جه‌ژنی خۆشه‌ویستی ، جه‌ژنی ئاشقان ، ڕۆژی قه‌دیس ڤالنتین … ڕۆژی 14 فێبروا ئه‌و ڕۆژه‌یه که له دونیایی ڕۆژئاوا دا وه‌ک ڕۆژی خۆشه‌ویستی ناسراوه‌و وڵاتانی دونیا به‌شێوازی جیاواز ئه‌و ڕۆژه پیرۆز ده‌که‌ن ، له ناردنی کارتی جه‌ژنی خۆشه‌ویستی و گوڵی سورو شیرینی به‌و شیوه‌ی که له‌وڵاته‌کانیان باوه یاد ده‌کرێته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه پشوویی فه‌رمی نیه ..
به‌دیار ترین هێما بۆ ئه‌م ڕۆژه ڕه‌نگی سوره و وێنه‌ی ئه‌و دڵه‌یه که تیرێکی پێوه‌یه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر شێواز و کارتی تایبه‌ت به‌م یاده مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت ، ئه‌و شێوازه کۆنه‌ی سه‌رده‌مه‌کانی پێشوو وه‌ک چه‌ند وێنه‌یه‌ک له شێوه‌ی دڵ و ئه‌و چه‌ند کۆترهو ( کیوبید ) به دوو باڵه‌که‌یه‌وه وه‌ک خاوه‌نی خۆشه‌ویستی .. کیوبید له ئاینی ڕۆمانیه‌کاندا کوڕی خوداوه‌ند ڤینۆسه و هه‌میشه وه‌ک مناڵێک به‌وه ناسراوبووه که تیری هه‌ڵگرتوه و جوانێکی ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بووه ، تیره‌کانی ئه‌گه‌ر مرۆڤی بپێکایه ئه‌وه ئه‌و که‌سه ده‌که‌وته داوی خۆشه‌ویستیه‌وه .. زۆربه‌ی کات وێنه‌کانی وه‌ک مناڵێکی بچوک و که‌م به‌خت به‌دیارده‌که‌وتن و هه‌ندێ جاریش وێنه‌کان له شێوازی نابینایه‌ک دا به‌دیارده‌که‌وتن به‌و مانایه‌یی که خۆشه‌ویستی کوێره و ئه‌وه‌ی خۆشمان ده‌وێ هه‌ڵی نابژێرین …
له دوای ئه‌وه‌ی که پێناسه‌ی ڤالنتین گۆڕا بۆ خۆشه‌ویستی ڕۆمانسی و له‌و گۆڕانه‌شدا نوسه‌ری ئینگلیزی ( جیفری تشوسر ) توانی ئه‌و مانایه‌ی پێ ببه‌خشێت و له لوتکه‌ی ئه‌ده‌بی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست دا که خۆشه‌ویستی عاشقانه ( غزل ) په‌ره‌یی سه‌ند … له به‌ریتانیا و ئه‌مریکادا له سه‌ده‌ی 19 دا کارت گۆڕینهوهلهم بۆنه‌یه‌دا سه‌ری هه‌ڵداو دواتر ئه‌مه‌ش بووه چالاکیه‌کی بازرگانی و ڕێگایه‌ک بۆ په‌یداکردنی پاره …
ئه‌و دوو قهدیسهی که له 14 ی مانگی دوودا خه‌ڵات کران به‌ناوی ڤالنتین (Valentinus presb. m. Romae ) که ڕۆما ده‌ژیا … ڤالنتینی دووه‌م Valentinus ep. Interamnensis m. ‘‘Romae له شاری تۆرنی ده‌ژیا .. ئه‌وه‌ی له ڕۆما ده‌ژیا له 269 پاش میلاد کوژرا و له که‌نیسه‌ی سانت براکسیدی ڕۆما نێژرا و ڤالنتینی شاری تۆرنی ئه‌گێڕنه‌وه له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی ئوریلیان مه‌سیحیه‌کان تووشی سته‌م و زۆرداری ده‌بێته‌وه‌و له‌وێ ده‌کوژرێ و له باسیلیکا له که که‌نیسه‌ی قه‌دیس ڤالنتین ده‌نێژرێ … له ژیان نامه‌ی ئه‌و دوو قهدیسهدا هیچ ڕوداوێکی ڕۆمانسی تۆمار نه‌کراوه و کتێبێکی زانیاری به‌ناوی ( کاسولیک ئینسایکلو بیدیا ) ده‌گێڕنه‌وه که قه‌دیسێکی به‌هه‌مان ناو له لیستی کوژراوه‌کانی تایبه‌ت به که‌نیسه‌ی کاسولیک هاتووه و له ئه‌فریقا کوژراوه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوه‌ڵێکی دا و هیچ زانیارێکی دی له‌باره‌یه‌وه نیه …
له‌ساڵی 1969 دا که پێداچونه‌وه له ڕۆژ ژمێری کاسۆلیکی ڕۆمانی بۆ قه‌دیسه‌کان ، جه‌ژنی قه‌دیس ڤالنتین له 14 مانگ دا لابرا له‌و ڕۆژ ژمێره گشتیه‌ی ساڵدا و هه‌ندێک ڕۆژ ژمێری تایبه‌ت و ناوچه‌یی ئه‌م یاده‌یان هێشته‌وه و به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی تا ئێستاش ئه‌م یاده ئاینیه له گوندی بالتسان له دورگه‌ی مالتا ده‌کرێته‌وه …. ئه‌وه‌ی له کتێبی Legenda Aurea دا باس له‌م یاده ده‌کات و ده‌گێڕێته‌وه که قه‌دیس ڤالنتین به هۆی بڕوای به ئاینی مه‌سیح چه‌وسێنراوه‌ته‌وه که ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی ( کۆلدیسی دووه‌م ) بۆخۆیی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کردووه و بۆته مایه‌یی سه‌رنج ڕاکێشانی ئیمپراتۆڕ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داوه تا له بڕوایی مه‌سیحیه‌ت پاشگه‌زبێته‌وه