بیست و دوو ساڵه بیرله‌وه ده‌که‌مه‌وه له‌ناو هه‌موو په‌یکه‌ره‌کانی جیهاندا بۆ تۆ به‌ته‌نها ڕاکشاویت!! خاڵۆ عومه‌ر ده‌پێم بێژه ئه‌م هه‌موو ساڵه بهیهسپایی چی به گوێی کۆرپه‌له‌که‌تدا ئهچرپێنیت؟؟ بۆ هاڵناستیتهوه و به‌ده‌نگی به‌رز هاواربکه‌یت؟؟ با ده‌نگت بگاته عارشی خوا!!خالۆ عومه‌ر ئه‌م چه‌ندساڵه وه‌ڵامی نه‌داومه‌ته‌وه ، ڕێگام گرته به‌ر ، چومه حزوری په‌یکه‌ره‌کانی جیهان ئه‌وانه‌ی هه‌ربه پێوه‌ن، لێم پرسین ئێوه بۆچی به پێوه‌ن و خالۆ عومه‌ری منیش به‌هێمنی ڕاکشاوه؟؟
ئه‌وان پێان وتم ، ئه‌و گه‌وره و به‌سۆزه‌وه بۆ نیشتیمانه بێ دایکه‌که‌ی ئه‌ڕوانێت، ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و جودا ئه‌کاته‌وه !! کاتێک بۆ حوز و بۆ بینین و ته‌وافی ئه‌چن، ده‌متان نزیکی ده‌می ئه‌و لۆتان به بۆن و هاڵاو وڕوخسارتان به کزی و هێمنی ئه‌ودا ئه‌چێت ، خاڵۆ عومهرهکهی ئێوه خۆی بۆ خۆی گه‌وره و سه رکرده و میهره‌بانه ، هه‌موو په‌یکه‌ره‌کانی دونیا بۆیه به پێوه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی تۆی بینه‌ری شانۆیی ڕودا وبه‌سه‌رهاته‌کانی دونیای نامۆیی ئه‌چن!! له‌وده‌مه‌دا سه‌رتان له‌ژێر قاچ و پێی ئێمه‌دان ، به‌ڵام خالۆ عومهرهکهی ئێوه نه‌ک هه‌ر قاچه‌کانی ڕاخستووه و بگره به سۆزه‌وه و به خۆشه‌ویستیه‌وه بۆتان دانه‌ویوه‌ته‌وه هه‌تا زیاتر لێی نزکببنهوه لاتان جوانتر ئه‌بێت، جوانی که‌ی ئه‌و زۆر له ڕاده به‌ده‌ره، وه‌ک سۆزی دایکتان، وه‌ک نشتیمانه بێنازهکهتان، وه‌ک شار و ڕوخساری وڵاته نامۆکهتان، خالۆکهتان زۆر جوانه وه‌ک ئێواره‌یه‌کی سلێمانی کاتێک له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌گه ڕێته‌وه،، کوڕه‌که‌ی باجی خاوه‌ر بۆیه ڕاکشاوه بۆتان!! چونکه ئه‌و پاڵکهوتنهی ئه‌و پڕه له سیحری جوانی و ئه‌ندێشه و ئازاره‌کانتان، بڕۆ له خۆی بپرسه ڕه‌نگه دوای بیست و دوو ساڵ که‌مێک نیهێنی ڕاکشاوهی خۆیت بۆ باس بکات!! خۆمم نه‌گرت و به‌بای سه‌با و به هه‌وره ڕه‌شه‌کانم وت بمبه‌نه‌وه بۆلای خاڵۆ عومه‌ر، بای سه‌با ڕه‌حمێکی پێکردم و پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه بردمیه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه و به‌ده‌ستی ده‌ستنوێژی شییعرهکانی نالی یه‌وه و ڕوم له که‌عبه‌ی پیرۆزی په‌یکه‌ره‌ی ئه‌و کرد و منیش وه‌ک ئه‌و دانهمی یه‌وه و بۆنی هاڵاوی ده‌میم کرد و ماچێکی کۆرپهکهیم کرد و لێم پرسی!! تۆ گه‌وره‌یی و جوانی یه‌که‌ت، تۆ ئه‌و ویژدانانه‌ی که هه‌موو جیهانت هه‌ژاند ئه‌مجاره‌یان هاتومه‌ته حوزورت و وه‌ڵامم بده‌ره‌وه بۆ تۆ به ته‌نها له نێو په‌یکه‌ره‌کانی جیهاندا ڕاکشاویت؟؟ پێی وتم زیاتر لێم نزیکتر به‌ره‌وه ، من زۆر نیهێنی ئه‌م دونیا بێوه‌فاییه و زۆر له خه‌مه‌کان و نیهێنی یه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌م پێیه ، هه‌ر ساته‌و یان سه‌ر ساڵه و نهێنی یه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌تان بۆ ئاشکرا ئه‌که‌م ، بۆ هه‌تایه بۆتانی باس ئه‌که‌م هه‌تا ڕۆژی مه‌حشه‌ر چرکه به چرکه خه‌مه‌کانتان بۆ هه‌ڵئه‌ڕێژم، ئێستا پێتان یه‌ژم بۆچی ، هه‌تا بتوانن زیاتر له‌ده‌وری مندا وه‌ک ته‌وافی که‌عبه له‌ده‌ورم بگه‌ڕێن خۆتان نیهێنی یه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌تان وه‌ده‌ست ئه‌که‌وێت ، من هیچتان پێنایهژم زو زو سه‌ردانم بکه‌ن و لێم نزیکببنه‌وه ، 22 ساڵه که‌مێک نیهێنی هه‌ڵه‌بجه‌تان بۆ ئاشکرابووه ، دواجار پێتان ئه‌ڵێم، عه‌لی ناوێک گۆڕبه‌گۆڕ کرا و له‌ولاوه عه‌لی یه‌کی ترم بۆ هێنانه‌وه ئه‌و عه‌لی یه وتی منم یه‌کێکم له‌و نیهێنیانهی که باوه عومه‌ر به چرپه‌وه به گوێی کۆرپه‌له‌که‌ی ئه‌دات، من عه‌لی له زمناکۆ به‌رزترم و باڵام له سێبه‌ری شنروێ ئه‌چێت، ده‌نگم له گماهی کۆتره‌کانه ، ڕه‌نگم له ئاونگی وه‌نه‌شه‌ی به‌ره‌به‌یانه ، سۆمای چاوم وه‌ک چاوی بازه ، من هاتومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌لی ناوێکی تر په‌تێکی ئه‌ستوورتر له قینی پیرۆزی هه‌ڵه‌بجه له گه‌ردن و ملی بنێم، من عه‌لیم و خه‌ڵکی ئه‌مشاره جگه‌ر سوتاوهم ، من به‌شێک له نیهێنی یه‌کانی ڕاکشاوی په‌یکه‌ره‌که‌ی خاڵۆ عومه‌ری خاوه‌رم ، سه‌ردانم بکه‌ن ته‌وافم بکه‌ن لێم نزیکببنه‌وه با ماچتان بکه‌م ، با زیاتر نیهێنی یه‌کانی ئه‌م قیامه‌ته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌تان پێ بڵێم ، کوڕی کانی عاشقان!! چیتر لێم مه‌پرسه { خالۆ عومه‌ر بۆچی تۆ له نێو په‌یکه‌ره‌کانی جیهاندا به‌ته‌نها ڕاکشاویت }
تێبینی:- هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م بابه‌ته‌م له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، یه‌کێکه له دیالۆگه جوانه‌کانی فیلمی { ئه‌و ڕۆژه‌ی بابانۆئێل گریا } سیناریۆ و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیمی زه‌بیحی .
نووسینی:- فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید- سوید