بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌که‌مان تێکه‌ل نه‌بی، لیره باسی بیژه‌ری ته‌له‌فزیۆنی ده‌که‌ین، که زۆری له مه‌رجه‌کانی به‌سه‌ر بیژه‌ری رادیۆش جی به‌جی ده‌کری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ته‌له‌فزیۆن باو تره، هه‌نگاویک له‌پیش رادیۆوهیه، جی سه‌رنجه که بیژه‌ری ته‌له‌فزیۆن به‌ناو بانگتره ،بۆیه ده‌بی کارامهتریش بی. له‌زۆربه‌ی ولاتانی پیشکه‌وتوو، بیژه‌ر زۆر به‌ناوبانگتره، له سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک کۆمار و پاشاکان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌لک زیاترله هه‌موو که‌سیک متمانه‌ی به‌و که‌سه هه‌یه، که واقیعی ولات و حکومه‌ت و ده‌سه‌لات و خه‌لک، به‌شیوه‌یه‌کی واقیعی رۆژانه به‌یان ده‌کات،وینه‌کانی بیژه‌ری که‌ناله‌کان له هه‌موو سوچ وکهلینیکی ولات هه‌لواسراوه، به‌هۆی بیژهرهوه خه‌لک که‌ناله‌کان ده‌ناسیته‌وه، واته بیژه‌ر وهجهی ته‌واوی کهنالهکهیه به‌بی که‌م وزیاد .له‌ولاتی پیشکه‌وتوو که‌سیک باوه‌ری به بیژهرهکه نه‌بی کهنالهش ناکاته‌وه سه‌یری ناکات.
به‌داخه‌وه له‌ولاتی ئیمه به‌و هه‌موو که‌ناله ته‌له‌فزیۆنیه کوردیانه‌ی هه‌مانه تاکه یه‌ک بیژه‌ر نیه که وهجهی کهنالهکهبی، بتوانی میسداقیه‌ت بداته که‌ناله‌که،(له‌وانه‌شه که‌ناله‌کان ئه‌و مه‌جاله بهبیژهرهکان نه‌ده‌ن)که ئه‌وه یه‌کیکه له‌و هۆیانه‌ی وای کردوه ،که خه‌لک نه‌توانی ته‌له‌فزیۆنه کوردیه‌کان وه‌ک سه‌رچاوه به‌کار بینی، روو له‌که‌ناله بیانیه‌کان بکات وه‌ک سه‌رچاوه‌ی دهنگو باس یان به‌رنامه گه‌رمه‌کانی رۆژ ،یان شته سه‌رنج راکیشهکان.ئه‌وه‌ی جیگای پیکهنینه زۆربه‌ی بیژه‌ره کورده‌کان موعجبن به بیژه‌ره بیانیه‌کان (به‌تایبه‌تی عه‌ره‌به‌کان) لاسایهکی خراپی ئه‌وان ده‌که‌نه‌وه،له‌چاو پیکهوتنهکانیان به‌ئاشکرا باسی باشی ئه‌و بیژه‌ره بیانیانه ده‌که‌ن که زۆر سه‌رنجیان راکیشاون ،به‌لام خۆیان ئه‌وه ناکه‌ن که خه‌لک به‌خۆیان موعجب بی.
هه‌ندی رینمایی ئه‌کادیمی هه‌یه بۆ بیژه‌ری سه‌رکه‌وتوو، که ده‌بی ره‌چاوی بکری(هه‌رچه‌نده خالی زۆر باریکن به‌لام زۆر گرنگن له پرۆسه‌ی بوونه بیژه‌ری). بۆئه‌وه‌ی بیژهریکی سه‌رکه‌وتوومان هه‌بی ده‌بی ئه‌و خالانه ره‌چاو بکری:
1-به‌لانی که‌م ده‌رچووی به‌شی راگه‌یاندن یان رۆژنامه‌نووسی یان زانسته مرۆیه‌کان بی یان به‌شیک نزیک له‌و به‌شه بی. شاره‌زایی ته‌واوی له کاری ته‌له‌فزیۆنی هه‌بی بزانی سیسته‌مه‌که چۆن کار ده‌کات و چی پیوسته، له‌سه‌ر ئه‌وه ره‌چاوی بکه‌ن، پیش ئه‌وه‌ی بکه‌ویته به‌ر چاوی بینه‌ر ده‌بی فیر بکری ،ئه‌وه‌نده کاره‌که‌ی خۆش بوی که بتوانی ئیدامه‌ی پی بدات له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێ.گرنگترین شت ده‌بی له‌چۆنیه‌تی کارکردنی TC بزانی که چه‌ند گرنگه بۆ سیسته‌می ته‌له‌فزیۆن.
