گــــــــهڕام لهناوگالێــــــــری هــــــونهرمهندێك وشۆڕبوومهوهناو ئه‌ندێشه‌ی تابلۆوبهرههمهکانــی کهساڵانێکهبهسهریهکدا ههڵدراونهتهسهریهك وههڵواسراونهته سه‌ر دیــــــــوارهکان. پاش سه‌رنجێکی تیژ‌و وردبوونهوهمخـــــــابن لهزۆربهیـــــــان تێنه‌گه‌یشتم خۆشی ئاماده نهبووبۆمی لێك بداتهوهبهداخهوه به‌رله‌بوونی من ئه‌و سه‌فه‌ری کردوو که‌وته ناو ژیــــــانی تاراوگه. ئاخ بۆ ئه‌م ژانه گه‌وره که کورتی ته‌مه‌نی ئه‌وده‌رفه‌ته‌ی پێ نه‌به‌خشیم بۆ جارێك لهپێشنگایهکی ئامادهبــم بۆوه‌ی خۆی به‌ده‌نگه پڕلهسۆزوئازراویهکهی یه‌که یه‌که تابلۆکانم بۆشڕۆڤهبکات یان له‌کاتی کارکردن چاوێکم له‌سه‌ر په‌نجه‌کانی بێت وبزانم چۆن ڕه‌نگه‌کانی ده‌خه‌مڵێنی وبابهتوو ئــــــــازارهکانی ده‌ڕژێنێته سه‌ررووی کهڤـــــــاڵهکانـــــــی ولهئێواره ئه‌فسوناویه‌کانی کوردستان له ڕۆژهتهنگوترسناکهکانی ئه‌م ساتانه ئه‌م هــــــــونهرمهنده نمونه‌ی شــــــــۆڕش گێڕێکی چاونه‌ترس ئازاروومهینهتهکانی گهلو نیشتمانه‌که‌ی گوزارشتهدهکرد.
خاڵــــی خـــــــــۆشهویستم ئیمڕۆ من گشت تابلۆکانتم هه‌ڵواسی وبهخهیاڵ پێشنگایه‌کی ئه‌م ساڵانه‌م بۆکردیهوه کهکوردبوونمان تیابڤهیهکی گهورهوبووکهچــــــی بوێری تۆلهوهدادهبینم که چۆن له‌م ڕۆژهسهختووترسناکانهی ڕژێمێکـــــی ســــــــهرکوتکهر ئه‌م هه‌موو بابه‌ته رامیاری و کوله‌مه‌رگیه‌ی گه‌لی کوردت پیشان داوهئهمـــــه باشترین گــــــــهواهین بۆتۆی نه‌مر که تاچــــــهنـــــــده قولبویتهوه بۆ ناو ئێشووئازاری ملهتهکهتوو تابلۆکانت له‌ناخی ئێشووئازارهکانی ئه‌وان خه‌مڵاندوه ئهوهئمڕۆمن پاش ئه‌م زه‌مه‌نه تێپه‌ڕ بووهبهرانبهر تابلۆکانت وێستهدهکهموو بۆنی هه‌ناسه ساردهکانتووئێشووئازارهکانی ده‌روونت ده‌کــــــــه‌م که چهنــــــده گرێدراوی کێشه‌ی گه‌له‌که‌ت بووی چه‌شنی مۆمێك وورده وورده ڕۆژانه بۆی ده‌تاوایه‌وه. ئه‌گه‌رچی تــــــــۆ لهغـــــــوربهت ژیایتوو له‌وێش ماڵئاوایت لێ‌کردین به ڵام