵه به‌و بریاره بوو ماڵی هونه‌رو رۆشنبیری شاری که‌رکووکی وێران کرد، کۆمه‌ڵێك که‌سایه‌تی دروست کرد که مردوون له‌ناو قه‌بریشدا، به ئێستاشه‌وه که شه‌رمه‌زار نابن وه کورسیه‌کانیان به‌جێ ناهێڵن رۆژانه خه‌ریکی درۆکردنن؟ ئه‌گه‌ر له‌من بپرسن کۆوا به‌ڵگه بێگومان بن من به‌ڵگه‌ی مێژوویم لایه بۆ کاره گه‌نده‌ڵی یه‌کانیان من ئیستاش زۆر تێروانم بۆ ووته‌که‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی که فه‌رمووی( داواده‌که‌م ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س گه‌نده‌ڵی به ده‌لیله‌وه بخاته به‌ر ده‌ستمان ، ئێمه خۆمان ده‌زانین چۆن موحاسه‌به‌ی ده‌که‌ین).
مردنی وه شه‌ل و کوێر بوونی هونه‌رو که‌لتووری کوردی له‌شاری که‌رکووك هۆکاره‌کانی زۆرن وه چاره‌سه‌ریه‌کانیشی زۆرن ، من حه‌ز ده‌که‌م به خاڵه‌وه باسیان لێ بکه‌م چونکه تا مرۆڤ بزانێت چ پلانێکی بۆ دابین ده‌کات.
1. باوه‌ر نه‌کردن به درۆکانی ئه‌و که‌سایه‌تیانه که کوری حزبن وه درۆ ده‌که‌ن له که‌رکووکدا.
2. نه‌هێشتنی وه لابردنی ئه‌و هونمهرمهندانهی که ناویان هونه‌رمه‌نده‌و هیچ نوێ خوازی یه‌کیان بۆ هونه‌ر نه‌کردوه له‌م شاره‌دا.
3. دروست کردنی ده‌سته‌یه‌کی نوێ وه پلانێکی نوێ بۆ داهێنانی هونه‌رو که‌لتوور لو شاره‌که‌دا.
4. په‌ره پێ دان به لاوان و پسپۆران وه شاره‌زایانی چالاك له شاره‌که‌دا.
5. دروست کردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تری ئه‌م شاره‌دا تا پێکه‌وه ژیان که‌لتووری بێت نه‌ك سیاسی.
6. له‌ناو بردن و لاواز کردنی گه‌نده‌ڵ چی یه‌کان له‌م شاره‌دا.
خاڵه‌کان زۆرن .. به‌لام ئاور دانه‌وه له‌م چاره‌سه‌رانه بێگومان خزمه‌تێکی گرنگ به شاره‌که ده‌گه‌یه‌نێت وه شێوازێکی تر ده‌خاته‌وه بۆ هه‌نری کوردی وه ههنرو که‌لتووری شاری که‌رکووك. جارێك بوونی دام ده‌زگایه‌ك له که‌رکووکدا وه ئه‌مانه خۆیان به موڵکی ده‌زانن وه ئاماده نین پێشوازی له داهێنه‌رو داهێنانه‌کان بکه‌ن به‌راستی ئه‌مه سته‌مێکی زۆره بۆ کهلترووری کوری که به‌م شه‌ل و کوێ ری یه ده‌بینرێت، من هه‌رده‌م وا ده‌ڵێن گهرانهوهبۆ ئه‌ساسیاتی ئه‌م کێشانه دروست کردنی پێگه‌یه‌کی نوێ له‌م قۆناغه‌دا.
دروست کردنی ده‌سته‌یی پسپۆری له‌سه‌ر ئه‌ساسی بروانامه‌و تاقی کردنه‌وه‌و سه‌لیقه‌یی و داهێنانی ئه‌مه مه‌حه‌کی به‌ره‌و پێش چوونه نه‌ك سێ ی ناوه‌ندی ته‌واو کردوه به‌داخه‌وه مامۆستا مامۆستا بوه به شاخ له من و خه‌ڵکی رۆشنبیر؟؟؟؟؟
ده‌زگای حزب رێزم بۆی ؟ با کاری خۆی بکات. به‌لام کاتێك باسی هونه‌ر ده‌کرێت با هونهرمهندك باسی هونه‌ری شاره‌که بکات نه‌ك هونه‌رمه‌ندێکی حزبی که خۆی ماڵ وێرانه.
بۆیه من پێم وایه تا پێگه‌ی سیاسیمان له‌م شاره له‌ده‌ست نه‌داوه با پێگه که‌لتووری و رۆشنبیری یه‌کان پته بکه‌ین وه گۆران کاریان تێدا بکه‌ین وه بیر له سسته‌مێکی نوێ بکه‌ینه‌وه . زۆرم پێ خۆشه ئه‌م ووتاره‌م که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی وه رۆشنبیر وه خاوه‌ن قه‌له‌مێکی ئازا وه چاو نه‌ترسی حزبی بیری لێ بکاته‌وه و بانگه‌شه‌ی پشت گیری لێ بکات تا ئه‌و ره‌وشه که‌لتووری و هونه‌ریه‌مان له ده‌ست نه‌چێت وه بتوانین خزمه‌تێك بگه‌یه‌نیین.