2-پیشینه‌یه‌کی رۆشنبیری زۆرباشی هه‌بی. هه‌میشه ئاگاداری رووداوه‌کانی دونیا‌و ده‌ورو به‌ری بی، له‌هه‌موو رویه‌که‌وه،توانای زیره‌کی تیدا دیار بی زوو شت وه‌ربگری تاقیکردنه‌وه‌ی IQ وزۆر تاقیکردنه‌وه‌ی تری بۆ بکری، توانای داهینانی هه‌بی که‌سیکی داهینه‌ر بی، ده‌بی زۆر به‌ئاسانی بتوانی بخوینیته‌وه، شاره‌زایی ته‌واوی له‌زمانه‌که هه‌بی، که ئایا شاره‌زایه له زمانه‌که؟ یان هه‌ر وه‌ک خه‌لکی ئاسایی زمان ده‌زانی ،لهخالبهندی و ورده‌کاریه‌کانی نووسین شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بی، بزانی له‌کوی فاریزه هه‌یه، له‌کوێ خالبه‌ندی هه‌یه، له‌کوێ نیشانه‌کانی سه‌رسورمان و پرسیار هه‌یه، به‌داخه‌وه بیژه‌ری کوردی ته‌له‌فزیۆنه‌کان هه‌یه، تائیستا نازانی به‌ته‌واوی بخوینیته‌وه، هه‌تا وشه‌یه‌ک ده‌لی (به‌بی داوای لیبوردن کردن له‌بینه‌ر) چه‌ندان جار دووباره‌ی ده‌کاته‌وه، چه‌ندان جار هه‌له‌ی تیدا ده‌کات و به‌سه‌ری باز ده‌دات، من باسی ئه‌و بیژهرانه ناکه‌م که تائیستاش به ولاتێ کوێت ده‌ڵین Chiwet یان به ته‌ئکید ده‌لین Tachid ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه به حه‌سه‌ن بلیێ عه‌سه‌ن.
3-توانایه‌کی باشی هه‌بی له‌قسه کردن، به‌وه‌ی دان به‌ته‌واوی وشه‌کان دابنی، پیته‌کان قووت نه‌دات، نابی گن بی ،به‌لووت قسه بکات ،واته هه‌ر منگه منگ بکات و خه‌لک نه‌زانی چی ده‌لی،هه‌روه‌ها ریتمی قسه‌کانی نه‌گۆری، بیژه‌ری وا هه‌یه لهتهلهفزیۆنهکان که قسه ده‌کات هه‌موو دوو چرکه جاریک وشه‌یه‌ک دهردهپهرینی ئه‌وه‌نده خاوی ده‌کاته‌وه که بینه‌ر زۆر بیتاقه‌ت ده‌کات، یان ئه‌وه‌نده خیرا قسه بکات که‌س تینه‌گات،نابی تۆنه‌کان جاریک کز و جاریک به‌رز بلی.تۆن زۆر گرنگه بۆ بیژه‌ر،گۆرانی تۆنه‌کان وا ده‌کات بینه‌ر گوێ به‌وشه نه‌دات.