به‌جه‌سته تۆ هه‌رله‌ناو گــــــــهلو نیشتمانهکـــــهت بوویت تائیمڕۆش ڕۆحــــــی بێگهردووپاکت هه‌ر له‌سه‌ر ئاسمانی کوردستان دهسووڕێتهوهولهنگهر له سه‌ر ئێشووئازارهکانی ده‌گرێت. ئیمڕۆ گــــــوێ لهئاوازاکانت ده‌گرم هه‌ست به نه‌رمی ده‌ستوو په‌نجه‌کانت ده‌که‌م کهچهندهبهسۆزگــــــــۆرانی بۆ کــــــــوردستان ده‌ڵێیت هه‌ناسه‌کانت بۆ ههڵجهدهگرین گۆرانی بۆ مناڵان ده‌ڵێیت ، خاڵه گیان ئێمه هێشتا ئاوێزانی ژهنینت نه‌بووین ئـاشنای دهنگهپڕ لهسۆزهکهت نه‌بووین بۆچی وازووبێدهنگ بووی؟
بۆچی وازووقۆڵت له قۆڵی مه‌رگ ههڵکێشاولهنیشتمانێکی ساردووسورماڵئاواییت لێ‌کردین؟ئه‌ی نه‌تده‌زانی ئێمه پێویستمان به فێرگه‌ی به‌هره‌مه‌ندی تۆ ده‌بێت . یان ده‌تزانی داد وه‌ری لهمـــــــردن دانیه ئه‌وه‌ی ڕۆحی پاکهولهخۆبوردهیه ته‌مه‌نی درێژی بۆ نیهخاڵه گیان ئیمڕۆ من ئه‌وه‌م زانی پاش ئه‌وه‌ی چــــــوومه ناو ناخــــــــی تابلۆکانت وناوڕۆکی نووسینه‌کانت و ناڵه‌ی ئاوازاکانت ڕاستی مێژووی دوێنێ و ئیمڕۆشم بۆ روون بۆوه!! به‌ڵام خاڵه گیان بنوو به‌بێ خه‌یاڵ تۆ نه‌مردوویی ئیمڕۆ ڕۆحت هاته لامووبهیهکهوه دهمۆمان داگیــــــرساند به‌یه‌که‌وه هه‌موومان گۆرانی کراس زه‌ردێی خاڵه تایهرمان ده‌ووت بازی بێریانی خــــــالقی مان ده‌ووت هـــــــۆنراوهکانی په‌شێوی هاوڕێتمان ده‌خوێنده‌وه ئیمڕۆ تۆ له‌کوردستان بووی به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆحت سه‌فه‌رمان کرد بۆ شاری کـــــــــۆیه به‌سه‌ر هه‌یبه سوڵتان دا هه‌ڵگه‌ڕاین شۆڕ بووینه‌وه بۆ چنارۆك گه‌ڕاینه‌وه بۆ گردی که‌کۆن و یه‌که یه‌که کۆڵانه‌کانی گهڕهکـی بایزاغهمان به‌سه‌ر کرده‌وه له‌کۆتایش بۆسهرووچاوهی کانیاوی حه‌مامۆك چووین پێت ده‌وتین حــــاجی قادر به‌رله‌وه‌ی کۆیه به‌چێ بهێلێ له‌م کانیاوه خۆی بسمیل کردئهی نازانن بۆ نهگهڕایهوهدهبا منیش خۆم بسمیل که‌م گــــــــه‌ر منیش وه‌ك حاجی له‌داهاتوو نه‌گه‌ڕامه‌وه ئه‌وه پێتان ده‌ڵێم بۆنههاتمهوه!!!!
