خانمە گۆرانیبێژى کورد دالیا بەم نزیکانە نوێترین ڤیدیۆ کلیپى خۆى بڵاو دەکاتەوە. دالیا ڕایگەیاند”نوێترین کارى هونەریم کلیپ کردنى گۆرانیەکە بۆ تیڤیەکان بەناوى دواخەون، ئەم گۆرانیە لەهۆنراوەى ئەحمەد محەمەدى شاعیرەو، ئاوازى بورهانى موفتى زادەیەو ئامادەکردنى موزیک ئاکۆ عەزیز عینایەتەو تۆمارکردنى دەنگى لەلایەن ڕێباز قاسمەوە بۆ کراوە”.
سەبارەت بەستافى کارى کلیپ کردنى ئەم بەرهەمە دالیا گووتى”کارى بەڕێوبەرى بەرهەم ئارام ئەحمەد گرتویەتیە ئەستۆو، کارى ڕووناکى کارزان جەمال و، شاریۆو کرێن بۆتان بەکر و دانا ڕەسوڵ، دیکۆر ڕێبین سەرکار و، ماکیاژ پرژە و، نواندنى (ڕۆما و شایى)، هەروەها ئاشتى عوسمان کارى مۆنتاژى بۆ کردوە”.
کامێراو دەرهێنانى ئەم کلیپە بەشدار هەژارە و، سپۆنسەرى بەرهەم تەلەفزیۆنى گەلى کوردستانە. دالیا ئاماژەى بەوەکرد ئەم بەرهەمە کارى تۆمارکردن و کلیپ کردنى نزیکەى چوار مانگى خایاندوەو لەهەفتەى ئایندەوە لە تەلەفزیۆنەکان پەخش دەکرێت.
جێگاى ئاماژەپێکردنە هونەرمەند دالیا خەڵکى شارى سلێمانیەو لەئێستادا دانیشتوى وڵاتى ئەڵمانیایە، سەرەتاى دەرکەوتنى دالیا لەبوارى هونەریدا دەگەڕێتەوە بۆساڵى 2005 یەکەمین ڤیدیۆکلیپى لەو ساڵەدا لەتەلەفزیۆنەکاندا بڵاوکردەوە..
دانەر مەجید