4-هه‌لبژاردنی ده‌نگی بیژه‌ر گرنگی خۆی و تایبه‌تی هه‌یه بۆ بینه‌ر و بیسه‌ر،ده‌بی ده‌نگی بیژه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنچینانه پۆلین بکرێ:
دوو جۆر ده‌نگی پیاوان هه‌یه، یه‌کیان باس Bass و ئه‌وی تر تینۆره Tenor که(ده‌نگی باریک تره) هه‌ندیکیان هاوبه‌شن له‌نیوان هه‌ردووکیان،ده‌نگه‌کان جیاوازن له‌نیوان که‌سه‌کان به‌گویره‌ی په‌یژه‌ی مۆسیقا، به‌لام بۆ ده‌نگی بیژه‌ری پیاو باس بی BASS باشترهلهوهی تینۆرTenor بی .له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ش په‌یژه‌کانی مۆسیقا و تۆنه‌کان ده‌وری گرنگ ده‌بینن، بۆ ده‌ست نیشانکردنی جۆری بیژهرهکه وجۆری به‌رنامه‌که،کاتی بۆ جۆشدان بی ده‌بی بیژهرهکه حه‌ماسی بی تۆنی (ڕێ) باشتره له‌وانی تر،به‌لام بۆ بیژه‌ری نه‌رم (سۆڵ) ی تینۆر باشترینیانه، دهوهستیته سه‌ر به‌رنامه‌و روانگه‌ی ئه‌و که‌ناله بۆ به‌رنامه‌که.
بۆ بیژه‌ری کچ، ئه‌ویش دوو جۆر ده‌نگمان هه‌یه ده‌نگی ئالتۆAlto ده‌نگیی سۆپرانۆ Soprano که‌ئه‌وانه‌ش پابه‌ندن به تۆنه‌کانی که ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ری ده‌کات ،ده‌نگی سۆپرانۆ له‌زۆر کاتدا باشتره له‌وه‌ی ده‌نگی ئالتۆ به‌کار بینی بۆبیژهره کچه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆره ناسکیهک به‌و کچه ده‌دات.
دانانی کچ و کوریک بۆ پیشکه‌ش کردنی هه‌وال گرنگترین فاکته‌ره که بینه‌ر گویت لیبگری ، ده‌بی وریا بیت ناتوانی دوو ده‌نگی جیاوازی له‌دوو تۆنی جیاواز پیکه‌وه دابنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی زۆر له‌ده‌نگه‌کان ده‌بی ئه‌و کاته ته‌به‌قه‌کان ده‌گۆری.
مۆرڤ له‌نیوان 13 تۆنی په‌یژه‌ی مۆسیقا، ده‌نگه‌کان دروست ده‌کات، ده‌بی بیژه‌ر بزانی له‌کوی و که‌ی ئه‌و ده‌نگانه ده‌گۆری، به‌گوره‌ی ئه‌و تیکسته‌ی بۆی نووسراوه‌ته‌وه، وه‌ک گۆرانی بیژ کۆنترۆلی تیکسته‌که بکات.
ده‌کری ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بکریته بنچینه بۆ هه‌لبژاردنی ده‌نگه‌کان. ئه‌وه ریسای هه‌لبژاردنی ده‌نگی بیژه‌ره ده‌بی کاری له‌سه‌ر بکری .
5-بیژهردهبی، روویه‌کی جوانی هه‌بی سه‌رنج راکیش بی، ناتوانی که‌سیک بینی بیکه‌یته بیژه‌ر که زۆر ناشیرن یان پیر بی، یان له‌رووی جه‌سته‌یه‌وه ته‌واو نه‌بی(مه‌به‌ستمان رووی سه‌ره‌وه‌یه‌تی که بینه‌ر ده‌یبینی) چاویلکه له‌چاو کردن، یه‌کیکه له خراپیه‌کانی بیژه‌ر. ته‌نیا ئه‌وانه بۆیان هه‌یه، چاویلکه له‌چاو که‌ن که ته‌مه‌نیکی دوور‌و دریژیان له‌و که‌ناله سه‌رف کردوه بی چاویلکه، بونه‌ته وهجهی تیڤیه‌که، که‌م جار ده‌رده‌که‌ون ته‌نیا بۆ میسداقیه‌ت بهکهنالهکه یه هیجی تر، بۆیه چاویلکه له‌چاو کردن ئاسایی نیهلهبهر ئه‌وه‌ی بینه‌ر چاوی بیژه‌ر نابینی له‌ژیر گلاسه‌وه نه‌بی که‌ده‌بی بینه‌ر له‌چاوی بیژهرهوه راستی دروستی هه‌واله‌که بزانی ،وه ره‌نگدانه‌وه‌ی روناکی ستۆدیۆ له‌سه‌ر چاویلکه‌کانیان واده‌کات بینه‌ر نه‌توانی ناو چاویان به‌جوانی ببینی راستی و دروستی قسه‌کانیان بزانی. ناکری تۆ ده‌نگ و باس و هه‌وال پیشکه‌ش بکه‌یت له‌ته‌له‌فزیۆن ده‌م و چاوی بیژهرهکهت دیار نه‌بی خۆ له رادیۆ کار ناکه‌یت ،ده‌بی خه‌لک بیژهرهکهت ببینی، بزانی تا چه‌ند ههوالهکهت راسته، یان درۆیه، هه‌ندی که‌نالی کوردی ئیستا بیژهرهکانیان پیشان ناده‌ن که ئه‌وه له هیچ که‌نالیکی جیهانی موعته‌به‌ر نه‌بینراوه، بیژه‌ر ده‌نگی هه‌بی ره‌نگی نه‌بی. ته‌نیا له‌رادیۆ هه‌یه.
