هەڵوێست ئێستا سەرقالی نوێترین بەرهەمیەتی کە ناوی ( ئەوینی تۆ ) یە کە هۆنراوەی هێمن لەتیف هەڵەبجەییە و ئاوازی هەلوێست خۆیەتی و کاری موزیکی لەلایەن هونەرمەندی فارس عەلی ئەتاش ئەفروزەوە بۆ کراوە و لەباشترین ستۆدیۆکانی وڵاتی ئێران کاری موزیک و ماسترینگی بۆکراوە.
کاری کلیپی ئەم بەرهەمە مؤنتاذ و دەرهێنانی فەرمان کەریم بە هاوکاری کۆمپانیای ( Final CUT ) کە ئەم کۆمپانیایە سەر بە کەناڵی رۆتانایە لە وڵاتی لوبنان و سەرجەم ئامێرەکانی وێنە گرتن لەوان وەرگیراوە و کاری وێنە گرتن لەلایەن هەردی سەلامی بۆکراوە .. وە هەروەها کۆمەڵێک کور و کچی گەنجی وڵاتی لوبنان وەکو سەماکەر لە کلیپەکەدا بەژدارن و سەرجەم کاری کلیپەکە لە وڵاتی لوبنان کراوەو ئێستا لە ژێر مۆنتاژدایە.
باهۆز هەڵەبجەیی