دواى کار کردنێکی چوار ساڵی بۆ ئەم کۆنسێرتە ئەحمەد چاوشینی مایسترۆ بۆ جارێکی تر هەموو مان ئاوێتەی موزیک دەکاتەوە لە لێدوانێکی سەبارەت بەم کۆنسیرتە کە ئەمرۆ ساز دەکرێت ئەحمەد چاوشین گوتى:
زۆر خۆش حاڵم بۆ جارێکی تر لە پایتەختی هونەر لە شارى هەولێرى قەڵا و منارە بە هاوکارى بەرێوەبەرایەتی موزیکی هەولێر کۆنسێرتێکی موزیکی ساز دەکەم، لەم کۆنسێرتە دوو گۆرانی دەبیسترێت و لەگەڵ چەندین پارچە موزیک، هەروەها یەکێک لەو گۆرانیانە گۆرانى مامۆستای گەورە (مەزهەرى خالقیە) کە خۆم کارى موزیکیم بۆ ئەنجام داوە بۆیە 26/9/2011 کاتژمێر 5 ی ئێوارە لە هۆڵی میدیا ئەم کۆنسێرتە دێتە ساز کردن