– نه‌وزاد شێردڵ –
– ئامریکای باکوور –
———————
( به‌ر له‌وه‌ی ژن بهێنم شه‌ش جۆر وانه‌ی نهزهرییم ده‌رباره‌ی چۆنێتیی په‌روه‌رده کردنی منداڵ له کۆڕ و زانستگاکان‌دا فێری خه‌ڵك ئه‌کرد ، به‌ڵام ئێستا که خۆم خاوه‌نی شه‌ش منداڵم تاقه یه‌ك وانه ده‌رباره‌ی چۆنێتیی په‌روه‌رده کردنیان له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع شك نابه‌م ، – جان جاك ڕۆسۆ – )
یه‌کێك له‌و مه‌یله زگماکیانه یاخوود ئه‌و خووه میراتییانه‌ی که زۆرینه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رکرده‌ی ووڵاتانی نیمچه وێران بووی جیهانی سێیه‌م هه‌ر له دوای کاتژمێرێك چوونه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات تاکوو کاتژمێرێك پێش چوونه ناو تابووت ڕۆژانه په‌یڕه‌وی ئه‌که‌ن بریتیه له‌و غه‌ریزه تاقه‌ت پڕووکێنه‌ی دیسان ڕیز کردنه‌وه‌ی فارگۆنه ووتاری دوو باره و سه‌د باره‌ی مۆدێل به‌سه‌ر چووی شوێن هه‌مان شه‌مه‌نده‌فه‌ری هێڵ خوار و خێچی درێژ خایه‌ن و بێ به‌رهه‌می سه‌ر هه‌مان هێڵی گه‌شته مهزاجیهکانی ناخی خوودی خۆیان که به شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر چڕه ئاخاوتنی کلاسیك و بێ که‌ڵکی سه‌ر کورسییه جیوه ئاسا و گه‌رم و نه‌رمه‌کانی پشت مایکرۆفۆنه‌کان ئیدمان بوون چیتر که واده‌ی چێشته‌نگاوی ووتاره قه‌به‌کانیان ئه‌گاته‌وه ده‌مه‌و ماڵ خه‌وتنان و ده‌نگی باوێشکی میوانه هیلاك و زمان جڵه‌و کراوه‌کانیش ئه‌بنه‌وه کۆمپارسی درووشمه ئێکسپایهرهکانیان که‌چی هێشتا به‌م حاڵه بێ ئاکامه‌ی ئه‌و هه‌موو درێژ دادڕییه له تام دهرچووهشیان که زۆرینه‌ی کۆڕه به ناو سیاسییه‌کانیان له‌م چه‌رخی بیست و یه‌که‌دا زیاتر له دانیشتنێکی ترادیسیۆنانه‌ی دیوه‌خانانه یاخوود له شه‌وچه‌ره‌یه‌کی خه‌ته‌نه سووران ئه‌چێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌ر سووڕمانه دیسان زه‌مه‌ن لای ئه‌وان هه‌ر هه‌مان ئه‌وه‌ڵ سه‌حه‌ری لێدووانه یه‌ك ته‌ره‌فه‌کانی خۆیانه و دیمه‌نیش هه‌ر هه‌مان ئه‌و ههڵنیشتنه پڕ خۆ گیڤ کردنه‌وه و باڵ ڕاوه‌شاندنه حه‌ماسییانه‌ی پشت مایکرۆفۆن و ڕێژه‌ی هێڵی گشتیی نه‌گۆڕیش هه‌ر هه‌مان ئه‌و گفت و په‌یمانه گوایا وه‌رچه‌رخان سازانهن که سه‌راپایان سهرلێون له هه‌مان وه‌سفی مێژووی – دۆن کیشۆتانه – و به زۆره ملێ خوڵقێنراوی باسی جوامێریی خۆیان که سه‌رئه‌نجام دوای دانیشتنه یه‌ك شێوه‌کان به بێ ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌می تووێژینه‌وه و به دووادا چوونی قسه‌کان هیچ وجوودێکیان هه‌بێت دیسان ده‌ستی سوواوی چه‌پڵه ڕێزانی هیستریانه و خوو پێوه گرتووی زۆربه‌ی میوانه به ڕۆبۆت کراوه‌کان سه‌ر له نوێ کۆتایی به‌و کۆبوونه‌وه ژماره سه‌روو ههزارهههمینهش دێنێت ، کۆتاییه‌ك به‌ر له‌وه‌ی ده‌رگای پراکتیکی ڕۆژی داهاتوو به ئاسته‌م بخرێته سه‌ر پشت دیسان هه‌ڵفڕینی هه‌ڵوێستی تووتی ئاسای زۆرینه‌ی لێپرسراوه قسه قووت و ده‌نووك خواره‌کانی پشت مایکرۆفۆنه‌کان له په‌نجه‌ره کراوه‌کانه‌وه ده‌ست پێ ئه‌کاته‌وه ، چه‌رچڵ ئه‌ڵێت :- کاتێك هه‌ڵۆکان بێ ده‌نگ ئه‌بن تووتییه‌کان ئه‌که‌وونه زۆر بڵێیی ، که‌واته چ ده‌رهه‌ق به ئه‌زموونی حکومه‌ت و چ هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ری ئێستای هه‌رێمی خۆشمان که ساڵه‌های ساڵه شوومه‌کانی دیکتاتۆرییه‌تی