کەیوان رەحمان :لەگەڵ زۆر بوون و فراوان بوونی بەکارھێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە جیھان ، ھەرێمی کوردستانیش لەو شەپۆلەی تەکنەلۆژیایە بێ بەش نەبووە ، ئێستا ژمارەیەکی یەکجار زۆری ھاوڵاتیانی کورد لە سەرتاسەری جیھان ئەندامن لە فەیسبووک و جیا لەوەش بە سەدان کەسایەتی سیاسی و ھونەرمەندانی کوردیش خاوەنی لاپەڕەی تایبەت بە خۆیانن و رۆژانە ھەواڵ و چالاکی خۆیانی تێدا بڵاودەکەنەوە ،
یەکێک لەو ھونەرمەندانەی کە لەسەر ئاستی کوردستان خاوەنی ژمارەیەکی زۆری ھاوڕێیە لە فەیسبووک ھونەرمەندی ناوداری کورد (زەکەریا عەبدوڵڵا) یە ، دوای دەستبەکاربوون و ئەکتیڤ بوونی پەیجی فەرمی ھونەرمەند (زەکەریا عەبدوڵڵا) لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسیبووک لە سەرەتای ئەمساڵەوە ، ڕۆژانە ھەوادارێکی زۆری ھونەرمەند (زەکەریا) سەردانی ئەم پەیجە دەکەن و سات لە دوای سات ژمارەی لایەکەکانی زیاد دەکات و ئێستا (٥٠.٠٠٠) پەنجا ھەزار لایکی تێپەڕاندووە و بەردەوامیش لە زیادبوون دایە و ڕۆژانە ھەوادارانی (زەکەریا) لە ڕێگای ئەم پەیجەوە پرسیار و تێبینی و پەیامی خۆشەویستیان بۆ ئەو ھونەرمەندە دەردەبڕن ، جێی ئاماژەیە ئەم پەیجە ڕاس
تەوخۆ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی کارە ھونەریەکانی (زەکەریا) وە بەرێوەدەبرێت و تێیدا ھەواڵ و وێنە و ڤیدیۆی کارەکانی تێدا بڵاودەکرێتەوە .
بۆ سەردانی کردنی لاپەڕەی فەرمی زەکەریا :
www.facebook.com/zakariamusic