ئۆرکێسترای سلێمانی کۆنسێرتێکی هونه‌ری مۆدێرن له دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له هه‌ولێر
ئاشتی گه‌رمیانی .. هه‌ولێر: به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له 23 ی 8 / 2011 له‌هۆڵی پێشه‌وا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان نمایشێکی هونه‌ری میوزیکی به‌ڕابه‌رایه‌تی گشتی مامۆستای میوزیکی کوردی ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و به‌ڕابه‌رایه‌تی مسته‌فا عه‌باس عه‌لی وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك له پسپۆڕانی میوزیکی کوردی ئامادهئ ئێواره نمایشێك بوون له هۆڵی پێشه‌وا له دیوانی وه‌زاره‌ت.
له‌سه‌ره‌تاوه نمایشه کۆنه‌کانم وه‌یاد هاته‌وه به‌تایبه‌ت رۆژانی وه سالانی هه‌شتاکان له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان که مامۆستا ئه‌نوه‌ر سه‌رقاڵی قووتابیان بوو وه به‌رنامه له‌دوای به‌رنامه کاری هونه‌ری نمایش ده‌کرد یان ئاوازی نوێ ی ده‌هێنایه ناو میلیودی کوردی یه‌وه ، له‌لایه‌کی تره‌وه کۆنسێرته‌کانی ئه‌وروپام وه‌یاد دێته‌وه کاتێك له هۆڵه‌ندا پیاوه پیره له‌ش شکاوه باریکهلانهکهم ده‌بینی خۆی له‌ناو ڕووحی ئامێره‌که‌ی ناوه وه ئافره‌ته سیی یه قژ ته‌ڵ باریکهکهش وه‌کو سۆفی به‌م لاو ئه‌ولادا نۆته‌کانی ده‌فڕاند وه هه‌ندێکی تری کۆ ده‌کرده‌وه .
ئه‌م ئێواره‌یه نمایشی ئۆکێسترای سلێمانیم بینی که به‌ڕاستی هه‌روه‌کو مامۆستا قه‌ره‌داغی فه‌رمووی ( به ماندوێتی یه‌کی زۆره‌وه ئێمه گه‌یشتوینه‌ته ئه‌م هه‌نگاوه ، وه ئه‌م کاره هه‌روا به ئاسانی دروست نه‌بووه) بێگومان کاری هونه‌ری هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك بێت ئاسان و ساده‌و ساکار نی یه ، له‌کاتێکدا له وولاتی من ئه‌وه‌نده هونه‌ر و ئادای هونه‌ر گرنگێتی به خۆیه‌وه نابینێت وه گوێ گرو بینه‌ر و جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ماندوون به ژیانداری یه‌وه وه به ڕاکردنی ژیانه‌وه .. ئه‌وه‌نده کاتێکیان نی یه بۆ گوێ گرتن و چاولێ گرتنی هونه‌ری.
ئورکێسترای سلێمانی دیاره له ساڵی 2003 وه دروست بووه وه چه‌ندین نمایشی هونه‌ری کردوه له زۆر جێگادا ئه‌مه‌ش پێویستی یه‌کی سه‌ره‌کی یه بۆ کوردستان و بوونی هونه‌ری میوزیکی کوردی له‌کوردستاندا.
ئاماده بوونی ئه‌م پرۆڤیشینالانه وه مامۆستایی هونه‌ریانه گرنگی یه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌ناو ئورکسترادا به‌تایبه‌ت خاوه‌ن تاقی کردنه‌وه‌و وورده کاریه‌کی زۆرن له‌بواری دروست کردنی میلودی وه تایبه‌تمه‌ندێتی هونه‌ری میوزیك.
نمایشێکی جوان و ئیواره‌یه‌کی جوان بۆ ئاماده بوانی ئه‌م کۆنسێرته که به‌رێز وه‌زیری رۆشنبیری دکتۆر کاوه ئاماده‌یی کۆنسێرته‌که بوو وه چه‌ندین مامۆستا‌و پسپۆر‌و ده‌زگا حکومه‌تی یه‌کان ئاماده‌ی ئه‌م نمایشه بوون که‌له پایته‌ختی هه‌رێم پێش که‌ش کرا .. هیچ کات ئێمه خۆمان به‌راورد ناکه‌ین به وولاتانی جیهان چونکه ئه‌و مێژووه درێژه‌ی ئورکێسترای جیهانی زۆر قووڵتر‌و به مێژووتره وه‌ك له‌م سه‌رتایه نوێ یه‌ی ئه‌مرۆی هونه‌ری کوردی……… ئێواره‌کی گه‌ش و کاتژمێرێکی هێوڕ کردنه‌وه بۆمێشکی مرۆڤ له‌م هۆڵه بێ ده‌نگه‌دا.