ڕه‌نگه خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌م ناو نیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی لا سه‌یر بێت بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌ژده‌ری هونه‌ری،،،،، یان ئهژدهرشۆ ….!!!! هه‌قی خۆتانه گه‌ر بپرسن بۆ شۆ نا !!!!!! پاش ئه‌وه‌ی کۆڕه‌ک تیڤی چهندزنجیره به‌رنامه‌ێکی هونه‌ری وه‌کو ئه‌ژده‌ر شۆ وه‌به‌ر هێنا و‌ئێستا ئه‌م به‌رنامه‌یه نزیکه‌ی 10 زنجیره به‌رنامه ده‌بێت که پێشکه‌ش کراوه بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه قسه‌ی له سه‌ر بکرێت،
بۆیه ناچارین دروشم ئامانجه‌کانی شۆ بخهنیه ڕوو که زۆر به داخه‌وه به پێی پێوه‌ر ستاندارتی پرگرامی شۆی جیهانی ناتوانرێت پێی بوه‌ترێ (شۆ) چونکه وه‌ک ده‌زانین شۆ چه‌ندین خاسیه‌ت ودیارده‌ی جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵ بهرنامهکانیتری هونه‌ری خۆی جیا ده‌کاته‌وه، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی کاک ئه‌ژده‌ر شتێکی تازه‌و نوێ نه بووبۆ ووڵاتی من زۆر له مێژه له تێ‌ڤی کوردیه‌کانی خۆمان پێشکه‌ش ده‌کرێن نموونه‌شمان وه‌کو به‌رنامه‌که‌ی کاک اسماعیل جمعه ونازو شاهۆ ئه‌مین له‌کوردستان تیڤی هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی مێوانی تۆم له کوردسات ، ئه‌وه بێجگه له به‌رنامه‌ی سۆز و به‌رنامه‌ی مێلۆدی له کوردسات که به شێوه‌ی جیاوز له یه‌کتر پێشکه‌ش ده‌کرێن ده‌تونرێت بڵیین تا ڕاده‌ێکی زۆر باش تاکو ئێستا هاتوه چی له رووی دیکۆر چی له ڕوی پێشکه‌شکاره‌وه هه‌روه‌ها کوالیتی ده‌نگ، بگره پێشکه‌شکاره‌کان زۆر خاوه‌ن ئه‌زمونن له پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌کانیان.
ده‌مه‌وێ لێره‌دا به ئه‌و په‌ڕی ویژدانه‌وه باس له یه‌که‌م پرۆگرامی شۆ بکه‌م له کوردستان که هه‌موو لایه‌نه‌کان و مه‌رجی شۆی تێدا به‌دی ده‌کرا ئه‌ویش به‌رنامه‌ی (میڤان شۆ) بوو که زاگرۆس تیڤی وهبهریهێنا به‌ڕاستی ئارامۆ و ئه‌ڤین توانیان به سه‌ر به‌رنامه‌که‌یان زاڵ بن به تایبه‌تی پێشکه‌شکار ئارامۆ توانی زۆر به ئامانه‌ته‌وه شۆمان پێ بناسێنێت‌و پێشکه‌ش بکات.
