پەیکەری ئۆریگیناڵی مێندەلسۆهن پێش ئەوەی لەلایەن نازییەکانی ئەلمانیا تێک بدرێت سالی 1940, ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی شاری دووسلدۆرف دەست دەکەوێت ،
شایەنی باسە ئەم پەیکەرە چەندجارێک دروست کراوەتەوە, دوا جاریش لە لایەن هونەرمەندێکی کوردی ڵیهاتوو و هاورێی بە رێزم شوان کەمال کۆپی کراوەتەوە، کە زۆر بەوە دڵ خۆشم، کە هاوهونەرمەندێکی کورد بتوانێ ئەم کارە بکات، بەڵام زۆر بەداخەوە لەبەر ئەوە ئؤریگینالەکە لە لایەن پرۆفێسۆرێکی ئەڵمانی کە لە بەرلین بووە درووست کراوە بە مۆڵکی پەیکەری بەرێز و هاوهونەرمەندم شوان کەمال داناندرێت، هەر لەبەر ئەوەش نەیتوانیوە ناوی خۆی لە سەر پەیکەرەکە بە زمانی ئەڵمانی بنووسێتەوە ئەوەی من بینیم تەنها لە بن کتێبەکەی دەست (مێندلزۆهن) پەیکەرەکە ناوی تەنها بە پیتی کوردی نووسیوە، بەڵام لای ئەڵمانەکان یا کریتیکانی هونەری جێگای خوێندنەوە نیە بەداخەوە،.
هەروەها پەیکەری ئۆریگیناڵی ریتەر فۆن ئێلبێرفێلد دەگرێتەوە کە هونەرمەندی ناوبراو کۆپی کردوە بە رێگای فابریکێکی پەیکەر دروستکردن (کونست گیسەرای) لە شاری دووسلدۆرف ئەوێش وەک کارمەندێک لەوێ کاردەکات، و چەندەها پەیکەری تر کە لە سایتەکانی خوارەوە وێنەکانی ئاشکەرا دەکەم
لە سەر ئەم بابەتە چەندین نوسینی تریشم هەیە بۆ بەهیوا هاوهونەرمەندم شوان کەمال دڵ گران نەبێت لەسەر ئەم بابەتەی من دەبێت هەندێک راستی هەن ئێمە وەک هونەرمەند بۆ کەسانی پسپۆر و هونەردۆستان روون بکەینەوە لە بەرئەوە ئێمە بەرپرسین بەرامبەر هەرراستیەک کە بڵاوی دەکەینەوە بۆ مێژوو، ئەوەش نابێت بکرێتە قالبی هەستیاری یا شەخسی، یا دژایەتی، ئەمە تەنها راستییە بۆ مێژوو، کە من خۆشم ١٣ ساڵە لە شاری لە ئەڵمانیا و دووسولدۆرف دەژیم و دەرچووی ئەکادیمیای هونەرم لەم شارە لەگەل رێزو دەست خۆشیم بۆ هونەرمەند شوان کەمال
رافد جەراح
Discussion about this post