هەولێر دەبێتە نوێترین کارى کلیپی موزیکی هونەرمەندی موزیک ژەن سالار ئەسید، سەبارەت بە نوێترین کارى هونەرى خۆی سالار ئاسید تایبەت بەچرای راگەیاند:
“دواى ماندوو بونێکی زۆر کۆتاییم هێناوە بە بەرهەمی موزیکی هەولێر، لەم کلیپە پێم خۆشە ناوی هەموو ئەم ماندوونەناسانە بێنم کە بەشدار و هاوکارم بوون لەم کلیپەدا. هەولێر لە ستۆدیۆ بژار دیلان کارى بۆ کراوە و هەروەها هونەرمەند (بژار دیلان)یش ئەرەنجۆی بۆ کردووە”.
هەروەها سەبارەت بە کارى کلیپ سالار گوتى: “کارى کلیپی ئەم پارچە موزیکە لە شارى هەولێر لە چەند شوێنێکی جیا وێنەی گیراوە کە تیایدا جوانى شارى هەولێر بە بینەر ئاشنا دەکات، ستافی کارى کلیپیش لە لایەن چەند کەسێکی سەرکەوتوو وە بە سپۆنسەرى کەناڵی ئاسمانى هەولێر کارى کلیپی بۆ کراوە ، هەر یەک لە( یوسیف لەشکرى) وەک کامێرا و دەرهێنان هەروەها (هێور بەکر )وەک یاریدەدەرى دەرهێنەر بەشدارە و یاریدەدەرى وێنەگریش (بەیار حەکیم)ە، ئەم بەرهەمەش بەرهەمی کەناڵی ئاسمانى (هەولێر)ە.