ناونیشانی ئه م بابه ته چه ندین پرسیاری دیکه ی له و جۆره ی لێ ده وه شێته وه ، به ڵام لێره دا به چه ند پرسیارێك ده چینه ناوه ڕۆکی بابه ته که وه ، ئایا بونی کورد له هه نده ران کێشه یه بۆ کورد یاخود قازانجی زیاتره ؟که ده ڵێین کورد مه به ستمان کورده له ناوه وه ی کوردستان یاخود له هه نده ران یاخود کورد له پارچه داگیرکراوه کانی دیکه ی کوردستان ؟ بۆ چی کورد له هه نده رانن ؟ کوردانی هه نده ران بۆ ناگه ڕێته وه کوردستان ؟
کوردی کام پارچه بگه ڕێته وه کام پارچه ؟باسی ته نها باشوری کوردستان بکه ین ؟ باشه با باسی ته نها باشور بکه ین هه مو لایه ك ده زانن کوردێکی به ژماره زۆر به دونیا دا بڵاو بونه ته وه ، با دیسانه وه پرسیار بکه ین ، بۆ چی به دونیا دا بڵاو بوینه ته وه ؟ کێ به ر پرسیاره ؟ ئایا ئه مه کێشه ی دروست کردوه یان قازانجی زیاتره ؟ ئاینده ی ئه م کوردانه ی هه نده ران ڕوی له چ سه رابێك کردوه ؟ گومانم له وه نیه که له گه ڵ خوێندنه وه ی ئه م بابه ته به ده یان پرسیاری ترسناك له لاتان گه ڵاله ده بێت ،جا نا زانن پرسیاره کان ئاراسته ی کێ بکه ن ، ئه زمونی برا ته وراتیه کانمان چاکترین نمونه یه بۆ سود وه رگرتن له ئه زمونیان ، با به راوردێکی کورت بکه ین له نێوان ئه م دوو ئه زمونه ، له سه ر ده مێکدا له سه ده ی پێشو له ساڵانی چله کاندا بواره کانی په یوه ندی وه کو ئه مڕۆ ئاسان نه بوو ، گلۆباڵیزم وه کو ئه مڕۆ گه شه دار نه بوو ، مێدیاکان وه کوئه مڕۆکاراوخێرانه بوو ، گه لێك هه بوو وه ك ئه مڕۆی ئێمه په ر توو بڵاو بوون ، حکومه تێك هه ڵسا به کۆ کردنه وه یان ، حکومه تێك گه لێکی پێكهێنا و وڵاتیان دامه زراند ، به ڵام ئێمه ی خاوه ن مێژو ، خاوه ن خاك ، خاوه ن زمان ، خاوه ن کلتور که نه ته وه ین ، له پێشکه وتووترین سه ر ده می مرۆیی دا ، له پارچه یه کی بچوکی نیشتمانه داگیرکراوه که ماندا ، حکومه تێکمان دامه زراندوه ، که واتا پێویسته ئه م حکومه ته کۆمانکاته وه وده وڵه تێکمان بۆ دروستکات ، ئا یا له م سه ر ده مه شدا بوار نه ڕه خساوه بۆ دروستکردنی ، یان جارێ ماویه تی ؟ قه ده ری ئه م بابه ته وای لێ کردم ڕو له بابه تێکی دیکه بکه م به ناوی له ڕوانگه ی منی کوردی هه نده رانه وه من کوردێکم له دایکبوی شاری که ر کوکی باشوری کوردستانم ، نزیکه ی ده ساڵێکه کوردستانی دایکم به جێ هێشتوه و نیشته جێی وڵاتێکی ئه وروپیم ، هه ر له گه ڵ یه که م چرکه ی ئاودیوبونم به سه ر سنوری ده ستکرددا قرچه یه ك به دڵما هاتو بیرم له گه ڕانه وه بۆ باوه شی نیشتمان کرده وه ، چۆن گه ڕانه وه یه ك ؟ ئه م پرسیاره هه ستی به ر پرسیاریه تی
لا دروست کردم ، له گه ڵ هه ر هه نگاوێك دورتر ده که وتمه وه کێشه کانم مه زنتر ده بوون ، هه ستی نیشتمانپه روه ریم به هێزتر ده بوو ، نێشتمانم لا شیرنتر ده بوو ، کێشه ی گه له سته م دیده که م له پێش چاوم ڕونتر ده بوه وه ، ته نانه ت جانتای سه فه ره که شم پڕ بون له چیرۆکی کێشه ی گه له که م ، له دڵی خۆم دا ده مگوت به جێهێشتنی وڵات لێقه ومانه ، کورد ده ڵێ له مرۆڤی مه رد ده قه ومێ ، هه ر بۆ یه شانازیم به ئازاره کانیه وه ده کرد ،بێگومان ئه م بیرکردنه وانه له هزری هه ر کوردێکی کۆچکردوو دا شه پۆلی خۆیان ناوه ، ڕاسته به جه سته له هه نده رانین به ڵام به ڕوح له کوردستانین ، له سه ره تادا ئه م بیرکردنه وانه ساوایانه له لام گه ڵاڵه ده بوون ، به ڵام ئێستا به گه وره یی ،له هه نده ران ژیان جوانه ، به ڵام بۆ خاوه نه کانیان جوانتره ، ئێمه ی کورد هه ر گیز خۆمان به خاوه نی ئه م جوانیه ی هه نده ران نازانین چونکه جارێ وڵاته که ی خۆمان وه ك هه نده ران جوان نه کراوه ، هه ر شه مه نده فه رێێك ده بینین به خه یاڵ له سه ر سککه دروستنه کراوه کانی کوردستانی داده نێین ، هه ر شه قامێکی جوان ده بینین به خه یاڵ له سه ر شه قامه غه در لێکراوه کانی خۆمانی داده نێین هه ر پاپۆڕێك ده بینین به خه یاڵ له نێو سه رابی ده ریایه کی کوردی دا ده یشڵه قێنین ، هه ر منداڵێکی تێرو ئارام ده بینین منداڵێکی برسیو بێنازی وڵاته که ی خۆمانمان دێته وه یاد ، هه ر هه ر هه ر،، قه ت کۆتاییان نایه ت ئه م هه ر هه رانه و ئه م جیاوازیانه له ژیانی مرۆڤی سه ر ئه م ڕوی زه مینه ،
ده مه وێ دانیشتوانی کوردستانه شیرینه که م ئه وه بزانن که کوردانی هه نده ران نه له به ر چۆڕێك ئاوی گه ر م ، نه له به ر کاره بای به ر ده وام ، نه له به ر شایی و شادی ، نه له به ر خاتری چاوی بیانیه ك ، نه له به ر هه ڵاتن له ڕاستیه کان کۆچیان کردوه و ژیان له هه نده ران به سه ر ده به ن ، کوردانی هه نده ران بۆ کوردستان ده ژین ، بۆ کوردستانیش ده مرن ، ئێمه مرۆڤی ته نگانه ین، به هیواین هه ر گیز کورد توشی ته نگانه یی نه یه ت ،
ئه م بابه ته چڕڕکراوه ی ده ریایه ك له بیرکردنه وه یه ،به هیواین سه ر به رزانه بگه ڕێینه وه و بێمنه ت بین له وه ی که خاك لاشه مان له باوه ش گرێ چونکه کوردستان وڵاتی خۆمانه ،
نوسینی
بێلان حه سه ن گه ر میانی
08/02/2010
نه ر ویج