6- به‌گویره‌ی به‌رنامه‌کانی ته‌له‌فزیۆن بیژرهکان پۆلین ده‌کری، بیژه‌ری ده‌نگ و باس بۆی نیه به‌رنامه پیشکه‌ش کات هه‌روه‌ها به پیچه‌وانه‌وه،بیژه‌ری ده‌نگ و باس یان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک ،بۆی نیه گۆرانی بیژ بی،ناکری له‌لایه‌ک گۆرانی بلی، له‌لایه‌ک بیژه‌ری ده‌نگ و باس بی، ئه‌وه به‌ته‌واوی سه‌ر له‌بینه‌ر تیک ده‌دات، ده‌بی کاریکیان هه‌لبژیری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو کاری ته‌واو جیاوازن تایبه‌تمه‌ندن.
7- بۆ هه‌ر بیژهریک به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌نگ و باس کارده‌که‌ن، پیش هاتنیان بۆ سه‌ر شاشه ده‌بی ته‌واو تیر خه‌و بووبن ،ماسوولکه‌کانی ده‌م و چاویان به‌ته‌واوی حهسابیتهوه، ئیجا بینه سه‌ر شاشه، ناکری خهوالوو بیت و له‌سه‌ر شاشه دیار بیت.بیژه‌ری پرۆفیشنال پیش هاتنی بۆ سه‌ر شاشه سه‌رخه‌و دهشکینی، ماسوولکه‌کانی دهمو چاوی خاو ده‌کاته‌وه، ئینجا دیته سه‌ر شاشه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بینه‌ر زۆر به‌زووی هه‌ستی پی ده‌کات که تیر خه‌و نه‌بووه یان تووره دیاره ویان ماندوو دیاره ئه‌وه زۆر به‌ئاشکرا له ده‌م و چاو دیار ده‌دات.
8-بیژه‌ر ده‌بی ئه‌وه بزانی که گه‌وره‌ترین ئه‌کته‌ره به‌رامبه‌ر خه‌لک،بینه‌ر له چاوه‌کانی راستی و دروستی هه‌واله‌که ههلدهسهنگینی،چاو گه‌وره‌ترین په‌نجه‌ره‌ی مرۆڤه، هه‌رکاتیک ویستت دروۆ راستی مه‌سه‌له‌یه‌ک بزانی، له‌چاودا به‌ته‌واوی ره‌نگ ده‌داته‌وه،ناکری بیژه‌ر له‌سه‌ر شاشه جوله‌ی زۆر به‌چاوه‌کان بکات،ده‌بی لهحالهتیک دابی که چاو له‌چاوی بینه‌ر بکات(زوومی کامیرا)، چاو که‌م بتروکینی.
