بە بۆنەی کردنەوەی تابڵۆ مۆڵ رۆژی سێشەمە ئەمرۆ کاتژمێر ١٠ شەو بە کاتی ھەلێر تیپی جازی ئەژین کۆنسێرتێکی گەورە بە بەشداری گۆرانی بێژ (کاروان سەلاح) ئەنجام دا،( سەلاح نەجمەدین ) سەرۆکی تیپی جازی ئەژین بۆ ڕاگەیاندنەکان بەم شێوە ھاتە ئاخاوتن:
بە ھاوکاری گروپی جازی ئەژین کۆنسێرتێکی گەورە لە کاتژمێر ١٠ شەو بە بۆنەی کردنەوەی تابلۆ مۆڵ لە شاری ھەولێر لە نێو تابڵۆ مۆڵ ئەنجام درا کە چەند ژەنیارێکی باشی کوردستانمان لەگەڵ بوو بە ھیوای ئەوەین بتوانین کاتێکی خۆش بۆ ھەموو لایەک دروست کردبێت و لێرەشەوە پیرۆزباویەکی گەرم لە سەرۆکی تابڵۆ مۆڵ دەکەم ھیوادارم ئەوانیش بتوانن خزمەت بە کوردستان و شاری ھەولێر بکەن .