با بێنه‌وه سه‌ر کاک ئه‌ژده‌ر و به‌رنامه‌که‌ی،،،،،
فۆرموو جوله‌و ههڵسو که‌وتی ئه‌ژده‌ر له به‌رنامه‌که زۆر سسته بۆیه گه‌ر تێبینی بکرێت جوله‌کانی زۆر ده‌ستکردن وه‌ک ئه‌وه‌ی یه‌کێک هه‌میشه به بیری بێنیته‌وه له گوێجکهیدا که ده‌بێت له جوله به‌رده‌وام بێت،بوونی دیکۆڕێکی زۆر جوان وشایسته و گه‌وره که ئه‌مه‌ش ده‌بێت پێشکه‌شکار به‌م دیکۆره بووێریت و به سه‌ریدا زاڵبیت به‌ڵام کاک ئه‌ژده‌ر له به‌ر نه‌بوونی که‌م ئه‌زمونی وه‌کو که‌سێکی زیندان وئهسیر به‌دی ده‌کرێت له نێو به‌رنامه‌که‌یدا هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر تێبینی ئه‌وه‌ش بکه‌ن زۆر شت له لاپهرهێکدا ده‌نووسێته‌وه بگره پرسیاره‌کان که ئاراسته‌ی که‌سی مێوان ده‌کرێت زۆر جار له جێگای خۆی نین ومیوانهکه توشی ناخۆشیه‌ک ده‌کات که له‌به‌رنامه‌که داده‌بڕێت، به‌رنامه‌که وبینهریش توشی دڵه‌ڕاوکێ شۆک ده‌کات، زۆربه‌ی زانیاریه‌کان هه‌ڵه‌ن له سه‌ر که‌سی میوان، یان هه‌ندێک پرسیارههن پێویست ناکات هه‌بن وبکرێن،له له‌ێکی ترئهژدهر خاوه‌نی به‌رهه‌مێکی زۆر نیه تاکو له هه‌موو بهرنامهیکدا دوو تا سێ گۆرانی خۆی بڵیت ، بۆیه گه‌ر تێبینی بکرێت ماوه‌ێکه په‌نا ده‌باته به‌ر گوتنی مه‌قام ئه‌مه‌ش به هێنانی چه‌ند پارچه شعرێکی شاعیران تاکو به‌رنامه‌که‌ی پڕبکاته‌وه، ئه‌ژده‌ر له دووباره‌و چه‌ند باره کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک پرسیاردا پێده‌چیت گرفتێکی ده‌روونی هه‌بێت بۆیه هه‌وڵده‌دات له ڕیگای مێوانهکهی ئه‌م گرێیه ده‌رونیانه‌ی خۆی بکاته‌وه به که‌سێکی نزیکی خۆی بڵیت لێم گه‌ڕی با منیش ئازاد بم، ئه‌م پرسیارانه‌ش ده‌بنه جێگای پرسیار هه‌م له لایه‌ن میوان هه‌م له لایه‌ن بینه‌ره‌وه، بۆیه له به‌رنامه‌ی شۆ پێشکه‌شکار نابێت له بازنێکدا بسوورێتهته که ته‌نها خودی خۆی تیا ببێنیته‌وه.
له‌لاێکی تره‌وه ناکرێت پێشکه‌شکار میوانه‌که‌ی ناچار بکات که له سه‌ر تونی ده‌نگی خۆیدا گۆرانی بڵیت به پێچه‌وانه‌وه تۆ ئه‌بێت بچیته سه‌ر تونی که‌سی میوان ئه‌م دیاردانه‌ش له چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کدا به زه‌قی هه‌ستی پێده‌کرا،،، دهوبارهکردنهوهی جه‌ندین جار ڕیزو حورمه‌ت وه‌ک ئه‌وه‌ی لێهاتووه له تازیهێک بۆ فاتیحه خوێندن دانیشتبتیت نه‌وه‌کو به‌رنامه‌ێکی هونه‌ری، پیم وایه ده‌بێت هه‌نێک له‌م ده‌سته‌واژانه له به‌رنامه‌ی شۆ با زۆر به کار نه‌هێنرێت.
ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێک ناخۆشترو ناشیرینتر ئه‌وه‌یه که ئه‌ژده‌ر به میوانه‌که‌ی ئه‌ڵیت با بینه‌ران بێ تاقه‌ت نه‌بن من گۆرانێکیان بۆ ده‌ڵێم ، ئه‌وه یه‌که‌م جاره له مێژوی به‌رنامه‌ی شۆدا شتی وا رووبدات که‌واته ئه‌وه ده‌گه‌ێنیت که میوانه‌که هیچی له هه‌گبه‌دا نه‌بووه ته‌نها تۆی که بێتاقه‌تی بینه‌رانت ئهڕهوێنیتهوه.
له کۆتایدا من ته‌نها ویستم چه‌ند ڕاستیێک بخه‌مه ڕوو که خه‌ڵکی ئێمه‌ش جیاوازی نێوان به‌رنامه‌ی شۆ و به‌رنامه‌ێکی هونه‌ری ئاسایی وه‌ک کاک ئه‌ژده‌ر بکه‌ن، بۆیه من پێم باشه که کاک ئارامۆ له نێوان قساکانی من و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌ژده‌ر قسه‌یێک بفه‌رمێ.
خۆشیتان
بله ..چاودێرێکی هونه‌ری