هونه‌رمه‌ندی شێوهکاروڕۆژنامهنووسوو سیاسه‌ت مه‌دار ڕههبـــــــــهر جه‌لال مامه‌ش له ساڵی ههزارونۆسهدووپهنجاوسێ له‌شاری کۆیه له‌دایك بووه تاپۆڵی چواری سه‌ره‌تایی هه‌رله‌م شاره‌بووه له ساڵی شـــــــهستووسێ نیشتهچێی شـــــــــاری هه‌ولێر بووه هه‌ر له‌م شاره خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ته‌واو کردهوهبههۆی بههــــــرهمهندی له بواری هــــــــونهری شێوه‌کاری له ساڵی حافتاو یه‌ك بۆته قوتابی له په‌یمانگه‌ی هــــــــونهرهجوانهکانی شاری به‌غدا پاش ته‌واو کردنـــــــی په‌یمانگه سه‌رقاڵی کاری په‌روه‌رده بووه هه‌ر له‌م ساڵانه دووپێشنگای تایبه‌تی له هه‌ولێر کردۆته‌وه له ساڵی هه‌شتاو سێ کوردستان به‌چی دێلێ و ده‌گاته وڵاتی یۆگسلاڤیا ساڵێك له ئه‌کادیمیای هــونهرهجـــــــــوانهکانی شـــــــاری سکۆپیا ده‌خوێنێت له‌ساڵی هه‌شتاو چوار ده‌گاته وڵاتی ڕوسیا له لینین گراد ده‌بێته قوتابی ئه‌کادیمیای هونه‌ری سۆری کۆڤ پاش ته‌واو کردنی خوێندن بڕوانه‌مه‌ی ماجسته‌ر وه‌رده‌گرێت به‌هۆی پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌ری له گــــــهڵ میریاکه خه‌ڵکی وڵاتی فنله‌نده له شاری هێلنسکی نیشته چــــێ ده‌بێت ڕه‌هبه‌ر جه‌لال خــــــــاوهنی سێ کچ جـــــــوان بوو به‌ر له ئاوابوونی جه‌سته‌ی واته ڕۆژه‌و کوردستان و ئاسمان به‌هۆی تووش بوونی نهخۆشـــــــی شیرپهنجهله ڕێکهوتـــــــی ڕۆژی شه‌شی مانگی چاواری ساڵی نهوهتوو هه‌شت له یه‌کێك له نه‌خۆشخانه‌کانی هێلسنکی دڵه مه‌زنه‌که‌ی له لێدان که‌وت تا ئه‌به‌د ماڵئاوایی لێ‌کردین ڕه‌هبه‌ر جه‌لال چگه له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کاری ڕیالیزمی ده‌ست ڕۆ کارامه‌بوو هاو کات نووسه‌رێکی به توانا‌و ڕۆژنامه نووسێکی چاونه‌ترس و بوێر بووسهرنووسهری گۆڤاری دڵانپار بوو بیستوو حـــــهوت ژماره‌ی له‌و گۆڤاره دهرکردگۆڤاری دڵانپار سیمای گۆڤارێکی کـــــوردستانی و هه‌ستی نهتــــــهوهی بووبـــــــۆیه کۆمه‌ڵێك نووسهروهونهرمهندوسیاسهت مه‌داری نه‌ته‌وه‌ی له‌خۆی کۆکردبۆوه چگه له‌مه‌ش ڕههبـــــهرکۆمهڵهی ئاشتی و پشتگیری نیشتمانی کوردستانی دامه‌زراند بوو که‌ده‌یان کۆڕۆکۆبوونهوهی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ڕامیــــاری له هێلسنکی ئه‌نجــام دهداله رۆژی به‌خاك سپاردنی ئه‌م کورد پهروهروو بلیمه‌ته سه‌دان هونه‌رمه‌ندو ڕۆژنامهنووسووسیاسهت مه‌داری کــــــوردوو بیانی ئاماده‌بوون به‌خۆێندنه‌وه‌ی ده‌یان وتاروگوزارشتهی بهپێزولاوانهوه ته‌رمی خاڵــــــــم به‌ڕێده‌که‌ن به‌تایبه‌تیش به هونراوه‌یه‌کی شائیری گه‌وره‌ی کورد پهشێوکهدهربڕی هه‌ستوو سۆزی ئه‌م شائیره بووه له‌م چه‌ند مانگانه‌ی دوایــی که له‌نه‌خۆش خانه به‌دیار ڕههبهرهوهبووه یادت به‌خێر خـــــــاڵی کـــــــــورد پهروهروودهروون پاك ونیشتمان په‌رست تـــــــۆ ههرلهگهڵمانی…