به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ڤالنتین هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که ئیمپراتۆڕ بێنێته سه‌ر ڕیگایی ئاینی مه‌سیحی و به‌م پێ یه به‌سزایی له‌سێداره‌دان کۆتایی به‌ژیانی دێت .. بۆیه له‌م چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌دا هێچ کامیان باس له داستانی خۆشه‌ویستی ناکه‌ن و له‌سه‌رده‌مه‌کانی نوێ‌دا ئه‌م شێوه لێکدانه‌وانه ڕێچکه‌یه‌کی دییان وه‌رگرت و جوانکاری له بیروباوه‌ڕه ته‌قلیدیه‌کاندا به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕنه‌وه که ڤالنتین وه‌ک قه‌دیسێک ئه‌و یاسایه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه که به‌فه‌رمی له لایه‌ن ئیمپراتۆڕی ڕۆمانی کلودیسی دووه‌م ده‌رچووه که پیاوان له ته‌مه‌نێکی گه‌نجی دا بۆیان نیه خێزان پێک بهێنن ، مه‌به‌ستی ئیمپراتۆڕ له‌مه ئه‌وه بووه که ژماره‌ی سوپاکه‌ی زیاد بکات و به بڕوای ئه‌و ئه‌وانه‌ی که خێزاندارن ناتوانن ببنه سه‌بازێکی چالاک و به‌توانا .. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه‌وه ڤالنتین کاری هاوسه‌رگیری گه‌نجانی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه و دواتر زانرا ڤالنتین ئه‌م کاره به‌نهێنی ئه‌نجامی داوه ده‌گیرێ و ده‌خرێته زیندانه‌وه ، یان باس له‌وه ده‌کرێت که ڤالنتین یه‌که‌م کارتی جه‌ژنی خۆشه‌ویستی نوسیووه له‌و شه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانی به ئه‌نجام گه‌یه‌ندراوه که تێیدا گفتوو گۆ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێک ده‌کات ….
زۆر مێژو نووسان ئه‌وه ده‌ڵێن که له‌و سه‌رده‌مانه‌دا یادی ڤالنتین و خۆشه‌ویستی ڕۆمانسی هیچ په‌یوه‌ندیان به‌یه‌که‌وه نه‌بووه .. که‌واته بیروڕاجیاوزاکان له‌م باره‌یه‌وه زۆرن و به‌چه‌ندین شێواز لێکده‌درێنه‌وه … لێره‌دا بۆمان ئاشکرابوو که ئه‌م بۆنه‌یه دوور‌و نزیک هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ئێمه‌ی کورده‌وه نیه و بۆنه‌یه‌کی ئاینی جیاواز له ئاینی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگایی کوردییه و جیاواز له داب و نه‌ریت و ڕه‌سه‌نایه‌تی کورده‌واری … ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئێمه‌ی کورد خۆشه‌ویستیمان نه‌زانیوه‌و نابێ خۆشه‌ویستی بکه‌ین ، به پێچه‌وانه‌وه داستانهکوردیهکان له شیرین و فه‌رهاد و مهم و زین و وه‌لی دێوانه‌وه شه‌م و ده‌یان داستانی دی که ده‌کرێ ڕۆژێکی کوردی و تایبه‌ت به‌و داستانانه ببێته ڤالنتینی کوردی و جه‌ژنی خۆشه‌ویستی .. ڕه‌نگه له ڕووی ئیسلامه‌وه ئه‌م شیوه جه‌ژنانه لێکدانه‌وه‌ی جیاوازیان له‌سه‌ره ، به‌ڵام خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ بوونی مڕۆڤدا په‌یدابووه و ناکرێ له مرۆڤ جیاکرێ ته‌وه ..
ته‌نها ئه‌وه‌ی سه‌یره زۆر له‌و یادوو بۆنانه‌ی که ئێمه به‌بێ بیرکردنه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌کان دا خۆمانی تێ فڕیدهدهین و به بیانووی پێشکه‌وتن و نوێکاری و کراوه‌یی پاساویان بۆ ده‌هێنینه‌وه ، به‌داخه‌وه ڕاگه‌یاندنه‌کانیش هۆکاری سه‌ره‌کین له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ، هه‌ندێک که‌ناڵ زۆر به‌شێوازێکی تایبه‌ت و به‌گرنگیه‌وه ته‌واوی که‌ناڵ و دیکۆری به‌رنامه‌و جل و به‌رگ له سور هه‌ڵده‌کێشن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئاڵا هه‌ڵگری خۆشه‌ویستی و ڤالنتین بن .. که‌واته ڤالنتین جه‌ژنێکه چۆن له‌ڕاستی دا دووره له داستانی خۆشه‌ویستی ئاوا دووره له کۆمه‌ڵگایی کورده‌واری و گرنگه ڕۆژێک له ڕۆژمێری کوردی که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌و خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ی داستانه کوردیه‌کانه‌وه هه‌بێت ، ئه‌وسا ده‌کرێ یادی بکه‌ینه‌وه و جه‌ژنه پیرۆزه له یه‌ک بکه‌ین …
هه‌ورامان علی تۆفیق