چاوه‌کان، هه‌میشه ئه‌ندامێکی زیندوی مرۆڤه، بۆ ناسینه‌وه‌و جوداکاری له نێوان ڕه‌نگ و سروشت، لێ له کاتی ناسینی به‌رامبه‌ردا چاو ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێت له خه‌مڵاندندا، هه‌ر بۆیه زۆر جار چاو ده‌که‌وێته داوی نانه‌وه بۆ سهوه بۆ دڵ و ته‌واوی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان ده‌گۆڕێت له کاتی بڕیاردان،.
مرۆڤی عاشق زیاتر له هه‌مو کاته‌کان پێویستی به کردنه‌وه‌ی چاوه‌کانییه‌تی، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی که ده‌یانه‌وێت سه‌ره‌پای جهستوو دڵی داگیر بکات
هه‌ر بۆیه کاتێک کە مرۆڤێکی عاشق لە کاڵبونه‌وه‌ی ڕه‌نگی ئه‌و که‌سه‌ی به‌رامبه‌ری تێده‌گات که ڕۆژگارێک له ڕوحه‌وه خۆشی ویستوه ، لێ له ئێستادا هه‌ر ئه‌و چاوانه ده‌بێته هۆی ته‌نییای و نه‌ناسینه‌وه ڕه‌نگه‌کانی دیکه‌ی سروشت ،.
بۆیه لێرەداچاو یهکهیمو دواهه‌مین نهێنی درکێنه له نێوان چیرۆکی به عاشقبوندا، بۆیه له کاتی پچڕانی شیرازه‌کانی عیشقدا تاکه هاوکاره که له ته‌ک دڵدا بێته گفت‌و گۆ. دڵیش ڕاستەوخۆ بە چاوەکان دەڵێت ، ئەو کەسەی کە تۆ ئالودەی عیشقی بویت و پێت وابو هەمو ڕەنگە جوانەکان لە ئەوەوە دەدرەوشانەوە، زه‌مه‌نی پێکوشتیت و چاوه‌کانتی کوێر کردیت له به‌رده‌م بڕیاره ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانی سروشتا !….
ئاواز‌و وتنی : دڵزار شەنگە
هۆنراوە: توانا پشدەری ، هەردی ئە حمەد
میوزیک: دڵزار شەنگە ، سەروەر کۆیی
دابەشکردنی میوزیک: سەروەتکۆیی ، دڵزار شەنگە
کۆمپانییای شەنگە میوزیک