9-خویندنه‌وه‌ی هه‌وال یان پیشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌یه‌ک جیدیه‌تی ئه‌و به‌رنامه‌یه دیار ده‌کات.ناتوانی قه‌ناعه‌ت به بینهریک بینی تۆش له‌و په‌ری بیهیزی و بیتاقهتیهوه باسی مه‌سه‌له‌کان بکه‌یت.هه‌م له‌رووی جه‌سته‌یی و هه‌م له‌رووی قسهکرنهوه، ده‌بی له‌و په‌ری ئاماده‌باشی دابیت،پیشهاتی هه‌موو ئه‌گه‌ره چاوه‌روان نه‌کراوه‌کان بکه‌یت، له‌وانه‌یه له‌کاتی په‌خش هه‌له‌یه‌ک روو بدات، کهچاوهروان نه‌کراو بی،(که‌هه‌میشه له‌ته‌له‌فزیۆنی کوردی روو ده‌دات)نابی بشلهژی،ده‌بی زوو بتوانی کۆنترۆلی بکات، ژماره‌ی چرکه بزانی و به‌چرکه ئاگاداربیت،له‌کاتی پیوست پۆزش بۆ بینه‌ره‌کانت بینیته‌وه، ناکری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی رابوه‌ستی هه‌تا خه‌ته‌که‌ت بۆ وه‌رده‌گرنه‌وه،(که‌زۆر جارلهتهلهفزیۆنی کوردی رووده‌دات )ناکری تۆ بینه‌ر له چاوه‌روانی دابنی، ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌کیش بی.
10-چۆنیه‌تی دانیشتن و راوه‌ستانی بیژه‌ر یه‌کیکه له‌و خالانه‌ی که بینه‌ر سه‌رنجی وردی لیده‌دات.ده‌بی بزانی تۆ به‌رامبه‌ر ده‌یان ملیۆن خه‌لک به‌رنامه پیشکه‌ش ده‌که‌یت، ناتوانی به‌ئاره‌زووی خۆت هه‌لس که‌وت بکه‌یت، وا نیشان بده‌یت که زۆر مسهیتری بۆیه ئه‌و کارانه ده‌که‌یت، پالدانهوه، له‌سه‌ر لا دانیشتن لهههوالدا ، یه‌کیکه له‌و عه‌یبه گه‌ورانه‌ی که بیژه‌ر ده‌بی خۆی لی لابدات، هه‌رگیز کاری ناشایسته نه‌کات.که‌بینه‌ری لی برهنجی.جوله‌ی بیژه‌ر زۆر سه‌رنج راکیشه که‌مترین جوله سه‌رنجی بینه‌ر بۆ لای خۆی رادهکیشی بۆیه ده‌بی زۆر به‌وریایی جولهکانت ده‌ست نیشان بکه‌یت به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل کاغه‌زه‌کانی به‌رده‌مت.
11-جل و به‌رگی بیژه‌ر له‌هه‌موو دونیادا مۆدیلهو خه‌لک له‌وانه‌وه مۆدیله‌کانی ده‌گۆری،ناکری جلیک له‌به‌ر بکه‌یت ببیته مایه‌ی گالته‌جاری بینه‌ر، ناتوانی به ئاره‌زووی خۆت جلیک بپۆشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆت حه‌زت لیهتی،جلی ره‌سمی بیژه‌ر یان ئه‌و جلانه‌ی ههلدهبژیردین ده‌بی که‌سی پسپۆر له‌و بواره ده‌سنیشانی بکات.
12- چۆنیه‌تی قژ داهینان و میکیاج کردن یه‌کیکه له‌و شته سه‌رنج راکیشانهی که بینه‌ر تیبینی ده‌کات، ناکری سووراوی لیوت ئه‌وه‌نده تۆخ بی،وه‌ک ئه‌وه وابی برۆی بۆ شایی و ژن هینان، برۆکانت به‌جۆریک ستایل کردبی وه‌ک ته‌یاره چووبن به‌ئاسمان، ناکری جل و به‌رگ و شیوه‌ی ستایلی قژت، وه‌ک ئه‌وه بی که تازه به بووک ده‌رۆی، یان تازه ژن دینی.بۆ کور نابی قژت ئه‌وه‌نده هه‌رزه‌کارانه داهینابی یان تاشرابێ که کاریگه‌ری له‌سه‌ر سومعه‌و ناوت بکات،ناکری ههلقهت لهگوی بی، قژت وه‌ک مندالیکی هه‌رزه‌کار تاشرابی ،یان تاتۆت له‌سه‌ر جه‌سته‌ت کردبی کهجیگای سه‌رنج راکیشان بی، ده‌بی ئه‌و په‌ری شه‌خسیه‌تی خۆت بپاریزی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بینه‌ری تۆ له‌به‌رزترین چینه‌وه ته‌ماشات ده‌کات هه‌تا نزمترین چین .
