مەسعودی مەلا ھەمزە: لە بەرھەمی کەناڵی ئاسمانی ھەولێر و وەک دەستپێکی کاری بەرھەمھێنانی کلیپ، کۆتایی ھات بە کارەکانی وێنەگرتنی نوێترین گۆرانی کریستاڵی گۆرانیبێژ.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی کەناڵی ئاسمانی ھەولێر بە سەرپەرشتی ھێرش تەیار و لە دەرھێنانی محەمەد جەمیل و وێنەگرتنی یوسف لەشکری کۆتایی ھات بە کارەکانی کلیپی ھونەرمەند کریستاڵ.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە ئەم بەرھەمە لە تێکستی قادر ئەسعەدو ئاوازی ھەڵکەوت زاھیرە، زریان بورھان وەک بەڕێوەبەری بەرھەم کاری کردووەو کلیپەکە ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژدایەو یوسف لەشکری کارەکانی ئەنجام دەدات، کلیپەکەش بەرھەمی کەناڵی ئاسمانی ھەولێرەو یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبوومی کریستاڵ، کە ماوەیەک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە.