زانا گەڵاڵی: دوای بڵاوکردنەوەی سروودی (سەرهەڵبرە بۆ ئاڵاکەت) کە بەهاوبەشی لەگەڵ ئالان کەریم-دا تۆماریکردبوو، هونەرمەند ناسری رەزازی لەچەند رۆژی رابردوو کۆتایی بەتۆمارکردنی تازەترین بەرهەمی خۆی هێنا کە پێکهاتووە لەسروودێک بەناوی (دە هەستە ئەی کوردی هەژار).
ئەم سروودە لەئاوازو هۆنراوەی هونەرمەند خۆیەتی و دابەشکردنی ئاکۆ عەزیز و لەسلێمانی کاری دەنگی بۆکراوەو بریاڕە لەئایندەیەکی نزیک بڵاوبکریتەوە.
رەزازی سەبارەت بەوتنی ئەم سروودەی بەکوردستانی نوێی ڕاگەیاند : بەپێی ئەوەی لایەندارێتی هیج یەک لەو کیشانەی کوردستانم نەکردووە، بۆیە بەپێویستمزانی کە سروودێکی گشتگربێت، مەبەستمی من ئەوەیە و ئارەزوومە لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ کێشە لەکوردستان نەمینێت و پالپشت و پشتیوانی یەکتر بن، هەوڵبدرێت کێشەکان بەدیالۆگ و ئاشتی جارەسەر بکرێت تاوەکو داگیرکەران نەتوانن بەسەر ئێمەدا زاڵ‌بن و کێشەمان بۆ دروستبکەن.
رەزازی باسی لەمەشکرد کە بڕیارە لەئایندەیەکی نزیک گۆرانی (چارەی خەمی من) کلیپ بکات و هەروەک راشیگەیاند بەنیازی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانییە کە پێکهاتووە لە(١٢) گۆرانی و تائێستا (٨) گۆرانی تۆمارکردووە و سەرقاڵی تۆمارکردنی ئەوانەی ترە، وتیشی: لەم بەرهەمەمدا (٣)لەگۆرانییەکان پێشتر بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو مەرزییە فەریقی ئامادەکرابوو، بڕیارە ئەویش لەگەل ئەوبەرهەمە تۆماربکرێت.
ده هه‌سته ئه‌ی کوردی هه‌ژار!
ده هه‌سته ئه‌ی کوردی هه‌ژار وه‌کوو رێژنه‌ی هه‌وری به‌هار
ئه‌م ده‌سکه‌وته بپارێزین هه‌موو خه‌ڵکی دێهات و شار
پلوپا که‌ین هه‌ر هه‌موومان بۆ هاتنه‌دی دادپه‌روه‌ریی
بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی مودێڕن بۆ پاکیی و یاساسهروهریی
کورد ده‌مێکه خه‌بات ده‌کا هه‌ر چه‌وساوه و ده‌ربه‌ده‌ره
به‌ساڵانه له‌م خاکه‌دا بنده‌ست و قوربانیی شه‌ڕه
تێ‌بکۆشین بۆ لاچوونی فەرمانی کورسی و سه‌نده‌ڵی
تێ‌بکۆشین بۆ نه‌مانی ناپاکی و پیسیی و گه‌نده‌ڵیی
کورد پارچه‌پارچه وبندهسه با هه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه
ئێستا هه‌له ئیتر به‌سه دهسلهناو ده‌س بۆ پێشه‌وه
تێ‌بکۆشین بۆ ئازادیی بۆ ژیانێکی سه‌ربه‌ست و چاک
بۆ سه‌ربه‌ستیی و خۆشیی و شادیی بۆ ئاوه‌دانیی وڵات وخاک