ئەمجارەشیان وەک یەکەم موزیسیانی کورد بەشداری لە فیستیڤاڵێکی بەناوبانگ دەکات. بەشداریی ئەمجارەی هەژار زەهاوی لە فیستیڤاڵی سیمینس سەرەتای مانگی ئاوگستی ٢٠١١ لەگەڵ عەلی قوربانی کە یەکێکە لە ناودارەکانی دونیای گۆرانی لە ئێران لە سویسرا بوو.
ئەم پرۆژەیە تایبەتمەندی خۆی هەبوو لەوەی دوو چیرۆک گێڕەوەی ناوداری ئەلـمانی بە خوێندنەوەی شیعرەکانی حافزی شیرانی تیایدا بەشدار بوون.