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌و هه‌موو ئه‌و خالانهن که بیژه‌ری ئه‌کادیمی ده‌بی ره‌چاوی بکات.له‌ته‌له‌فزیۆنه پرۆفیشنالهکانی دونیا ،ره‌چاوی هه‌موو ئه‌و خالانه ده‌کری له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه بیژه‌ر ده‌ست نیشان ده‌کری، نه‌ک خزم خزمینهو ئینتمای حیزبی و حه‌سه‌ب و نه‌سه‌ب .له‌دوونیا که‌س له‌وه ناپرسی تۆ خزمی فلان که‌سی، یان کوری فلان که‌سی، یان ئینتمایت حیزبیت چیه؟
بارزان مه‌لا خالید و فه‌رهاد سه‌نگاوی دوو که‌سی سه‌رکه‌وتووی بیژه‌ری رادیۆیی بوون له‌شاخ، که تا ئیستاش تام و چیژی ئه‌و دوو بیژه‌ره له یاده‌وه‌ری خه‌لک ماوه، به‌جۆریک کاریگه‌ریان هه‌بوو نه‌ک ته‌نیا له‌سه‌ر گویگرهکانیان به‌لکو له‌سه‌ر ته‌واوی سه‌رکرده‌کانیشیان، راسته قۆناغی ئه‌وان تایبه‌تی بوو، خه‌لک تامه‌زرۆی هه‌والی پیشمه‌رگه بوو، به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بووایه‌ن، له‌وانه‌یه ئه‌و حه‌ماسه شۆرشگیریهی که له شاخ هه‌بوو به‌و شیوه‌یه نه‌با،ئه‌و دوو به‌ریزه به‌هه‌زاران که‌سیان هان دا بۆ خه‌بات و ده‌یان داستانی پیشمه‌رگانه ئه‌وان بوونه هۆی دروست بوونی.
بۆ به‌ده‌ست هینانی زۆرترین بینه‌ر بۆ که‌ناله‌که‌ت ،ناکری ده‌ورو کاریگه‌ری بیژه‌ری سه‌رکه‌وتوو له ته‌له‌فزیۆن پشت گوی بخری،ئه‌وه‌ی جیگای سه‌رنجه ته‌له‌فزیۆنه‌کانی کوردستان زوو زوو بیژهرهکانیان ده‌گۆرن ،که‌سی نوی دینه جیگایان یان به‌ده‌رزه‌ن بیژهریان هه‌یه، که ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوی سه‌ر له‌بینه‌ر دهشیوینی ،ناکری به‌گۆرینی به‌ریوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆن هه‌موو بیژهرهکانیش بگۆری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بینه‌ر دروست ده‌کات،خه‌لک له تهلهفزۆنهکه ده‌کشیته‌وه،هه‌تا خه‌لک به بیژه‌ری نوی رادیت، زۆری ده‌وی،ئه‌و هۆیه له‌وانه‌یه نه‌شاره‌زایی بهریوهبهرهکان بیت، له‌وانه‌شه بیژهرهکان تووشی له‌خۆ بایی بوون ببن و کاره‌کانیان به شیوه‌ی پیوست نه‌که‌ن، ههرکامیکیان بی، کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بینه‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌کان ده‌بی، بینه‌ر له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.بۆیه هه‌لبژاردنی بیژه‌ر گرنگرتین کاری ته‌له‌فزیۆنه که ده‌بی زۆر به ورده‌ی ره‌چاو بکری،ئه‌گه‌ر هاتوو بیژه‌ر ئه‌و خالانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تیدا بوو، ئه‌وا حساب بۆ ئینتما و حه‌سه‌ب و نه‌سه‌ب نه‌که‌ن باشتره.
برزۆ ئیسماعیل مه‌نسوور
سیدنی- ئۆسترالیا
ده‌رچووی ئه‌کادیمای هونه‌ره‌جوانه‌کان -ئۆسترالیا
سه‌رچاوه‌کان:
1- Presenting on TV and Radio: by Janet Trewin
2- Livewire Investigates Being a TV Presenter: by John Bilyard
3- The Broadcast Voice: by Jenni Mills