گۆرانیبێژ(هەردی سەڵاح) هەرچەندە ماوەیەكە بێ دەنگە و هیچ كارێكی هونەری بەرهەم نەهێناوە، بەڵام ئێستا سەرقاڵی ئەو بێ دەنگیشكاندنەیە و خەریكی پڕۆژەیەكە كە لە كاری هونەری بەدەرە، هەروەها بەبێ ئەوەی وردەكاری پڕۆژەكەی ئاشكرا بكات.
لە لێدوانێكی تایبەتدا هونەرمەند (هەردی سەڵاح) ئاشكرای كرد كە بەم زووانە پڕۆژەیەكی تایبەت ئەنجام دەدات، هەروەكوو خۆیشی ئاماژەی بۆ دەكات، پڕۆژەكەی هونەری نییە و هیچ شتێكیش لە بارەی پڕۆژەكەیەوە ئاشكرا ناكات.
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا، گوتی: “ئێستا سەرقاڵی كارێكم و ئەو كارەیش لە هەر پڕۆژەیەكی هونەری بەدەرە، من نامەوێت جارێك هیچ جۆرە لێدوانێك لە بارەی پڕۆژەكەوە بدەم، چونكە ئەو ئیشەم ئێستا لە قۆناغێكدایە كە بە پێویستی نازانم جارێ لە بارەیەوە هیچ شتێك ڕابگەیەنم.”
گوتیشی: “لەمەڕ ئەو كارەی كە ئێستا پێیەوە سەرقاڵم، وام بە باش زانیوە لەگەڵ كۆتاهاتن و ئامادەبوونی كارەكەم، ئینجا وردەكاری بۆ میدیاكان بخەمە ڕوو.”
كارۆخ مەلا ئەسعەد