که‌ناڵی 4 ته‌له‌فزیۆنێکی نوێی ته‌رفیهیه و هه‌نگاو به هه‌نگاو خه‌ریکه به‌رنامه‌ی نوێ له شاشه‌که‌یه‌وه پێشکه‌شی بینه‌رانی ده‌کات. یه‌کێک له‌م به‌رنامانه‌ی که‌ناڵ 4 که خه‌ڵکێکی زۆر شه‌وانه بۆی داده‌نیشن و سه‌یری ده‌که‌ن به‌رنامه‌ی ملیۆنێره. ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌ڵبه‌ته تازه گه‌یشتۆته کوردستان، پێشتر له سه‌دان وڵاتی ئهورویپی و ئه‌مریکی و عه‌ره‌بی پێشکه‌ش کراوه.
ملیۆنێر به‌رنامه‌یه‌کی به‌سووده تا ئه‌و کاته‌ی پرسیاره‌کان به ته‌واوی ده‌کرێن و هه‌موو لایه‌ک سوودمه‌ند ده‌بین، کاتێکیش خودی به‌رنامه‌که وه‌ڵامی هه‌ڵه‌ی خسته گوێمانه‌وه ئه‌و کاته کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه. وا دیاره ئه‌م به‌رنامه‌یه چه‌ند جارێک دووچاری ئه‌م هه‌ڵه‌یه بوونه‌ته‌وه ئه‌میش له‌لایه‌ن به‌رنامه‌که‌وه وه‌ڵامی چه‌وت به ڕاست دانراوه یاخود بابڵێن وه‌ڵامی هه‌ڵه به ڕاست سه‌پێنراوه. بۆیه لێره قووڵبوونه‌وه و پێداچوونه‌وه له داڕشتنی پرسیاره‌کان زۆر گرنگه تا جارێکی تر هه‌ڵه نه‌که‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سانێکی شاره‌زاش بۆ دانانی پرسیاره‌کان زۆر گرنگه، نه‌ک له ژێر قه‌ڵا کتبێکی گه‌نجانه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام بێینن و بیخه‌نه نێو بهرنامهکهوهو پشتی پێ ببه‌ستن !!. بۆیه تکا ده‌که‌م که‌مێک له‌م ملیۆنانهتان له به‌شی زانیاری و داڕشتنی پرساری ته‌واوو گونجاو سه‌رف بکه‌ن و به‌رنامه‌که‌ی پێ باشتر بکه‌ن. هیچ کاتێک ڕه‌زیلی له زانیاری ته‌واو نه‌که‌ن. له‌لایه‌کی تره‌وه پرسیارێک لام گه‌ڵاڵه بوو !؟ ئایا کاتێک ئێوه که‌سێک به وه‌ڵامێکی هه‌ڵه به‌چه‌واشه ئه‌به‌ن و پاشان له میدیاکان بۆتان ڕاست ده‌کرێته‌وه ئایا ئێوه بیرتان له قه‌ره‌بووی ئه‌م به‌شداربووه کردۆته‌وه !؟ یان چاو ده‌پۆشن و ده‌ڵێن ئوپس هه‌ڵه‌یه‌کی ترمان کرد و با لێی بێ ده‌نگ بین !؟
چه‌ند شه‌وێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌کم بینی لێره‌وه دێمه سه‌ر دوو پرسیار که له‌کاکی به‌شداربوو کرا. پرسیارێکی ماقوول و یه‌کی ناماقوول له به‌رنامه‌که‌تان ده‌که‌م به نموونه :
پرسیاره ماقوولهکهتان :
مانگی یه‌کی هه‌موو ساڵێک له چه‌ند ڕۆژ پێک هاتووه، وا دیاره کاکی به‌شداربوو یه‌که‌م جار ویستی بڵێ 28 دوایی کردی به 30 ئینجا به 31. خوا ڕه‌حمی کرد بۆ ئه‌م پرسیاره سه‌ره‌تاییه نه‌که‌وته فیفتی فیفتی و ته‌له‌فۆن کردن و یارمه‌تی خه‌ڵک .. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه پرسیارێکه ده‌توانم بڵێم دهتواننرێت ئاراسته‌ی هه‌موو که‌سێکی بکه‌ن چونکه ساڵانه له ژیانی هه‌موومان دووباره ده‌بێته‌وه.
پرسیاره ناماقوولهکه :
مارادۆنا له چ ڕۆژ و مانگ و ساڵێک له دایکبووه !؟ له‌م بڕوایه‌م ئه‌م پرسیاره له دایکی مارادۆناش بکرێت له‌وانه‌یه نه‌یزانێت !؟ ئه‌مه پرسیارێک نیه لای هه‌موو تاکێک گرنگ بێت و بیزانێت یاخود زانیاریه‌ک نیه بخرێته خانه‌ی گرنگیه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هاتوون چوار ڕێکهوتتان وه‌ک وه‌ڵامی هه‌ڵبژارده داناوه و ڕۆژه‌کانی وه‌ڵامه‌که‌ش یه‌ک به دوای یه‌ک و له‌یه‌کتر نزیک، کاکه گیان کابرا له دایه‌ره‌ی نفووسیش کارمه‌ند بێت ناتوانێت ئه‌م وه‌ڵامه کت و پڕهت بداته‌وه. باشتر وابوو بڵێی خه‌ڵکی کام ووڵاته یاخود دووچاری چ کێشه‌یه‌ک بۆته‌وه له ژیانی و چاره‌سه‌ری کردووه یان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، ئه‌و کات هه‌موومان ده‌مانزانی ئه‌رجه‌نتینه و عیلاجیش کراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری مادده هۆشبه‌ره‌کان بێت یاخود به ده‌ست قهڵهویشهوه ده‌ناڵێنێت، ئه‌م وه‌ڵامه تا ڕاده‌یه‌ک زۆبه‌ی خه‌ڵک له هه‌واڵه‌کان گوێی لێبووه یان خوێندووتیهوه یاخود زۆر به زه‌قی له میدیاکان باس کراوه.. نه‌ک ڕۆژی له دایکبوونی مارادۆنا هه‌ی ماڵتان ئاوا بێت.