به‌عس هه‌ڵۆ ئاسا له فڕینی ئه‌و ئاسمانه‌ی نه‌ئه‌که‌وتین که زۆر جار لێمان قه‌ده‌غه ئه‌کرا ، یاخوود ده‌رهه‌ق به‌و ده‌سته شه‌یدایه‌ی قه‌ڵه‌م و ئه‌و زمانه تینووه‌ی ووشه‌ی ئازادییمان که ئه‌گه‌ر یه‌که‌ممان بۆ چه‌پڵه‌ی دووژمنه ئێسك تاڵه‌کانی پشت مایکرۆفۆنه‌کان نهکووتیایه و دووه‌میشیان له وه‌سفی مێژووی ده‌ستکرد و پڕ بووختانی هه‌مان ئه‌و هه‌ڵنیشتووه زۆر بڵێیه داگیر که‌رانه‌دا به کار نه‌بردایه ئه‌وا بێ شك وه‌ك زۆر جار دیمان چاره‌نووسی په‌نجه‌کانی ئه‌و ده‌سته و سه‌ری ئه‌و زمانه ئازادیخوازانه قرتاندن بوون ، به‌ڵێ بۆ بن بڕ کردنی یه‌کجاره‌کیی ئه‌و دیارده هه‌ره قێزه‌وه‌ن و بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی مشتێك له خه‌رواری ئه‌و هه‌موو نه‌زیفه هه‌ره سامناك و پڕ له لووتکه‌ی تۆتالیتاریی و نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌موو ڕیتۆره فاشیست زادانه‌ی دوێنێ پێویسته چیتر ته‌واوی مۆدێلی ههڵنیشتنه ئه‌زه‌لیی و ئه‌به‌دییه‌کانی زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رکرده زۆر بڵێکانی پشت مایکرۆفۆنه‌کان ڕه‌فز بکه‌ین و به هه‌ڵوێستی ده‌ست جهمعیانهی بایکۆت و چۆڵ کردن و به جێ هێشتنی هۆڵی کۆبوونه‌وه بێ ئه‌نجامه‌کان پێیان بڵێین که ئه‌مڕۆ مۆده‌ی دیوه‌خان چێتیی له سیاسه‌تدا به‌سه‌ر چووه و ژیانی کۆمه‌ڵگاکان به‌ره‌و قۆناغی پراکتیکی مه‌یدانی و مه‌لموس هه‌نگاو ئه‌نێین ، دووا ووته بۆ جه‌واهیر لال نه‌هرۆ جێ ئه‌هێڵین ، نه‌هرۆ له یه‌کێك له ساڵیاده‌کانی جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی هیندستاندا به درێژایی لێدووانهکهی له نێو پاڕله‌ماندا که خوودی نووسراوه‌که پێویستی ته‌نها به نیو کاتژمێر بوو له هه‌موو واده‌ی چه‌پڵه ڕێزانی درێژ خایه‌نی پاڕلهمانتاراندا ته‌ماشای کاتژمێره‌که‌ی ده‌ستی ئه‌کرد و له‌سه‌ر پارچه کاغه‌زێکی بچووك ژماره‌یه‌کی ئه‌نووسی ، ئه‌و کاتێك له ووتاره‌که‌ی بووه‌وه ته‌ماشای کرد کۆڕه‌که‌ی زیاتر له کاتژمێرێکی خایاندووه ، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی پشت مایکرۆفۆنه‌که جێ بهێڵێت ووتی :- ئه‌گه‌ر پاڕله‌مانێکی دیپلۆمدار و جیهان دیده و چاودێری باڵای وه‌زاره‌ته‌کانی هیندستان که ئێوه‌ن زیاتر له نیوه‌ی کۆڕێك به چه‌پڵه ڕێزانی ئاوا هیستریانه‌ی بێ سوود به‌سه‌ر به‌رێت و له کاتی پرسیاری ڕۆژنامه نووسان بگرێت ئیتر بۆ گله‌یی و گازنده له‌و وه‌زیر و لێپرسراوانه‌ی خواره‌وه بکه‌ین که ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش وه‌ك چاولێکهرییهك له ئێوه ڕۆژانه دوو کاتژمێر خۆیان له ئیش و لێپرسراویهتیهکانی وه‌زاره‌ت و وه‌زیفه‌کانیان بدزنه‌وه و وه‌ك خۆ نوواندنێك به ووتار خوێندنه‌وه‌ی پڕ چه‌پڵه ڕێزانی پشت مایکرۆفۆنه‌کان به سه‌ری به‌رن ؟!! (( تێبینی :- ئه‌و په‌نده کۆنه کوردییه‌ی که ده‌ڵێت – گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێت و بچووك پێی تێ ده‌خات – له بنه‌ڕه‌تدا په‌ندێکی هیندییه و بۆ یه‌که‌مجار – گاندی – له کۆڕێکی کۆلیژی ئه‌رکانی سوپا له – ده‌لهی – به‌ره‌و ڕووی ئه‌و سه‌رۆکی کۆلیژه به کاری هێنا که له چله‌ی گه‌رمای ته‌مووزدا به پاڵتۆیه‌کی خووریی و جووتێك ده‌ستکێشی سپی و شه‌پقه و چه‌ترێکی ده‌سك شووشه‌وه له پێشی کۆبوونه‌وه‌که‌دا دانیشتبوو !!! – ن – ش )) .