له‌یه‌کێک له‌زنجیره پڕۆگرامه‌کانی (ئه‌ژده‌ر شۆ)ــی که‌ناڵی ئاسمانی کۆره‌ک که‌له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی لێهاتوو ئه‌ژده‌ر وه‌هبی پێشکه‌ش ده‌کرێت تیایدا هونه‌رمه‌ند ئاماژه‌ی به‌ناوی ئه‌ژده‌ر دا که به‌ڕێزیان پێی وابوو ناوی ئه‌ژده‌ر که‌مه له‌کوردستان نه‌وه‌ک بوونی نییه به‌ڵام دیاره ئه‌م په‌یامه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر به‌هه‌ڵه لێکدانه‌وه‌ی بۆکرا له‌یه‌کێک له‌که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان بوه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ڕیپۆرتاژێکی له‌سه‌ر بکرێت له‌پڕۆگرامی سوپه‌ر مه‌گه‌زینی که‌ناڵ چوار،ده‌کرێت من بڵیم ئه‌ژده‌روه‌هبی ده‌بوایه وردبین تر بوایه له‌وه‌ی ئایا ناوی ئه‌ژده‌ر تاچه‌ند بوونی هه‌یه له‌کوردستان، چونکه ئه‌ژده‌ر ناوێکی نامۆ نییه من نامه‌وێت لێره‌دا مه‌به‌ست و واتای ناوی ئه‌ژده‌ر لێک بده‌مه‌وه ڕه‌نگه زۆرینه‌ی خوێنه‌ران بزانن ئه‌ژده‌ر مانای چییه!
لێره‌دا ده‌مه‌وێت نیگه‌رانییه‌کی خۆم بۆ هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر ده‌رببڕم له‌وه‌ی ئه‌وپه‌یامه‌ی دا به‌گوێی گشت بینه‌رێکی کوردا له‌هه‌مان کاتیش‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌کم هه‌یه بۆ ئه‌م په‌یامه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی که‌هیوادارم وابێت هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی له‌یه‌کێک لهپڕۆگرامهکانیدا هه‌ر به‌م شێوه‌یه گوزارشت له په‌یامه‌که‌ی بکات:
من پێم وایه هۆکاری ووتنی ئه‌م په‌یامه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێکی ده‌نگ خۆش وناسراوی کورد دووری له‌کوردستان و خاک و نیشتیمانی خۆی بێت، چونکه هونه‌رمه‌ند خۆشه‌ویست ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ساڵانێکی زۆره له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ژیاوه ڕه‌نگه که‌م تا زۆر ئاگاداری بارودۆخی کوردستان نه‌بووبێت له‌ڕووی ئه‌وناوانه‌ی به‌کار ده‌هێنرێن بۆ تاکه‌کان،که‌ئه‌مه‌ش شتێکی زۆر ئاساییه هونه‌رمه‌ند ئاگاداری بار‌و دۆخۆی کوردستان نه‌بووه ، تاراوگهوایکردبێت نه‌پڕژێته سه‌ر ئه‌وجۆره شتانه.
به‌ڵام هه‌ر چه‌ند ڕۆژێک دوای په‌یامه‌که‌ی ئه‌ژده‌ر به‌شێوه‌یه‌کی زۆر زه‌ق که‌ناڵ چوار که‌یه‌کێکه لههاوکاران وبه‌ڕیوه‌به‌رانی کۆره‌ک تیڤی وبه‌رنامه‌که‌ی ئه‌ژده‌ر بێباکانه ڕیپۆرتاژێکی زه‌قیان له‌سه‌ر ناوی ئه‌ژده‌ر کرد وزیاد له‌چه‌ند جار په‌یامه‌که‌ی ئه‌ژده‌ری گۆرانیبێژیان دووباره کردوه دواتر کۆمه‌ڵیک منداڵ و که‌سی گه‌نج دوان،به‌بڕوای من ئه‌م ڕیپۆرتاژه نه‌خزمه‌تی به‌تاکی کورد کرد نهخزمهتێکیشی به‌هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی کرد جگه له تۆرانی بینه‌ران له‌که‌ناڵ چوار هیچ مه‌به‌ست و واتایه‌کی دیکه‌ی نه‌بوو! وه‌ک ده‌زانن زۆرێک له‌گه‌نج ولاوانی کوردستان هه‌واداری هونه‌رمه‌ند ئهژدهرن ئه‌م ڕیپۆرتاژه ئاراسته‌یه‌ک بوو بۆ تۆران له‌وکه‌ناڵه!
که‌ناڵ چوار ئه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌کی دیکه گوزارشت له‌په‌یامه‌که‌ی ئهژدهربکات،به‌شێوه‌یه‌کی هێمنانه ئاگاداری هونه‌رمه‌ند ئهژدهریان بکردایه‌وه که ئه‌م په‌یامه‌ی به‌ڕیزتان هه‌ڵه‌یه‌کی تێداو ئه‌مه ڕاستیه‌که‌یه‌تی،دواتر هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ریش لهپڕۆگرامێکی تردا داوایه‌کی لێبوردنی بکردایه شته‌که کۆتای پێده‌هات،به‌ڵام کردنی ئه‌و په‌یامه به‌بابه‌تێک نازانم ده‌یان ویست له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ڕیپۆرتاژه‌وه چی به‌تاکی کورد بگه‌یه‌نن؟ بێ ئه‌زموونی هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر….؟یاخود بێ ئاگای هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر له‌کوردستان…؟یاخود……؟ هیوادارم هه‌وڵبدرێت شتی جوان و مۆدێرن پێشکه‌ش بکه‌ن نه‌وه‌ک…..؟چونکه هونه‌رمه‌ند خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێکی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی باسکردنی ئه‌وهونه‌رمه‌نده به‌چه‌شنێک تۆرانی کۆمه‌ڵێک که‌سه له‌که‌ناڵه‌که‌ی ئێوه کهمانشێتهکهتان کهناڵیکه بۆ هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان.
زیره‌ک عبدالرحمن